کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە فرانکفورت نەورۆز بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا
بە دەیان هەزار کەس بەشداریان لە نەورۆزی کۆتایی ئەلمانیا کرد کە بە پێشەنگایەتی کۆن – مەد لە فرانکفورت بە دروشمی ' بە رۆحی ٥٠مین بەرخۆدانی نەرۆزی رێبەرتی' پیرۆزکرا. -
داگیرکەران بێ پسانەوە هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان
سوپای تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان. -
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "هاورێیانمان بە بەرخودانی مێژویی خۆیان بوونە نوێنەرانی رێپێوانی ئازادی". -
خەڵکی ئاگری: لەم هەڵبژاردنەدا زوڵم کۆتایی پێ دێت
خەڵکی ئاگری ڕایانگەیاند، بەم هەڵبژاردنە زوڵم و ستەمی سەد ساڵەی سەر گەلی کورد کۆتایی پێ دێت و ئاکەپەش دەستبەتاڵ دەگەڕێننەوە. -
پۆلیس تەقەی لە ماڵی بنەماڵەی ئەرگوڵ کرد و ٥ کەس دەستگیرکران
هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بازید هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەرگوڵ و تەقەیان لە ماڵەکەدا کرد و ٥ کەسیان لە بنەماڵەی ئەرگوڵ دەستگیرکرد. -
گەریلاکان لە خواکورک نەورۆزیان پیرۆز کرد
لە خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گەریلاکان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد. -
'ئێمە بە ئیرادەی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان لە دژی دوژمن دەجەنگین'
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار ڕایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە و تیشکیشیان خستە سەر ئەوە، کە بە ئیرادەی بەرخۆدانی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان لە دژی دوژمن دەجەنگن. -
لە ماکۆ نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا
خەڵکی ماکۆ بە دەم وتنەوەی سرودەکانی "شەرڤانۆ"، "بەرخودان ژیانە" و "گەریلا ها گەریلا" نەورۆزیان بە جۆشەوە پیرۆز کرد. -
ژمارەی ئەو کەسانەی بە لافاوەکەی رحادا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە
تەرمی شۆفێری بارهەڵگرێک کە لە رحا کەوتبووە بەر لافاو دوای ٩ رۆژ دۆزرایەوە و بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە. -
بومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان: لانیکەم ٦ کەس برینداربوون
لە بومەلەرزەدا کە بە گوری ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، لانیکەم ٦ کەس برینداربوون و زیان بەر ژمارەیەک بینا کەوت. -
ئێشکگریی بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار، لە پێناوکەسوکاریان کە لە ساڵی ٢٠١٨دا کوژران، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ئێشکگریی دادپەروەری دەکەن، داوایان کرد حکومەت و پەرلەمانی داهاتوو ئەو کۆمەڵکوژییە روون بکەنەوە. -
فڕۆکەی سیخوڕی بە سەر ئاسمانی مەخموردا دەسورێنەوە
جموجۆڵی فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا زیادیان کردووە. -
هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٣٤ جار بۆردومان تۆپباران کران
سوپای داگیرکەری تورک ٣٤ جار بە فڕۆکە جەنگی، ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. -
هەپەگە: هەڤاڵ زنار و شاهین شەهیدانی نەورۆزن
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٢ فەرماندەی گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە قەندیل شەهید بوون و وتی، " لە هێرشی دوژمندا لە هەرێمی قەندیل، هەڤاڵانمان شەهید بوون و بوون بە شەهیدانی نەورۆز." -
گەریلاکانی ئازادی لە زاگرۆس نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بە ئەنجامدانی رێورەسمێک نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
گەریلاکانی یەژەئاستار: تێکۆشانمان گەورەتر دەکەین
فەڕاشین مشتەنور گەریلای یەژەئاستار رایگەیاند، ئەوان وەک گەریلای ژن، ئاگاداری ڕۆڵی خۆیانن و وتی، " تێکۆشانمان بەهێزتر و گەورەتر دەکەین." -
خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا بەربانگیان کردەوە
خانەوادەی شەنیاشار کە ٧٣١ رۆژە لە بەردەم دادگای روحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە، لە رۆژی یەکەمی رەمەزاندا لەبەردەم دادگاکە بەربانگیان کردەوە. -
نوێنەرایەتی پەیەدە لەبارەی دۆخی جندرێس بانگەوازی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
نوێنەرایەتی پەیەدە لە سلێمانی، کۆمەڵکوژکردنی گەنجانی کوردی لە جندرێسی عەفرین لە شەوی نەورۆزدا شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێستی هەبێت. -
لە بازید لەنێوان گەریلا و سەربازانی داگیرکەری تورکدا شەڕ روویدا
لە بازید لەنێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازانی داگیرکەری تورکدا شەڕ روویدا. راگەیەندرا، گەریلایەک لەلایەن داگیرکەرانەوە بەدیل گیراوە. -
بومەلەرزەیەکی بەهێز مەرەشی هەژاند
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ریختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. -
لە زەوی و ئاسمانەوە ٣٣ جار هێرش ئەنجامدرا
سوپای تورکی داگیرکەر ٣٣ جار لە ئاسمان و زەویەوە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کرد. -
نەپەگە: ئاکەپە دەیەوێت پێش هەڵبژاردن شەڕی دەستپێبکات
فەرماندەیی نەپەگە ڕایگەیاند، "ئاکەپە – مەهەپە هەموو رێگایەک بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆیان دەگرنەبەر. ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت پێش هەڵبژاردن شەڕی دەستپێبکات، بۆ ئەوەش هێرش دەکات". -
هێزەکانی ئێران گەنجێکی کوردیان کوشت، گەل ئاگری لە خاڵێکی پشکنین بەردا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەشکەنجە گەنجێکی کوردیان کوشت. لەکاردانەوەی ئەو کردەوە دڕندانەدا گەل ئاگریان لە خاڵێکی پشکنین بەردا. -
گەریلاکانی یەژاستار: ئێمە بە بەرخودان کۆتایی بە ئازارەکانی گەلەکەمان دەهێنین
گەریلاکانی یەژاستار فەراشین زاگرۆس و ئارژین دەستان باکور باسیان لە جۆش و خرۆشی نەورۆزی ٢٠٢٣ کرد و ئەوەیان خستەڕوو کە لە چیاکانی کوردستان ئەوان دەیانەوێت شایەنی بەرخودانی ئاگری نەورۆز بن. -
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە لە زیندان ئازاد کرا
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئازاد کرا. بایندر لە بەرامبەر دەرگای دەرەوەی زیندان وتی: "دەبێت کار بۆ داهاتووی گەلەکەمان بکەین" و داوای بەهێزکردن و گەورەکردنی تێکۆشانی کرد.