کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نوێنەرانی ئێزدیەکان: رێکەوتنەکە بەردەوامیی فەرمانەکەیە، ئێمە قبوڵی ناکەین
نوێنەرەکانی کۆمەڵگای ئێزدی، تێشکیان خستە سەر رێکەوتنەکەی نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق کە لە بارەی شەنگالەوە ئیمزایان کردووە و ئەو رێکەوتنەیان وەکو "رێکەوتنی تاوانباران و خائینان" و بەردەوامی ٧٣هەمین فەرمانی سەر ئیزدیەکان پێناسە کرد. -
لە مەلەتی لە ڕۆژێکدا ٥ کەس رەوانەی زیندانکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) لە مەلەتی لەو کەسانەی کە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوون، کەسێکیان ڕەوانەی زیندان کرا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەس رەوانەی زیندانکران. -
ئەبوبەکر هەڵەدنی: سەرۆک ئۆجالان، ماندێلای کوردە و کلیلی چارەسەرییە
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتی و پەڕلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئۆزگور پۆلەتیکا ڕایگەیاندوە: "سەرۆک ئۆجالان، ماندێلای کوردە و هێمای ئازادی و بەرخودانی گەلێکی مافخوراوە، بۆیە ئازادکردنی کلیلی چارەسەری کێشەکانە. -
تەرمی عەگید جڤیان ئەندامی ئەنجوومەنى بڕیارگەى هەپەگە بە خاکسپێردرا
تەرمی عەگید جڤیان (وەحییەدین کارا) ئەندامی ئەنجوومەنی بڕیارەگەى هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و فەرماندەى ناوچەى بۆتان، کە لە وان شەهید بوو بوو، لە گەڤەر و لە ژێر گەمارۆی سەربازانی تورک دا بەخاکسپێردرا. -
گروپێک لە گەنجانی بۆتان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون
گروپێک لە گەنجانی بۆتان بۆ ئەوەی ببنە وەڵامدەری هەڵمەتەکەی کەجەکە، کە بە دروشمی:”گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە”دەستیپیکرد بوو، روویان لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد و بەشداری ڕیزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان بوون. -
بووە بەشێک لە وڵاتەکەى خۆی
گەریلا شەڕزان کاتۆ بۆ تۆڵەى گەلێک، کە لە ژێر هێرشی ناوبردن و سڕینەوەدا بوو، لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و ساڵی ٢٠١٩ لە بۆتان لە پێناو گەلەکەیدا و بە قارەمانی شەهید بوو. -
رێڕەوی مردن -٢٣-
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە چوارچێوەی ئەمنیی باڵای توندکراودا رژێمی ئینفازی لە ئیمرالی دروست کرد. ئیدی رێبازەکانی ئەشکەنجە و گۆشەگیری هاتنە ئاراوە. ناوەکەی تری ئەو رژێمەش کە پێشبینی ئەوە دەکات تا مردن لە بەندیخانە بهێڵرێتەوە، رێڕەوی مردن بوو. -
لە مەلەتی دادگا بریاری گرتنی بۆ ٤ کەس دەرکرد
لە شاری مەلەتی باکووری کوردستان دادگای تورک بڕیاری گرتنی بۆ ٤ کەس دەرکرد. -
هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لە بناری قەندیل کۆبوونەوە و پشتگیریان لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد
بۆ پشتگیریی هەڵمەتەکەی کەجەکە، هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لە بناری قەندیل کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، کە کاتی ئەوەیە هەموان پێکەوە و بە پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی و دوژمنکارییەکانی دەوڵەتی تورک بووەستینەوە. -
بانگەوازێکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە کرد
خانەوادەی گەریلا عەگید باران یەکێک لەو خانەوادانەیە کە دەسەڵاتی تورک بردوونی بۆ بەردەم باڵەخانەی هەدەپەی لە ئامەد. عەگید بانگەوازێکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد و وتی،" نەکەونە تەڵەکەوە، بڕۆن بۆ ئاشتی لەبەردەم باڵەخانەی ئاکەپە دانیشتن." -
هەپەگە: ٢ کۆنترا و داگیرکەرێک سزادران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە لە چەلێ ٢ کۆنترا و لە حەفتانینیش داگیرکەرێک سزادران. -
یادی نووسەر و ڕۆماننووس محەمەد ئوزون کرایەوە
کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد و کۆمەڵەی نوسەرانی میزۆپۆتامیا یادی نووسەر و ڕۆماننووس محەمەد ئوزونیان کردەوە. -
پێکهاتەکانی شەنگال: بڕیاری دژی ئیرادەی شەنگال قبوڵ ناکەین
پێکهاتەکانی شەنگال کە دژی ڕێککەوتنی بەغدا – پەدەکە، ڕێپێوانیان ئەنجامدا، لە مەیدانی “قەبایل” لێدوانێکیان خوێندەوە و ڕایانگەیاند: بڕیاری دژی ئیرادەی شەنگال قبوڵ ناکەین. -
گەنجانی باشوور بەبۆنەی ١٠ی تشرینی یەکەم چالاکییان ئەنجامدا
ڕێکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارەکانی ڕانیە، قەندیل و هەلەبجە بە بۆنەی '١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی ئازادی بۆ ئۆجالان' چالاکیان ئەنجامدا. -
نەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێمان فەرماندە عەگید جڤیان دەکەینەوە
نەپەگە ڕایگەیاند کە عەگید جڤیان ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی هەرێمی بۆتان لەگەڵ گەریلاکان هەبوون و جانفەدا شەهید بوون و وتی،"بە هەڵوێستی فیدایی خۆی لسەر هێڵی عەگید و زیلان بووبە نمونەیەکی راستەقینە." -
کەجەکە:ئەو پەیمانانەی ئیرادەی گەلی شەنگال لەبەرچاو ناگرن، مەترسیدارن
کەجەکە تیشکی خستە سەر رێکەوتنی نێوان عێراق و حکومەتی باشور کە لە بارەی شەنگالەوە کراوە و رایگەیاند، ئەوە مەرجە کە قۆناغی چاوپێکەتن و بڕیاردان، بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەرێوە بچێت، بە پێچەوانەوە جێگەی قبوڵ نیە. -
ئەزموونی ئیمراڵی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا -٢٢-
لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا لە بارەگای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە سەرۆکایەتیی دادوەری سویدی ئێلیبزابیس پاڵم، لەو فەرمانگەیەکدا یەکەم 'دانیشتنەکانی ئۆجالان' دەستیان پێکرد. -
گەنجانی باشوور بە بۆنەی ١٠ی تشرینی یەکەمەوە چالاکییان ئەنجامدا
ریکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارەکانی رانیە، قەندیل و هەڵەبجە بە بۆنەى "١٠ی ئۆکتۆبەر رۆژی جیهانیی ئازادیی ئۆجالان" چالاکییان ئەنجامدا. -
مەحمود عوسمان: تورکیا هەموو کوردێکی پێ تیرۆریستە
دکتۆر مەحمود عوسمان سیاستمەداری دیاری کورد دەڵێت: "تورکیا هەموو کوردێکی پێ تیرۆریستە، باوەڕی بە کێشەی کورد نییە، هەرێمی کوردستان نابێت پەیوندییەکانی لەسەر حیسابی پارچەکانی تری کوردستان لەگەڵ تورکیا بێت". -
لە تاریکی ئیمڕالیدا یەکەم دەستپێشخەری ئاشتی – ٢١
مانگەکانی هاوینی ١٩٩٩ پڕ بوون لە جموجووڵ. ڕێبەری گەلی کورد لەناو تاریکی ئیمڕالیدا بۆ یەکەم هەوڵی ئاشتی کە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی، زەندوبەندی بادا. بەڵام ڕژێمی ئەنقەرە تەسلیمیەت و بێبەختی بەسەر تەڤگەری ئازادی کورددا دەسەپاند. -
گەلی سلێمانی: ئۆجالان زامنی ئاشتیە
لە چوارچێوەی ١٠ی تشرینی یەکەم 'ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالان' لە شاری سلێمانی بە دەستپێشخەری گەل چالاکی ڕیپێوان بەرێوەچوو و چالاکوانان ڕایانگەیاند، ئۆجالان زامنی ئاشتیە. -
مەخەدەشە لەبارەی ڕێککەوتنی بەغدا – هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە
ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) ڕایگەیاند، هەر بڕیارێک کە ئیرادەی کۆمەڵگای ئێزدی لەبەرچاو نەگرێت ناگاتە ئەنجام و وتی، "گوڕانکاریەکان و گفتوگۆکان بێ ئێمە قبوڵ ناکرێن." -
لە ئامەد پارێزەرێک دەستگیرکرا
لە ئامەد پارێزەر مەرڤە نوور دۆغان بە بیانووی ئەندامێتی ڕێکخستن دەستگیرکرا. -
لە مەلەتی ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە شاری مەلەتی باکووری کوردستان ٥ کەس دەستگیرکران، ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە ١١ کەس. -
هەپەگە ٣ بارەگای داگیرکەرانی تارومار کرد و ٥ داگیرکەری سزادا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی گەریلاکانی لە گردی کۆردینەی هەفتانین دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.