کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هەوڵی تیرۆرکردنی عەقیدێک لە کەرکوک ڕاگەیاند
رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنی کەرکوک گرتە ئەستۆ کە هەوڵی تیرۆرکردنی عەقیدێک بوو. -
پەژاک لەسێدارەدانی موستەفا سەلیمی شەرمەزار دەکات
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لەسێدارەدانی هاوڵاتی موستەفا سەلیمی شەرمەزار دەکات و بە تاوانی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی بەناوی دەکات. -
لە باشوری کوردستان ٥ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران
وەزارەتی تەندروستی باشوری کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون کە یەکێکیان لە هەولێرە و چوار کەسیان لە سلێمانییە. -
ئاکەپە هێرش دەکاتە سەر بەهای مرۆڤایەتی
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە /مەهەپە کە لەڕێی پۆستەخانە تەرمیان ناردووەتەوە بۆ خانەوادەکەی لەدژی بەهاکاری مرۆڤایەتی دەجووڵێتەوە. -
هەپەگە: تووڕەییان لەدژی دوژمن لە بیرەوەریەکانماندا دەمێنێتەوە
هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە خواکورک شەهید بوون و ڕایگەیاند، ژیانی دڵنزمیان، پاکبوونیان لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هاوڕێکان و تووڕەییان لەدژی دوژمن هەموو کاتێک لە بیرەوەریەکانماندا دەمێنێتەوە. -
لە شاری سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی کەسێکی تری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند. -
تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند. -
هەپەگە: سیستمی ڕاداری تورک تێکشکێنرا و سەربازێک کوژرا
گەریلاکانی یەژاستار لە حەفتانین چالاکیان لەبەرانبەر سەنگەر و بارەگاکانی سوپای داگیرکەری تورکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە لە دوو لاوە ئەنجامدرا سیستمی ڕاداری تورک تێکشکێنرا و سەربازێکی تورک کوژرا. -
سیامەند موعینی: ئامانجی پەژاک رزگارکردنی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە داگیرکەری
کۆمیتەى یوتۆبۆریی پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) سیمینارێکى بۆ سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک رێکخست. -
کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی: ئێمە بۆ ئیپەک و بنەماڵەکەی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین
ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی سەرنجی خستە سەر ناردنەوەی تەرمی گریلای هەپەگە عەگید ئیپەک بە رێگای پۆستەوە و رایگەیاند: ئێمە لە دژی ئەو کردارە لە ناوەندی نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان سکاڵا تۆمار دەکەین. -
پەکەکە: دەسەڵاتى ئاکەپە بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ناو دەبات
کۆمیتەى پشتگیری لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، تەرمی عەگید ئیپەک سەرباری هەموو داوا و پێداگرییەکانى بنەماڵەکەى پێیان نەدرایەوە و رادەستکردنی تەرمەکەیان لە دەرەوەی هەموو پێوەرە ئەخەلاقی و ویژدانییەکان کردە ئەشکەنجەیەک بۆ دایک، بنەماڵە و گەلەکەمان -
کەنەکە سەرکۆنەی لە سێدارەدانی موستەفا سەلیمی و دەنگۆی ڕادەستکردنەوەی بە ئێران دەکات
کەنەکە سەرکۆنەی لە سێدارەدانی موستەفا سەلیمی و ڕادەستکردنەوەی بە ئێران دەکات و داوای لێکۆڵینەوە لە ڕادەستکردنەوەکەی دەکات و خوازیارە و پارلەمانی هەرێم بە یاسا ڕادەستکردنەوەی کوردانی بەشەکانی کوردستان قەدەغە بکات. -
ڕێکخراوی ڕەژاک دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنەکەی پردێ ئیدانە دەکات
ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) لە کەرکوک داوا دەکات تاوانبارانی دەستدرێژی سێکسی سەر ژنە خاوەن پیداویستیە تایبەتەکەی پردێ بەتوندی سزا بدرێن. -
فەرماندەی ئۆپراسیونەکانی کەرکوک سەبارەت بە دەستدرێژی سەر ژنەکەی پردێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست
لە کەرکوک فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان لەبارەی کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی شارەدێی پردێ بەست. -
ناوەندی کۆردیناسیۆنی قەیرانەکان: ئاکەپە کۆمەڵگای خستووەتە مەترسیەوە
ناوەندی کۆردیناسیۆنی قەیرانەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) رایگەیاند، ئاکەپە ژیانی کۆمەڵگای خستووەتە مەترسیەوە و داوای لەگەل کرد پشتگیری و هاوکاری یەکتری بکەن. -
کەجەکە: پێویستە بە خێرایی هەواڵی ڕێبەر ئاپۆ بزانرێت
کەجەکە: گەلی کورد لەگەڵ هێزەکانی دیموکراسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ڕای گشتی دیموکرات پێویستە کار بۆ تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ بکەن و هەوڵ بدەن بە خێرایی هەواڵی ڕێبەر ئاپۆ بزانرێت." -
شێخ سەعید: پەشیمان نیم و نەوەکانیشمان شەرمەزار نابن
شیخ سەعید لەژێر پەتی سێدارە دەڵێت، "ژیانی سروشتی من کۆتایی هات. ژیانی خۆمان کردە قوڕبانی ژیانی گەلەکەمان. من پەشیمان نیم. لەبەرئەوەی لەبەرانبەر دوژمنەکانمان، نەوەکانمان شەرم لەخۆیان ناکەنەوە. من زۆر بەختەوەرم." -
مستەفا سەلیمی لە زیندانی سەقز لەسێدارە درا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ ٢٣ی خاکەلێوە / ١١ی نیسان مستەفا سەلیمی لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زیندانی سەقز لەسێدارە درا. -
تەونی ژیان لە شەنگال بەردەوامە
سەرباری کەمیی دەرفەتەکان، بەڵام لە شەنگال تەونی ژیان بەردەوامیی هەیە. لەلایەک تێکۆشان لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەکى تر کاری خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە بەرێوەدەچێت. -
ئاسایشی باشووری کوردستان مستەفا سەلیمی ڕادەستی ئێران کردووەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی هەیە. (نوێکرایەوە)
مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە توانیبووی لە زیندانی سەقز هەڵبێت و خۆی بگەیەنێتە نێو خاکی باشووری کوردستان، لە لایەن ئاسایشی باشوورەوە ڕادەستی هێزەکانی ئێران کراوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی هەیە. -
تەرمی شەهید عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە کە لە دەرسیم شەهید ببوو، لە مێردین بەخاکسپێردرا. -
لە باشووری کوردستان ١٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ کەس لە شاری هەولێر و ٤ کەسیش لە شاری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. -
هەدەپە: مافی کرێکاران پێشێلدەکرێت
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ناڕەزایی لەبەرانبەر ڕەشنووسی یاسای نوێی گشتی بەربڕی کە لە میدیکان ڕاگەیەنرا و ئاماژەی بەوەکرد، مافێ کرێکاران پێشێلدەکرێت. -
هاوکاری تەنها بۆ لایەنگرانی ئاکەپەیە!
هاوکاریەکان کە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکاندا لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەکرێتەوە، بە تەنها بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە ئەندامی رێکخستنەکانی شار و ناوچەکانی ئاکەپەن. -
تەرمی گەریلای هەپەگە عەگید ئیپەک لە ڕێی پۆستەخانەوە بۆ بنەماڵەکەی ڕەوانەکرا
دادوەری کۆماری تورک تەرمی گەریلای هەپەگە عەگید ئیپەکی لە ڕێی پۆستەخانەوە بۆ بنەماڵەکەی ڕەوانەکردەوە کە لە شەڕێکی دەرسیمدا شەهید ببوو.