کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سەرهەڵدانی ژنێکی چیایی
گەریلا ئارین کە لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە بناری قەرجداغ گەورە بوو، دەیزانی کە تەنها بە هەوڵێکی زۆر دەتوانێت لە ئازادی نزیک ببێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆیە، بەشداری تێکۆشانی ئازادی کرد و بەسەرهەڵدان دەنگی بەرز کردەوە کە وەک هەرەسێک لە دڵیدا گەشەی کردبوو. -
گەریلاکانی هەپەگە: لە رێگەی بەرخودانەوە داگیرکەران تێکدەشکێنین
گەریلاکانی هەپەگە رایانگەیاند، کە دەبێت گەلی کورد و گەنجان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. بە بەرخودان، ئێمە داگیرکەران تێکدەشکێنین". -
پەدەکە لە کەرکوک لەگەڵ تورکمان ڕێککەوت
سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراق ، ئەرشەد ساڵەحی ڕایگەیاند لەگەڵ پەدەکە و هێزە عەرەبییەکان لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک ڕێککەوتوون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شارباژێڕی بۆردوومان کرد
پێش چەند کاتژمێرێک, فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی هەرێمی شارباژێڕی سەر بە سلێمانیان بۆردوومان کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، زیانێکی ماددی زۆر بە باغی گوندنشینان کەوتووە. -
ڕۆژنامەوان دەنیز فورات لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
ڕۆژنامەوان دەنیز فورات کە پێش ١٠ ساڵ لە کەمپی مەخمور لە هێرشی داعش شەهیدبوو، لە وان لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
حزبی کۆمۆنیست: داخستنى سێ حزبە کوردییەکە بەرتەسککردنەوەی ئازادییە سیاسییەکانە
حزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی سێ حزبە کوردیەکە دژی ئازادیی هەڵسورانی سیاسیی و بەرتەسککردنەوەی ئازادییە سیاسییەکانە، ئامانجیش لێی شاردنەوەی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە حکومەتی عێراق و هەرێم لەگەڵ تورکیا بەستوویانە. -
کەجەکە پرسەنامەی ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد
بەبۆنەی ژیانئاوایی “نازەنین عەبابەکر”ـەوە کەجەکە پرسەنامەی ئاڕاستەی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەریی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ڕایگەیاند، لە دەستدانی خاتوو نازەنین خەم و ئازارێكی گەورەیە. -
هەپەگە: لە گەڤەر ٣ پۆلیس سزادران، ٤ی دیکەش برینداربوون
لە چالاکی گەریلاکان لە گەڤەر ٣ پۆلیس سزادران، ٤ی دیکەش برینداربوون. گورز لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس وەشێندرا. -
دەنیز فرات؛چیرۆکی حەقیقەت و بەرخۆدانە
دەنیز فرات کە ژیانی خۆی بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بەخشی، چ لە شاخ و چ لە کەمپەکان وەک ڕۆژنامەنووسێکی شۆڕشگێڕ بە فیداکاری و بوێرییەوە تێکۆشانی کرد. دەنیز لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا هەوڵی دەدا ڕاستییەکان بگوازێتەوە. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە شەڕڤان و فەرماندەکان لە شاخی بەهار و سەرگەلێ کرد
نەپەگە پیرۆزبایی ئاراستەی فەرماندە و شەڕڤانان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرگەلێ و شاخی بەهار کرد. نەپەگە ئاماژەی بە چالاکیەکانی مانگی رابردوو و خستنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر کرد و بەبۆنەی ئەو چالاکیانەوە پیرۆزبایی لە هێزی گەریلا کرد. -
هەپەگە ناسنانمەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە مەتینا شەهیدبوون و رایگەیاند، "بە کەسایەتی گیانبازانەی خۆیان لە بەرەکانی بەرخودانەوە چوونە ناو مێژووی تێکۆشانمان". -
لە عوسمانیە ٤ کەس لەسەر هەڵپەڕکێ زیندانی کران
ئەو چوار کەسەی بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕکێیان ئەنجامداوە دەستبەسەرکران، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" زیندانی کران. -
لە کەرکوک کۆڕی "پرۆژەی ئینسكلۆپیدیای گوندەکانی كەركوک" سازکرا
