کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: سەنگەرەکانی بەرخۆدان ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر تۆپبارانکران
هەپەگە رایەیاند کە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلا ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپبارانکراون. -
هاوکاریی دەوڵەت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە درۆیە
بەڵێنەکانی هاوکاریی دەوڵەتی تورک بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە هەموویان درۆ دەرچوون. قوربانییان و زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە داوای یارمەتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن، بەڵام بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە. -
جودی چەکدار گەریلای یەژا ستار: هەرگیز دەستبەرداری چیاکانمان نابین
جودی چەکدار گەریلای یەژا ستار رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بە چەکی کیمیایی بۆ سەر چیاکانی کوردستان و ڕاشیگەیاند: "با دۆست و دوژمن و هەمووان بزانن، کە خاوەنی ئەو چیایانە گەریلایە. ئێمە هەرگیز دەستبەرداری چیاکانمان نابین". -
ڕاگەیاندراوی بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک
بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی میوانان و بەشداربووانی کرد. -
تا ئێستا لە مەرەش دەست بۆ هەزاران داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی بومەلەرزەکە نەبراوە
تا ئێستا هەزاران داروپەردوی بینا ڕووخاوەکانی بومەلەرزەکە لە ناوەندی مەرەش دەستیان بۆ نەبراوە. تا دێت بۆنی تەرمی ژێر داروپەردووەکان زیاتر دەبێت. -
لە شاروچکەی حاجیاوا پرسە بۆ شەهیدی هەپەگە ئازاد باشور دانرا
لە شارۆچکەی حاجیاوای سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین پرسەی شەهیدی هەگەپە ،ئازاد باشور، بەڕێوەچوو کەسوکارەکەی دوپاتیان کردەوە شانازی بە شەهیدبونی کوڕەکەیانەوە دەکەن و سەربەرزن بە ڕێبازەکەی. -
شاندی هەدەپە سەردانی گوندەکانی سەمسوریان کرد
حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ و شاندێکی هاوەڵی سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی کرد لە گوندەکانی سەمسوور. -
ئومێد موشیر پەنایی مامۆستای کوردی لە سنە دەستگیرکرا
مامۆستایەكی زمانی كوردی و ئەندامی ئەنجومەنی کەلتوری و ڕۆشنبیری نۆژین، لەشاری سنەی سەر بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە لایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران، دەستبەسەر كرا. -
لە قلەبان دیواری بەنداوێک درزی بردووە و گەل لە دڵەڕاوکێدان
لە قلەبان دیواری بەنداوی کاڤشاکتەپە درزی بردووە، گەل نیگەرانن و لە دڵەڕاوکێدان و داوادەکەن رێگری لە کارەسات بکرێت. -
لە شنگال کۆڕبەندی “چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لە ناو سیستمی نەتەوەی دیموكراتی” دەستیپێكرد
لە شنگال، بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەر، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و نوێنەری پێكهاتە ئایینییەكان لە باشووری كوردستان و شارەكانی تری عێراق، کۆڕبەندی “چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لەناو سیستمی نەتەوەی دیموكراتی” دەستیپێكرد. -
داگیرکەران ٩٠ جار لە زەمین و ئاسمانەوە گۆڕەپانەکانی گەریلایان بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی گەریلا. داگیرکەران دوو جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٦ جار بە هەلیکۆپتەر، ٦٥ جار بە تانک، کاتیوشا و چەکی قورس، ١٧ جار بە چەکی قەدەغە و فسفۆڕ گۆڕەپانەکانی گەریلایان بۆردومان کرد. -
هەپەگە ٤ گەریلای بەرێزەوە یادکردەوە
هەپەگە ٤ گەریلای بە بیرهێنایەوە کە لە باکوری کوردستان شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئێمە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین". -
گیان لەدەستدانی گوماناوی لە بنکەی ئاسایش؛ بنەماڵەی بوگرور سەردانی ئیهەدەیان کرد
بنەماڵەی ئەحمەد بوگرور بۆ لێکۆڵینەوە و سکاڵا تۆمارکردن سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە)یان کرد، چونکا ئەحمەد لە دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنی و بردنی بۆ بنکەى ئاسایشی بازید، گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی درایەوە بە بنەماڵەکەی. -
شەهید فەرمان: دەبێت مرۆڤ رێگە نەدات داگیرکەران پشووبدەن
فەرمان کەریم کە لە شەهید خورسی شەهیدبوو، بەم جۆرە بانگی بکوژانی کوردانی دەکرد: "کۆلۆنیالیست و داگیرکەران هیچ مافێکیان نییە لە کوردستان تا وەریبگرن". -
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: چارەسەری کێشەکانی عێراق لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدایە
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ژێر ناونیشانی "چارەسەری کێشەکانی عێراق لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدایە" کۆڕبەندێک ساز دەکات. -
دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ مەلایەک دەستگیرکرا و دواتر تەرمەکەی رادەست کرایەوە
ئەحمەد بوگرور خەڵکی بازید لەبەردەم مزگەوت لەگەڵ مەلایەک تووشی مشتومڕ و دەمەقاڵێ بوو و دواتر دەستگیرکرا. لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایش تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە. -
سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی فسفۆر هێرشی کرد
سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و تۆپی فسفۆر، ٢٥ جار هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدان لە دەورەبەری گوندی سیدای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. -
لە نسێبین ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی
شیار کۆچ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا. -
گەل هەوڵ دەدات لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە
محەمەد کارامان کە بە خۆبەخشی هاوکاری زیانلێکەوتووانی سەمسور دەکات وتی، " گەل بە دەرفەتی خۆی هەوڵ دەدات لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە." -
چارەسەری بۆ دەمهاتی نەخۆش لە زینداندا ناکرێت
سەیفەدین دەمهات زیندانی نەخۆش کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای واندا رادەگیرێت نەخۆشە و چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت. -
ئەندامانی پشتگیری فیمینیست لە سەمسورن
تەژەئا، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و ژنانی فیمینیست لەسەر ناوی پشتگیری فیمینیستی بۆ کارەسات، لە ئەستەنبوڵەوە سەردانی سەمسوریان کرد، لیستی پێویستیەکانی ژنانیان ئامادەکرد کە لە بومەلەرزەکەدا زیانیان بەرکەوتووە. -
پارتە کوردیەکانی باکوور: گەلەکەمان نابێت زێدی خۆی بەجێبهێڵێت
پێکهاتەکان و لایەنە کوردستانییەکانی باکووری کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا سەبارەت بە بوومەلەرزەکان، سەرنجیان بۆ ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە ڕاکێشا کە ڕەنگە ڕووبدات و ڕایانگەیاند، گەلەکەمان نابێت زێدی خۆی بەجێبهێڵێت. -
دووەمین فیستیڤاڵی (ئاشتی و برایەتی) لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوکی پێکەوەژیان لە باشوری کوردستان، بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی شارەکە دووەمین فیستیڤاڵی (ئاشتی و برایەتی) بەڕێوەچوو. -
سویسرا ژمارەیەک پسپۆڕ و کەلوپەلەی دیکە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەنێرێت
سویسرا ژمارەیەک پسپۆڕ و کەلوپەلی دیکە بۆ هەرێمە زیانلێکەوتووانی کوردستان دەنێرێت. -
سانجار: پشتگیریەکان فراوان بکەین
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە سەردانی سەمسوری کرد و وتی، " پشتگیریەکان فراوان بکەن و ئەم سیستمە دەگۆڕین."