کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەمینە شەنیاشار: مەترسن، هەستنە سەرپێ
ئەمینە شەنیاشار رایگەیاند، "ئێمە ئەم حکومەتە قبوڵ ناکەین. پێویستە کەس نەترسێت، پێویستە هەموو کەسێک هەستێتە سەرپێ. -
سەربازانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد
سەربازانی ئێران لە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێیان بریندار کرد. -
کوردانی روسیا داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد
کوردانی روسیا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا و بێدەنگی رای گشتی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد. -
هەڵمەتی شۆرشگێڕی گەریلا بەردەوامە : ٣٣ داگیرکەر کوژران- نوێ کرایەوە
هێزەکانی گەریلا وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەدەنەوە. لە چالاکییەکانی گەریلادا چەندین سەنگەر تێکشکان و کوژرانی ٣٣ سەرباز و هێزی تایبەتی سوپای تورک پشتڕاست کراوەتەوە. -
دوای سێ ڕۆژ دەست بەسەربوون ڕێباز حەسەن ئازادکرا
دوای سێ ڕۆژ لە دەست بەسەری لەلایەن ئاسایشی سلێمانی ئەمرۆ کاتژمێر دووی پاش نێوەرۆ ڕێباز حەسەن پەیامنێری ئاژانسەکەمان ئازادکرا. -
قەرەسوو: گەریلا جارێکیتر داگیرکەری تێکدەشکێنێت
قەرەسوو رایگەیاند، ئاکەپە لە دوای تێکشکاندنی گارە هێرشی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکردووە و هەوڵ دەدات دەسەڵاتەکەى خۆی رزگار بکات و وتی، "هەر چۆن گەریلا لە زاپ داگیرکەری تێکشکاند، لەم هێرشەشەدا تێکی دەشکێنن". -
ژمارەی دەستگیرکراوانی سلێمانی گەیشتە ٥٥ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەى لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان بەهۆی چالاکیی ئیدانەکردنی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراون، گەیشتە ٥٥ کەس و یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش رێباز حەسەن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یە. -
گەریلاکانی هەپەگە: خاکی کوردستان بۆ داگیرکەران دەکەینە گۆڕستان
لە دژی هێرشە داگیرکەیییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخودانی گەریلاکان بەردەوامیی هەیە. گەریلاکان لە ناوچە جیاجیاکانەوە روویان کردووەتە بەرەکانی بەرخودان و رایانگەیاند، خاکی کوردستانیان لێدەکەنە گۆڕستان. -
گەریلاکانی یەژاستار لە زاپ لە داگیرکەرانیان دا و داگیرکەرێک سزا درا
لە ناوچەى زاپ چالاکیی نیشانەشکێنی لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە بەڕێوەچوو و لەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەر سزا درا و سەربازێکی تریش بریندار بوو. -
لە زاپ ٣ سەربازی تورک سزا دران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە شاخی سەرخۆبوون لە زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەکەدا ٣ سەربازی داگیرکەر سزا دران. -
هێزەکانی گەریلا لە گردی شەهید مونزور سەربازێکیان سزادا
گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە گردی شەهید مونزوری زاپ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا و سەربازێک سزادرا. -
هەدەپە و ڕۆشنبیرانی هەولێر داگیركاریی دەوڵەتی تورك شەرمەزار دەكەن
نوێنەرایەتیی هەدەپە و مامۆستایانی زانكۆ و ڕۆشنبیرانی هەولێر، داگیركاریی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باشووری كوردستان و دادگاییكردنی ١٠٨ ئەندامی هەدەپە بەتۆمەتی پشتیوانی لە دۆزی كۆبانێ، ئیدانە و شەرمەزار دەكەن. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک زاپیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی پیتی (تی) هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد. -
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری روحای هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد کە لەبەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە و وتی، "زوڵم وبێدەنگیەکی گەورە هەیە. زوڵم لەم خانەوادەیە دەکرێت." -