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "پرۆژەی ئینسكلۆپیدیای گوند و لادێیەكانی پارێزگای كەركوک" کۆڕێک بۆ نووسەر و مێژوونووس سمكۆ بەهرۆز سازکرا. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی دهۆکی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزی سەر بە دهۆکی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە. -
هەپەگە: لە چالاکییەکانی سڵاوکردن لە ١٥ تەباخدا ١٤ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ بۆ سڵاوکردن و پێشوازی لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ١٤ داگیرکەر سزادران، ٥ی دیکەش برینداربوون. -
کەجەکە: داخستنی پارتە سیاسیەکان شەرمەزار دەکەین، دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت
کەجەکە بریاری حکومەتی عێراقی بۆ داخستنی پارتە سیاسیەکان شەرمەزارکرد و داوای لە هێزە دیموکراتیک، رۆشنبیر و رێکخراوە مەدەنیەکانی باشوری کوردستان و عێراق کرد، کە لەدژی ئەو بڕیارە ناڕەوا و نادیموکراتیکە هەڵوێستیان هەبێت. -
پادێ بانگەوازێکی ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کرد
پادێ داوای لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق کرد، پێداچوونەوە بە بریارەکانی پەیوەست بەوان بکات و رایگەیاند کە هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بریارە چڕدەکەنەوە. -
شەیما عەدنان: ٣٠ ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەت بە ئامانجەکانی تورکیا دەکات
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەرێمی گەرمیان؛ شەیما عەدنان سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکان وتی: " دەوڵەتی تورک ڕۆژانە خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی بادینان، گوندەکان بە ئامانج دەگرێت و بۆمبارانی دەکات و بە هەموو شێوازێک دەیەوێت گەلی کورد لە ناوبەرێت." -
کاڵکان: دەتوانرێت بە بەرخودانێکی رادیکال و کاریگەر فاشیزم بڕوخێندرێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسی گۆشەگیری پێوەری دیموکراتیکبوونە و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت تێکۆشانی رادیکاڵتر ئەنجام بدرێت. کاڵکان وتی، "فاشیزم تەنیا بە بەرخۆدانێکی چالاکانە لەناودەبرێت". -
کەنەکە: قەدەغەکردنی پارتە سیاسییەکان لە عێراق دژ بە بەرژەوەندی گەلی کوردە!
کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ داخستنی سێ پارتی سیاسی کوردی بە بڕیارێکی سیاسی و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ناودەبات و داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە دەکات. -
لە کۆڕێکدا لە کەرکوک باس لە گرنگی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کرا
لە کەرکوک، لە کۆڕێکدا بەناونیشانی "عێراقی نوێ و رۆڵی پێکهاتەکان" باس لە گرنگی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کرا بۆ چارەسەری پرسی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق. -
تەڤگەری ئازادی: تانە لە بڕیارەکە دەدەین
تەڤگەری ئازادیی دژی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و ڕایگەیاند ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و تانەی لێ دەدەین، گوتی: "دەستی دەرەکی و خیانەتی لە پشتە". -
خەڵکی مەخمور بەئامانجگرتنی پادێیان شەرمەزار کرد
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور پەیوەست بە قڕکردنی شەنگال ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و دەستنیشانیان کرد بەئامانجگرتنی پادێ، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا نیشانەی بەردەوامیی پیلانگێڕییە. -
هاوسەرۆکی پادێ ڕایگەیاند تانە لە بڕیاری داخستنەکە دەدەن
هاوسەرۆکی پادێ حوسەین حاجی ڕایگەیاند نابێت پارتێکی سیاسی بەبێ هۆکار دابخرێت و گوتی، تا کۆتایی مافە یاساییەکانیان بەکاردەهێنن. -
مەجلیسی پەژاک لەسێدارەدانی رەزا رەسایی بە توندی شەرمەزار دەکات
مەجلیسی پەژاک لەسێدارەدانی رەزا رەسایی لە دەستبەسەرکاوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بە توندی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "لەسێدارەدانی رەسایی لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی شکستی رەوتی سیاسی-ئەمنیەتی ستەمکارانەی سیستمی ئێرانە".