کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە کامپی مەخمور بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک گردبونەوەیەک ئەنجام درا
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوی (مەخمور)، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ژنانی عەشتار، داوای ئازادکردنی ئەیسەل توغلۆک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کرا کە ئێستا لە زیندانی دەوڵەتی تورکدا توشی نەخۆشی بووە. -
لە دەرسیم، مێردین و ئەدەنە ٤ی نیسان پیرۆزکرا
٧٣مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە دەرسیم، مێردین و ئەدەنە بە چاندنی نەمامی زەیتون پیرۆزکرا. -
پۆلیسێکی تورک پارێزەرێکی لە شڕنەخ بریندار کرد
لە شڕنەخ پۆلیسێکی تورک دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزەرێک شەڕی کرد، بە ئۆتۆمبێڵەکەی لە پارێزەرەکەیدا و برینداری کرد. -
مەلەکەپە کوردستان: فەرماندە سەرفراز نیدال شەهید بوو
رێکخستنی مەلەکەپە کوردستان رایگەیاند، سەرفراز نیدال فەرماندەی فرقەی شەهید عەلیشێر دەنیزیان، شەهید بووە. -
هێزەکانی گەریلا لە زاپ بۆ یادی شەهیدانی وەرخەل چالاکییان ئەنجامدا
هیزەکانی گەریلا بۆ یادی گەریلا شەهیدەکانی وەرخەل دوو چالاکییان لە قەڵای بێدەو لە ناوچەى زاپ لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. -
لە ئامەد زۆر کەس دەستگیرکران کە رۆژنامەنوسیان تێدایە
لە ئامەد قەدری ئەسەن و عەلی کۆشار رۆژنامەنووسان و زۆر کەس دەستگیرکران. -
جودی: ئۆجالان دەستبەرداری خەونەکانی و گەلیش دەستبەرداری ئۆجالان نابێت
حەسەن جودی نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت:" ڕێبەر ئۆجالان لە ماوەی ٢٣ ساڵ لە زیندان نەک هەر دەستبەرداری خەونەکانی نەبوو بەڵکو تێکۆشانی گەیاندە لوتکە، بۆیە گەلێش دەستبەرداری ڕێبەر ئۆجەلان نابێت" -
چەتەکانی داعش لە کەرکوک هێرشیان کردە سەر گوندێک
چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوند دکشمانی کەرکوک. لە ئەنجامیدا هاوڵاتیەکی گوندەکە کوژرا و ٢ هاوڵاتیش بریندار بوون. -
یەبەشە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی خۆی راگەیاند
فەرماندەیی تەبەشە رایگەیاند کە هاوڕێیەکیان بە ناوی رامان زەکۆ لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید بووە. -
له خۆگهیاندن به چیا، رۆڵێكی گهورهی گێڕا‘
مهروان ئوڵاش شههید شۆڕش ئامهدی به بیرهێنایهوه وتی، "قارهمانێكی ئازا بوو. له گرتووخانه یهك خولهكیشی به فیڕۆ نهدهچوو. لهكاتی ههڵاتن و خۆگهیاندن به چیاش رۆڵێكی گهورهی ههبوو". -
هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی هاوڕێ شۆڕش دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هاوڕێ شۆڕش ئامەد هەمیشە وەک تێکۆشەرێکی نموونەیی شۆڕشی کوردستان بە هەڵوێستی ڕوون و پێداگری لەسەر ئازادی هەمیشە لە تێکۆشانەکەماندا دەژی و یادی بە زیندویی دەمێنێتەوە". -
شهنیاشار: لهبهردهم دهرگای دادگا ستهم ههیه
بنهماڵهی شهنیاشار كه خۆڕاگری دهكات رایگهیاند، "ئهوانهی ستهمی بهردهم دادگا نابینن، زیانیان پێدهگات". -
زیندانیانیان بە دەستی کەلەپچە کراوییەوە ئەشکەنجە کراون
پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە زیندانی جۆری ئێل لە پاتنۆس هێرشیان کردە سەر ٣ زیندانی. پاسەوانەکانی دەوڵەتی فاشیزم و ئەشکەنجە و تیرۆری تورک باڵی ٢ لە زیندانییەکان شکاندوە و شوێنی ئەشکەنجە و شکاوی بە سەری زیندانییەکانیشەوە هەیە. -
بههۆی كهمتهرخهمیهوه داعش دهستی به رفاندنی شوانهكان كردووه
چهتهكانی داعش لهماوهی رابردوودا له مهخمور و دهوروبهری جموجۆڵیان زیاد كردووه و دهستیان به رفاندنی مرۆڤهكان كردووه. داعش له ناوچهی قهراج ٢ شوانیان رفاند. -
بابائۆغڵو: له گرتووخانهكان هیچ سنوورێك بۆ بیركردنهوه نییه
زیندانی سیاسی بورهان بابائۆغڵو كه دوای ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد كرا، رایگهیاند، "له زیندان رهنگه شوێن سنووردار بێت، بهڵام بیركردنهوه بێ سنووره. ئهوهی گرنگه گۆڕانكاری چییه؟". -
تۆرۆس: ئێمە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ لەگەڵ ڕێبەرایەتی خۆمان دا پیرۆز دەکەین
ئەرداڵ تۆرۆس گەریلای پەژاک ٤ی نیسان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی". -
ئیهەدە بووە میوانی خوانی دادپەروەری بنەماڵەى شەنیاشار
تێکۆشانی دادپەروەریی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٣٩٦هەمدایە. لقی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ڕحا ئێواڕەی دوێنێ بووە میوانی خوانی دادپەروەری، کە لەلایەن بنەماڵەی شەنیاشارەوە لەبەردەم دادگای ڕحا بەڕێوەچوو. -
ئێشكگریی دادپهروهری له وان ١١٢ رۆژی تێپهڕاند
ئێشكگریی دادپهروهریی بنهماڵهی زیندانیانی نهخۆش و ئهوانهی ماوهی سزاكهیان تهواو بووه له نوسینگهی پارێزهرانی وان دهستیان پێكردووه، له رۆژی ١١٢ههمیندا بهردهوامه. -
تاڵانکردنی سروشت لە کوردستان بەردەوامە
جاشەکان بۆ هێرشی داگیرکاری لە باشوری کوردستان سروشت تاڵان دەکەن. جاشەکان لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا ژمارەیەکی زۆر داریان بڕییەوە. -
شەنگالییەکان لە دژی گەمارۆ دەیانەوێت رێپێوان بکەن، هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت رێگرییان لێبکەن
خەڵکی شەنگال کە لەدژی سیاسەتی حکومەتی کازمی بۆ گەمارۆدان و دروستکردنی دیوار، ماوەیەکە لە چالاکیدایە، ئەمڕۆ لەو چوارچێوەدا ویستیان رێپێوانێکی ناڕەزایەتی ساز بکەن، سوپای عێراق هەوڵ دەدات رێگرییان لێبکات. -
جەنگاورانی کەبەدەهە لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کەبەدەهە بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا. -
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نێوان ١ و ٦ی نیساندا لە ئاسمان و زەوییەوە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان کردووە. -
چالاکوانانی ژنان: "کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بۆتە دیاردەیەکی رۆژانە"
چالاکوانانی کاروباری ژنان دەڵێن: "بۆ رزگاربوون لە توندوتیژی، ژنان ناچاردەکرێن پەنا بەرنە بەر خۆکوشتن". -
بوومەلەرزەیەك لەوانیدا
لە وان بۆمەلەرزەیەك بەپلەی ٤٠١ی ریختەر روویدا. بەپێی زانیاریەكان، ناوەندی بوومەلەرزەكە، دەرگای سنوری، كاپیكۆی بووە. -
ئاشکرابوو کە لە وەرخەڵێ چەکی تەرمۆباریکی قەدەغەکراو بەکارهێنراوە
سوپای تورک دوای هێرشی وەرخەلێ هەوڵیدا چەکەکانی کە نەیتوانی بیباتەوە بسووتێنێت. لە بەرگی کەلوپەلی سەربازیدا دەرکەوت کە چەکی قەدەغەکراوی تەرمۆباریکی بەکارهێناوە.