سەنتەری میترۆ: پێویستە بە زوترین کات ڕێباز حەسەن ئازاد بکرێت و رێز لە رۆژنامەنوسان بگیرێت
دیار محەمەد سەرۆکی سەنتەری پاراستنی مافی رۆژنامەنوسان، لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس رێباز حەسەن پەیامنێری ئاژانسەکەمان رایگەیاند، پێویستە هێزە ئەمنیەکان رێز لە رۆژنامەنوسان بگرن و بە زوترین کات رۆژنامەنوس رێباز حەسەن ئازاد بکەن. -
هەپەگە: لە قۆناغی یەکەمدا داگیرکەران تاروومار کران
لە چالاکی گەریلاکاندا کە لە چوارچێوەی ' قۆناغی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس ' و ' قۆناغی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور' ئەنجامیاندا ، لانی کەم ٣٨ هێزی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورک کوژران. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی هێزەکانی ئاسمانی دەلال ئامەدی لە چەلێ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدی کە لە ٢٣ی نیسان لە چوارچێوەی ' کات کاتی ئازادیە' لە دژی بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی چەلێ-ی جوولەمێرگ ئەنجامیان دابوو ، بڵاوکردەوە. -
بنەماڵەى شەنیاشار بۆ دادپەروەری لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکییەکەیان
بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە بۆ ماوەى ٣ رۆژ چالاکییەکیان لە ماڵەوە درێژە پێدا، ئێستا ٤٩هەمین رۆژی چالاکییەکەیان لە بەردەم دادگای رحا درێژە پێدەدەن. -
لە مەتینا ٣ سەربازی تری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە شاخی زەندورا لە مەتینا لە سەربازانی تورکی داگیرکەریان دا. لەو چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا. لە شەڕی دوای چالاکییەکەشدا ٢ سەربازی تری تورکی داگیرکەر کوژران. لە ئاڤاشینیش شەڕێکی قورس بەردەوامە. -
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ لە ئامەد چەندین کەس دەستگیرکران
لە ئامەد لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا، چەندین کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەستگیرکران. -
لە زاپ ٢ سەبازی تری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران
بەرخودانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. دوێنێ لە شەڕدا ٢ سەربازی تری تورکی داگیرکەر کوژران. -
کۆدار: هێرشی هێزە جیهانییەکان بە دەستی دەوڵەتی فاشیستیی تورک تەنها هێرش نییە بۆ سەر پەکەکە
کۆمەڵگای دێمۆکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، "ئەم هێرشانە لە ڕاستیدا یەک لە دوایین تەقالاکانی هێزی سەرمایەداری جیهانی بە پێشەنگایەتی ئامریکایە بۆ سەر کۆی نرخ و بەهاکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین". -
لە ٢٣ی نیساندا گەریلاکانی ئازادی لە گەلی نێروەی زاپ لە داگیرکەرانیانداوە
لە ٢٣ی نیساندا کاتێک دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی داگیرکەری ئەنجامداوە، گەریلاکانی ئازادی لە گەلی نێروەی زاپ لە سەربازانیانداوە. بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون. -
لەنێوان زەندورا و دەرارێ ٨ سەرباز کوژران و ١٢ سەربازیش بریندار بوون
لە مەتینا لەنێوان گۆڕەپانی زەندورا و دەرارێ، لەنیوان گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار و سەربازانی تورکی داگیرکەردا شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا ٨ سەرباز کوژران و ١٢ سەربازیش بریندار بوون. بەهۆی ترسەوە سەربازان تەقەیان لە یەکدی کرد و ٤ سەرباز بریندار بوون. -
کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد
کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەرکی ھەر تاکێکی کورد و کوردستانیە لە ناوەوە و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ھاوسۆزی و پشتیوانی لە گەریلاکان بکەین و ئەم پلان و ھێرشانە ڕسوابکەین و ڕای گشی لێ ئاگادار بکەین.