کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
كه‌جه‌كه: ڕێگری له خیانه‌تكاران و دارده‌سته سیخوڕه‌كان بكه‌ن
كه‌جه‌كه ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكرا كرد، كه سیخوڕی میت، یونس تۆپتاش له‌باره‌ی ڕێكخستنه سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، دانی پێدا ناوه، هاوكات داوای له گه‌لی كورد كرد، "ڕێگری له خیانه‌تكاران و دارده‌سته سیخوڕه‌كان بكه‌ن". -
یەکەمین کۆنفڕانسی گەنجانی پەکەکە سازکرا
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجان رایگەیاند، بە دروشمی "ئێمە بە رۆحی ئاپۆیی خۆمان نوێدەکەینەوە، لە شەڕی ئازادی‌دا سەردەکەوین" یەکەمین کۆنفڕانسی گەنجانی پەکەکەمان سازکرد. -
لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی دا‌غ و ئه‌ر پێكهێندرا
لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر، كه ماوه‌ی ٦٢ڕۆژە له زیندانی په‌ده‌كه، مانیان لە خواردن گرتووە، پێكهێندرا. -
کەجەکە لەبارەی رۆژووی موحەڕەمەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە بە بۆنەی دەستپێکردنی رۆژووی موحەڕەمەوە رایگەیاند، بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان 'بزوتنەوەیەکی حسێنی موحەڕەمە' و داوای لە هەموو کەس کرد کە بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی ببن. -
٢٧٠ حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا تۆمار كراوه
نوێنه‌ری لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا ڕایگه‌یاند، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ٢٧٠ حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان تۆمار كردووه. -
بنەماڵەی ئەر و دا‌غ سەردانی حزبی زەحمەتکێشانیان کرد
بنەماڵەی هەردوو زیندانی مانگرتوو لە خواردن، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد. -
محەمەد ئەمین ئۆزکان: دەوڵەتی تورک نەیتوانی ڕێگە لە تێکۆشانمان بگرێت
زیندانیکراوی نەخۆش، محەمەد ئەمین ئۆزکان کە ئەمڕۆ ئازادکرا، ڕایگەیاند: "تا کۆتایی تێدەکۆشین، هاوڕێیانمان لەوێ تێکۆشانێکی مەزن دەکەن، دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات ناتوانێت ڕێگە لەم تێکۆشانە بگرێت". -
لە پشدەر فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکشکا
لە سنووری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەوتەخوارەوە و تێکشکا. -
هه‌په‌گه به‌ڕێزه‌وه یادی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، "جارێكی دیكه به‌ڵێنه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجی به‌رزی شه‌هیدانمان به‌دی بهێنین". -
کویستان ئەکرەم: ژنان دەتوانن لۆزان تێكبشکێنن
کویستان فەرەج ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەڵێت:" ژنانی کورد وەک چۆن پێشەنگایەتیان کرد لە شەر لە دژی داعش و ئەو گروپە چەتەیان تێکشکاند دەبێت ئاواش پێشەنگی بکەن بۆ یەکێتی نەتەوەیی تێكشکاندنی پەیمانی لۆزان. -
فەرماندەی پێشەنگی سوپای ژیانی ئازاد: سیلا فەراشین
لە مێژووی شەڕەکانی جیهاندا تەنیا یەک سوپا هەیە کە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەجەنگێت، ئەوەش سوپای ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆیە. شەهید سیلا فەراشین لەو سوپایەدابوو و بووە یەک لە قارەمانە پێشەنگەکانی. -
پەرلەمانتارانی بەدلیس سەردانی خیزانیان کرد
پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز لە بەدلیس، سەردانی شارۆچکەی خیزانیان کرد کە وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" دەستنیشانکراوە، پەرلەمانتار حوسێن ئۆلان ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژانە هەرێمەکە تۆپباران دەکرێت بە ئامانجی چۆڵکردنی گوندەکان. -
مانگرتنی ئەر و دا‌غ لە زیندانەکانی پەدەکە گەیشتە دوو مانگ
بەهۆی مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانەی نێو زیندانی هەولێر، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر ماوەی دوو مانگە مانیان لە خواردن گرتووە. -
