کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"بۆئەوەی دەنگی ئازادیخوازی نەگاتە کۆمەڵگا گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئۆجالان دا دەسەپێنن"
عومەر حاجی حوسێن: "ئێمە وەکو سیاسەتمەداران و ئازادیخوازن، لەپێناو ئازادی کۆمەڵگا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێدەکۆشین". -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ماڵێک لە شەنگال
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ماڵێک لە شەنگال. -
هەپەگە: دوو داگیرکەر سزادران
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دوو داگیرکەریان سزاداوە. -
چەکی قەدەغەی تەرمۆباریک لە دژی گەلی کورد بەکاردەهێنرێت
چەکی تەرمۆباریک کە وەک بۆمبی بۆشاییش دەناسرێت و بە پێی پەیماننامەی جنێڤ قەدەغەیە، بووەتە چەکی دەوڵەتی تورک کە لە کوردستان بەکاریدەهێنێت. -
هەپەگە: فەرماندە پێشەنگەکانمان نەوزاد، پڵنگ و سینان شەهید بوون
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، کە لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢لە بۆتان لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەردا گەریلاکانیان بە ناوەکانی تورگوت ئۆسلو (نەوزاد شەڕڤان)، ئەمڕوڵا تونجەر (پڵنگ قۆسەر) و سیپان جودی شەهید بوون. -
لە جزیر ٩ کەس دەستگیرکران
لە جزیر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٩ کەسیان دەستگیرکرد. -
دوو رۆژە بنەماڵەی ژینا لە ماڵەوە دەستبەسەرن
راگەیەندرا کە دوو رۆژە رێگە نادرێت بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ماڵ بێنە دەرەوە و بنەماڵەکە دەستبەسەرن. -
داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرش دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێچارە و دەستەوەستان بووە، بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو هێرش دەکات. -
لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەل خڕۆشاوە
لە زۆر شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. بە تایبەتی لە شارە کوردیەکان چالاکیەکان فراوان دەبن. بەگوێرەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئێوارەی چوارشەممە ٨ کەس کوژراون. -
گەریلا تی ڤی چالاکی هێزەکانی گەریلای لە گردی ئامێدی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلای لە گردی ئامێدی بڵاوکردەوە کە ١١ی ئاب بە چەکی قورس ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران. -
سوێدە: شەرێکی گەورەمان لە پێشە دەبێت ئێمە نەبینە قۆچی قوربانی
ئەڤین سوێدە سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرش دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گوتی، "شەڕێکی گەورە لە پێشمانە، دەبێت هەموو کەس خۆی بۆ ئەو شەڕە ئامادە بکات ئێمە نەبینە قۆچی قوربانی." -
بەسێ ئەرزینجان: سوپای ژنان پێکبهێندرێت دەتوانن رزگار ببن
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند کە سوپای ژنانی نێو یەژەئاستار رێکخستنێکی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیە کە لەدژی سوپای سەردەست خۆپاراستن بە بناغە دەگریت. -
راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە؛ دوو کەس لە مەهاباد شەهید بوون
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بە فراوانیی بەردەوامە و دەیان هەزار کەس لە شارە جیاجیاکان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان؛ هێزەکانی ئێران لە چەندین شار تەقەی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندەران دەکەن و لە مەهاباد دوو کەس تائێستا شەهیدبوون. -
حسێن ئوزون هاوسەرۆکی هەدەپەی چێلیکان زیندانی کرا
حسێن ئوزون هاوسەرۆکی هەدەپەی چێلیکان بە تۆمەتی 'ئەندامێتی رێکخستن' زیندانی کرا. -
قڕکردنی سیاسی: ٣ گەنجی هەدەپە دەستگیرکران
لە ئێلح لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٣ گەنجی ئەنجامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران. -
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک: چارەسەری هێڵی سێیەمە
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک ڕایگەیاند، لە ئێران پێویستی بە گۆڕانکاری دیموکراتیک هەیە و ڕاشیگەیاند: "چارەسەری لە هێڵی سێیەمدایە". ئەوەشی ڕاگەیاند، ئامادەن بۆ ئایندەی ئازادی گەلی کورد لەگەڵ هەموو هێزە کوردییەکان ڕێکبکەون. -
"پێویستە حزبە کوردییەکان لە حکومەتی نوێ شەڕ لەسەر پرسی نەتەوەیی و خاک بکەن"
چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: "جارێکی دیکە خەڵکی لە حزبەکانی دەسەڵاتی کوردی قەبووڵ ناکات شەڕی خاک و نیشتمان نەکەن و تەنها شەڕی پۆست پڵە بکەن". -
لە کەرکوک داعش هێرشی کردوو و ٢ سەرباز کوژران
لە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک داعش هێرش کردە سەر سوپای عێراق و دوو سەرباز کوژران. -
لەو گوندانەی کە لە ژێر گەمارۆدان سەربازان منداڵان ئەشکەنجە دەدەن
لە گوندی سۆرێی گەڤەری جۆلەمێرگ سەربازان دەوروبەری گوندەکەیان گرتووە، توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵێکی ١٦ ساڵ کرد و منداڵەکەیان دەستگیر کرد. -
هێزەکانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی کرد
بە هەزاران کەس لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینیدا مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ساز کرد. هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە گەل کرد. -
هەپەگە: گورز لە سکۆرسکیەک وەشێنرا، ٣ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە چالاکی هێزەکانی هەپەگەدا ٣ داگیرکەر سزادراون، ٤ داگیرکەریش برینداربوون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنراوە. -
کەژەکە: بێریتان ڕێگای ئازادیی نیشان دا
کەژەکە ڕایگەیاند، شەهید بێریتان یاسای 'ژن بە شەڕکردن ئازاد دەبێت، بە ئازادی جوان دەبێت' بە ژیان و شەڕ و شەهیدبوونی خۆی کرد بە حەقیقەت و ڕێگای بەرەو ئازادی نیشاندا و داوای لە هەموو ژنان کرد ڕوو لەم رێگا و ڕێبازە بکەن. -
گەل پەیتا پەیتا روو لە گۆڕستانی شەهید ژینا ئەمینی دەکەن
كچانی زانكۆی ئیسفەهان دوێنی شەو بەدرۆشمی "چلەی ژینا هاتووە، پشتی رژێم خوار بووە" بەرەو پیری چلەمین رۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیەوە ڕۆیشتن. -
برۆشۆری ناسینی پێکهاتە و ئامانجەکانی کۆدار بڵاوکرایەوە
برۆشۆر و نامیلکەى ناسینی پێکهاتە و ئامانجەکانی کۆدار بڵاوکرایەوە. -
خوێندنگا و زانكۆكانی سنە لە چلەی ژینا ئەمینیدا پشوویان راگەیاند
هەموو خوێندنگا و زانكۆكانی پارێزگای سنە، رۆژی چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ چلەی تیرۆر و كۆشتنی ژینا ئەمینی پشوویان راگەیاند.