کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: ئامانجی سەرەکیمان رێگریکردن لە شەڕی نێوان کورد و کوردە
شاندی کەنەکە کە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئالۆزیەکان و هەوڵە تێکدەرەکانی پەدەکە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و رێکخستن و پێکهاتەکانی باشووری کوردستان کۆبووەوە، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا. -
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بۆ سبەینی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
مەخەدەشە دوای کۆبوونەوە نائاساییەکەی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵکی شەنگال کرد کە لەبەردەم ناوەندی ئاسایش کۆببنەوە. -
مانگرتن لە خواردن لە زینداکانەکاندا ٤ رۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن کە زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی دەستیان پێکردووە، ٤ رۆژە بەردەوامە. چاوەڕێدەکرێت ٢ی کانونی یەکەم، گروپێکی تر چالاکیەکە دەور بکاتەوە. -
هەپەگە یادی شەهیدانی وان و ئامەدی کردەوە
هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا لە ئامەد و وان شەهید بوون و رایگەیاند، بۆ یادەوەری شەهیدەکان، لە هەموو دەڤەرێک تێکۆشان گەورە و فراوان دەکەن. -
گەریلاکانی یەژا-ستار: ئازادی و سەرکەوتن بە تێکۆشان بەدی دێت
گەریلاکانی یەژا-ستار رایانگەیاند، بەشداریی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا گەورەترین وڵامە بۆ هەوڵی کۆیلەکردنی ژنان و سیستمەکەی و جەختیشیان کردەوە کە ئازادی و سەرکەوتن بە تێکۆشان بەدی دێت. -
دیمەنی چالاکیەکەی خانتور بڵاو کرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین ئەنجامیاندا و بەو هۆیەوە ٢ داگیرکەر سزا دران و سەنگەرێکیشیان لەناو برا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە چەند زانیاریەکی بڵاو کردەوە. -
باوە تورهالی، باوکی دوو شەهیدی بزووتنەوەى ئازادیی کورد کۆچی دوایی کرد
سەڵاحەدین تورهالی باوکی شەهید دکتۆر عەزیز تورهالی و شەهید ئایفەر تورهالی لە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد. -
سوپای عێراق لە چیای قەرەچووخی مەخموور لە داعشیدا
سوپای عێراق لە رۆژهەڵاتی مەخموور لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. شەڕ تا ئێستاش بەردەوامە. -
لە بناری قەندیل ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
سەرەڕای خراپی کەش و هەوا، لە بناری قەندیل، بەبۆنەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە-وە ئاهەنگێکی جەماوەری ئەنجامدرا، کە تێیدا هاوڵاتیان لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە بەشداربوون. -
کەنەکە یادی عیدۆ بابە شێخی کردەوە
کەنەکە بەهۆی کۆچی دوایی عیدۆ بابەشێخ سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بابە شێخ، کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی کوردستان کرد. کەنەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی عیدۆ بابە شێخ لە یەکێتی نەتەوەییدا کرد. -
بایک: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نیە جارێکی تر شکست بە کورد بهێنێت -٣-
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، ئەگەر شەڕێکی ناوخۆیی رووبدات ئەوا هەموو کورد زیانی پێدەگات و وتی:"گەلی کورد ئیدی لە جیهان دەناسرێت و رێزی لێدەگیرێت. هیچ کەس بۆی نیە جارێکی تر شکست بە کورد بهێنێت." -
کاکەییەکانی ناوچە جیناکۆکەکان رەشبینن لە داهاتووی خۆیان
کاکەییەکانی کەرکوک حکومەتی عێراق بە کەمتەرخەم دەبینن و دەلێن:"حکومەتی عێراق نەیتوانیوە ژیانی کاکەییەکانی باشوری کەرکوک بپارێزێت." -
شاندێکی کەنەکە سەردانی کۆدار و پەژاکی کرد
شاندێکی کەنەکە سەردانی کۆدار و پەژاکی کرد و لە سەردانەکەیاندا باس لە گرنگیی یەکێتیی نەتەوەیی، رێگریکردن لەناوچوونی دەستکەوتەکان و بەرژەوەندیی گەلی کورد و نەهێشتنی ناکۆکییەکانی ئێستای باشووری کوردستان کرا. -
حزبی شیوعی کوردستان دامەزراندنی (پەکەکە) پیرۆز کرد
حزبی شیوعی کوردستان، بە بۆنەی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە پەکەکە کرد و پشتیوانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئەو پارتە و باکوری گوردستان ڕاگەیاند. هاوکات داوای پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هێزە کوردستانیەکان دەکات. -
لە قەندیل پەردە لەسەر پەیکەری شەھید دیار غەریب لادرا
ئەمڕۆ لە بناری قەندیل بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و خانەوادەی شەھید بە مەراسیمێکی تایبەت پەردە لەسەر پەیکەری شەھیدی سەرکردە دیار غەریب لادرا. -
بافڵ تاڵهبانى: یەکێتی لە دژی جەنگە لە نێوان پارتی و پەکەکەدا
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لە دژی جەنگە لە نێوان پارتی و پەکەکەدا. راشیگەیاند، یەکێتی ئاگاداری ناوەرۆکی رێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەى نێوان حکومەتى هەرێم و تورکیا نییە. -
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و ئاشوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەی کاری هاوبەش کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و نوێنەری کلد و ئاشوورییەکانی دەشتی نەینەوا کۆبوونەوە و هەردوولا جگە لە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، گفتوگۆیان دەربارەی کاری هاوبەش کرد. -
لە مەنەمەنی ئیزمیر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڵح کەندال، لە ئیزمیر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. -
لە گرێ سپی لەنێوان چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا: کەسێکی مەدەنی کوژرا
لە گرێ سپی لەنێوان گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا. بەپێی زانیاریەک کەسێکی مەدەنی کوژراوە. -
لە جزیر ٢ کەس دەستگیر کران
لە ناوچەی جزیری شرنەخ ٢ کەس دەستگیران کران. -
پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە لە زیندان دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد
چاغلار دەمیرەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد لەو بەندیخانەیەی تێیدا زیندانیە، لە دژی پێشەلکردنی مافی مرۆڤ و کردەوە نامرۆڤانەکان، دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد. -
هێزەکانی شەهید دەلال بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم چالاکیان ئەنجامدا
هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی هێزێکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید بیلال جێگیر ببوون، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چالاکیان ئەنجامدا. -
پەکەکە کۆمەڵگایەکی هەستاندە سەرپێ کە هەڵوەشێندرابووەوە' -٢-
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد و وتی، "پەکەکە کۆمەڵگایەکی هەستاندە سەرپێ کە لەبەریەک هەڵوەشێندرابوو و بۆ مرۆڤایەتی کردە هێوا." -
قەندیل: ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی یادی پەکەکە دەکرێت
دەستپێشخەری گەل لەبناری قەندیل ئامادەکاری بۆ ئاهنگی یادی ٤٢ ساڵەی پەکەکە دەکات و بریارە سبەی ئەو ئاهەنگە بەڕێوە بچێت. -
دەوڵەتی تورک هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی هەزۆی ئێلحی دەستگیر کرد
پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی نازیمە ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى هەزۆی پارێزگای ئێلح و دەستگیریان کرد.