کەجەکە بانگەواز لە هەموو هێزە وڵاتپارێزەکان دەکات یەکێتییەکی نەتەوەیی لەدەوری ڕۆژئاوا پێکبهێنن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە، هەروەها ئاماژە بە پەیماننامەی لۆزان دەکات. دەڵێت: "پێویستە هەموو هێزە وڵاتپارێزەکان یەکێتییەکی نەتەوەیی لەدەوری شۆڕشی ڕۆژئاوا پێکبهێن -
هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی دیكه بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كارهێنا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، جارێكی دیكه بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له دژی گه‌ریلا به‌كارهێنا. -
"١٤ی تهمووز هێزی بڕوا و هیوامانه"
ئه‌كین دڵدا، گه‌ریلای یه‌ژاستار ڕایگه‌یاند، گه‌ریلا سه‌رباری ده‌رفه‌تی كه‌م، له مێژووی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گه‌وره و هه‌میشه سه‌رده‌كه‌وێت، وتیشی: به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز له مێژووی گه‌لی كورد دا هێزی بڕوا و هیوایه. -
کۆدار: هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک ئاماژەن بۆ لۆزانێکی نوێ
کۆدار وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک بە چەکی قەدەغەکرا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا رایگەیاند، ئەو هێرشانە دەکەونە چوارچێوەی لۆزانێکی نوێ. -
شه‌هید به‌نگین باس له حه‌ز و خولیای خۆی بۆ ده‌نگبێژی ده‌كات
ڤیدیۆیی چاوپێكه‌وتنێكی گه‌ریلای هه‌په‌گه، به‌نگین بار‌مان، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له به‌ستا شه‌هید بوو، بڵاوكرایه‌وه و تێیدا باس له حه‌ز و خولیای خۆی بۆ ده‌نگبێژی ده‌كات. -
'لە خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووزەوە فێری تێکۆشان و مردنی شکۆمەندانەبووین'
حه‌سه‌ن ئوچماز، شایه‌تحاڵی بەرخۆدانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز و هاوڕێی كادره پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه، باس له گیانی شۆڕشگێری و گیانبازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كرد و وتی: "لەوانەوە فێری بەرخودان و تێکۆشان و هابەشی کردن لە مردنی شکۆمەندانە بووین". -
لە کەرکوک، تەرمی جووتیارێک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە
هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک تەرمی جووتیارێکیان بە سەربڕاوی دۆزییەوە، کە ماوەی چەند رۆژێک بێسەروشوێن بوو. -
پەژاک بە بۆنەی ساڵیادی حیماسەی قەندیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەژاک: یەکگرتن و ئاوێتەبوونی ئیرادەی گەریلا و گەل رزگاریی گەلی چەوساوەی کورد و گۆڕینی ئەقڵیەتی فاشیستی دەوڵەتە باڵادەستەکان لە چوار بەشی کوردستان مسۆگەر و گەرنتی دەکات. -
شه‌نیاشار: هه‌رگیز به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه به‌رده‌وامن له ئێشكگری دادپه‌ره‌وه‌ری، ڕایانگه‌یاند، ئێمه هه‌رگیز به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین. -
پەرتووکی خێزان کەوتە بەردیدی خوێنەران
كتێبی خێزان لە نێوان چەقبەستوویی، هەڵوەشانەوە و دیموکراتیزەکردن، لەبڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە. -
له شڕنه‌خ و به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا
بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ، له ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی سه‌ر به هه‌ر دوو پارێزگای شڕنه‌خ و به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا و ئه‌و ناوچانه وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ده‌ستنیشان كران. -
هه‌په‌گه شه‌هید ده‌مهات بێداری به‌بیرهێنایه‌وه
هه‌په‌گه شه‌هید ده‌مهات بێ‌دار (محه‌مه‌د جان كۆركمازی)ی به‌بیرهێنایه‌وه، كه ساڵی ٢٠٢٠ له دێرسیم شه‌هید بووه و ڕایگه‌یاند، "له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان دژی داگیركه‌ران شه‌ڕی كرد و بوو به یه‌كێك له هاوڕێ گیانبازهكانمان".