کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
جەردەوانەکان هێرش دەکەنە سەر شوانە کۆچەرییەکان
لە گەڕەکی کو لە ناوچەی پاسور، جەردەوانەکانی سەر بە حکومەتی تورک هێرش دەکەنە سەر شوانە کۆچەرییەکان و تەقە لە خێزانەکانیان دەکەن. -
کەسایەتییەکانی کەرکوک داوا دەکەن کورد یەکگرتووبێت بەتایبەتی لە کەرکوک
کەسایەتییەکانی شاری کەرکوک: "داوا لەسەرجەم حزبە کوردستانییەکان دەکەین کە بەیەک لست بەشداری هەڵبژاردن بن لە کەرکوک". -
هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له باكووری كوردستان سه‌دان داریان له‌ناوبرد
هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك، له ناوچه‌ی خیزانی سه‌ر به به‌دلیس و گوندی خوله‌پور، له ڕێگه‌ی حه‌فاره‌وه سه‌دان دره‌ختی میوه و بندقیان له ڕیشه‌وه هه‌ڵكه‌ند و له‌ناوبرد. -
هەپەگە: داگیرکەران ٤٣٠ جار هێرشیان ئه‌نجامدا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیرکەر، ١٦ جار بە فڕۆکەی شه‌ڕ و ٤١٤ جار بە كاتیوشا، تانک و چەکی قورس، هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد. -
پارێزه‌ر ته‌مور: ١١ی تهمووز بۆ هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسان گرنگه
پارێزه ره‌سوڵ ته‌مور، سه‌رنجی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كردنی ١٥ ڕۆژنامه‌نووس له باكووری كوردستان ڕ‌اكێشا و وتی: "نه‌ته‌نیا بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی كورد، به‌ڵكوو بۆ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان، ده‌بێته بابه‌تێكی گرنگی یه‌كلاكه‌ره‌وه". -
٢١ ساڵ بێ وچان تێكۆشانی كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هاوڕی جه‌میل له بۆتانه‌وه تا قه‌ندیل، له جۆله‌مێرگ هه‌تاكوو كهلاڕهش، له هه‌فتانین تا گابار، له به‌ستاوه تا شڕنه‌خ، ٢١ ساڵ بێ وچان له پێناو تێكۆشانی ئازادی و هه‌بوونی گه‌لی كورد تێكۆشانی كرد. -
بایک: ١٤ی تەمووز سەلماندی کە لە دژوارترین بارودۆخیشدا دەتوانرێت شکست بە دوژمن بهێنرێت!
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لەوتارێکدا لە بارەی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز ئاماژەی بەوەکردووە، ١٤ی تەمووز سەرلماندی کە لە دژوارترین بارودۆخیشدا دەتوانرێت شکست بە دوژمن بهێنرێت. -
لە هەڵەبجە زنجیرە چالاکییەک بەبۆنەی لۆزانەوە ئەنجامدرا
بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی لۆزانەوە، سەکۆی گەنجانی کوردستان، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمینار و مەراسیمی لە هەڵەبجە ئەنجامدا. -
مانگرتنی ئەر و دا‌غ لە زیندانەکانی پەدەکە گەیشتە ٥٣ ڕۆژ
بەهۆی مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانەی نێو زیندانی هەولێر، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر ماوەی ٥٣ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. -
"لۆزان بریتییە لە کۆمەڵکوژی کورد"
لە یادی سەد ساڵەی لۆزاندا، بەناونیشانی (لەدوای سەد ساڵ لە لۆزان، کورد چ ئایندەیەک هەڵدەبژێرێت) لە کەرکوک کۆڕێک سازکرا. -
دەستەی باوەڕدارانی شەنگال ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پەدەکە نیشاندا
دەستەی باوەڕدارنای شەنگال بە هۆی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای ئێزدییەکان لەلایەن پەدەکەوە ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند کە ئەوان هەموو بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی سەنگال رەتدەکەنەوە. -
ته‌رمی زیندانی سیاسی به‌شار یازجی به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی به‌شار یازجی، زیندانی سیاسی، كه ڕۆژی شه‌ممه به هۆی نه‌خۆشه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، له پارێزگای وانی باكووری كوردستان به خاكسپێردرا. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه به ڕێزه‌وه یادی ٥ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "هاوڕێیانمان دیانا، سه‌ما، زیلان، ئارگه‌ش و گابار، بوونه ئافرێنەری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی تاكتیكی كه گه‌ریلا به‌و ئاسته گه‌یشتووه". -
'ئازاد خۆی لە ناو پەکەکەدا ناسی'
یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە سەرحەد ژیهات وتی، گەریلای ئەڵمانی ئازاد شەڕگەر کە شەهیدبوو لە ناو پەکەکەدا خۆی ناسی، لەبەر ئەوەی پەکەکە وەک رێگەی رزگاری مرۆڤایەتی دەبینی. -
ئەو بەڵێنانەی لە جنێڤ دران، لەبیرکران
لە ساڵی ١٩٢٥ لە جنێڤ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گوایە قەدەغەکرا. کاتێک بابەتەکە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بێت ئەو بەڵێنە بوونی نامێنێت. -
مانگرتنی ئەر و دا‌غ لە زیندانەکانی پەدەکە گەیشتە ٥٢ ڕۆژ
بەهۆی مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانەی نێو زیندانی هەولێر، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر ماوەی ٥٢ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. -
فەرهاد سەنگاوی: پەدەکە و بارزانی هەولێر تەعریب دەکەن
پێشمەرگەی دێرین و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، فەرهاد سەنگاوی، مەترسییەکی گەورەی تەعریب کردن لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پەدەکە و بارزانی خەریکە هەولێریش بە دەردی موسڵ دەبەن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنوورەکانی برادۆست بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک چەند گوندێکی سنووری برادۆست لە باشوری کوردستان بۆردوومان دەکەن. -
پەکەکە: ١٤ی تەمووز سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەرکرد!
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی ١٤ی تەمووز بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردن راگەیەندراوێک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز، سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەر کرد". -
ئۆک: بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشە دەدەنە رێبەرایەتی
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک و بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشەئامێزی بێ‌ناو و نیشانیان داوەتە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە سنوورەکانی باشوری کوردستان جووڵەی سەربازی دەستیپێکردووە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە شارۆچکەی چەلێی نزیکی سنوورەکانی باشوری کوردستان جێگیر کردووە. -
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ڕێگری‌کردن لە میوانانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لۆزان شەرمەزارییە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەنەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و داخستنی دەروازەی سێمالکا بەڕووی میوانانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لۆزان لە ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکات. -
کەجەکە دەربارەی دا‌غ و ئەر بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بانگەوازدەکات هەمووان دەست بە جووڵە بکەن و ڕێکاری گونجاو بگرنەبەر لەپێناو مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر کە دژی کارە نامرۆڤایەتییەکانی نێو زیندانی هەولێر، نزیکەی دوو مانگە مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە. -
یەنەکە: هاتنەناوەوەی هێزی بێگانە و بونیادنانی بنکەی سەربازی خیانەتە
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) هێرشی کردە سەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی و بە "خراپترین حکومەت لە مێژووی هەرێمی کوردستان" ناوی دەبات، تۆمەتباری دەکات بە سەپاندنی "دابەشبوون" لەنێوان هەولێر و سلێمانی. -
ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی له به‌ستا شه‌هید بوو، به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی قاره‌مان كاراتاش (به‌نگین بارمانی)، گه‌ریلای یه‌په‌گه كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك له ناوچه‌ی به‌ستا شه‌هید بوو، به خاكسپێردرا.