ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە دیمەنی چالاکییەکانی بەرپەرچدانەوە بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە دیمەنی چالاکییەکانی بەرپەرچدانەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە. -
لە دێر حافر هێرشی چەتەکان تێکشکێندرا: ٢ چەتە کوژران
ئەنجومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشێکی چەتەکانی بۆ سەر دێر حافر دایەوە. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٣ قۆڵەوە هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین
سوپای تورکی داگیرکەر لە سێ قۆڵەوە بە تانک و زرێپۆس هێرش دەکاتە ەر بەنداوی تشرین. شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆڕاگری دەکەن. -
داگیرکەران هێرشیان کردەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەوی رابردووەوە هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ. -
لە ماوەی ٢هەفتەدا بەدەیان کەسی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران
ئەڤین جوما، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند؛ لە هێرشەکانی ٢ هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژئاو بەدەیان کەسی مەدەنی کە لە نێویاندا منداڵیش هەیە کۆمەڵکوژ کران. -
مەزڵوم عەبدی لەبارەی گۆڕی سلێمان شاوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، کە ئەوان ئامادەن بە گوێرەی رێککەوتنی نێونەتەوەیی و بە هاوکاری لایەکەکان لەسەر گۆڕی سلێمان شا رێبکەون. -
لە ڕەقە تەرمی چوار شەهید بە خاک سپێردرا
خەڵکی کانتۆنی ڕەقە تەرمی ٤ شەهیدیان بەخاک سپارد کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. -
گوندەکانی کۆبانێ تۆپباران دەکرێن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٢ گوندی شاری کۆبانێی کانتۆنی فورات تۆپباران دەکەن. -
تەرمی ٦ شەهید لە تل حەمیس، حەسەکە و شەداد بەخاک سپێردران
تەرمی ٦شەڕڤان لە تل حەمیس، حەسەکە و شەداد کە لە شەڕی چەتەکاندا شەهید بوون بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران. -
هێرشی داگیرکاری بۆ سەر کۆبانێ و ڕەقە بەردەوامە
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕەقە و کۆبانێ بەردەوامە. -
داگیرکەران هێرشیان کردەسەر گوندێکی کۆبانێ
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکە هێرشی کردە سەر گوندی تنێی کۆبانێ. لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلێک و تانکەرێک کرانە ئامانج. -
ئیسماعیل ئەل عبێد ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بەناوی ئیسماعیل ئەل عبێد لە باشووری ڕووباری فورات شەهید بووە. -
دەوڵەتی تورکدا لە قەرەقۆزاخ ژنێکی شەهید کرد، منداڵێکیش برینداربوو
لە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر پردی قەرەقۆزاخ ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ کوژرا، منداڵێکیش برینداربوو. -
چەتەکان بە درۆنی خۆتەقێن پەلاماری رەقایاندا
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنی خۆتەقێن پەلاماری رۆژئاوای رەقایاندا. -
فەرهاد شامی: ڕاگەیاندراوە نا فەرمییەکان دەچنە خزمەتی شەڕی تایبەتەوە
وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە فەرهاد شامی ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو زانیاریانەیی لە دەرەوەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، خزمەت بە شەڕی تایبەت دەکەن و وتی: "درووست نیە لە ئێستادا هەندێک زانیاریی سەربازیی بڵاوبکرێنەوە." -
بەرخۆدان لە ڕێگەیی کۆچبەرییدا
جیهان موستەفا کە بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ناچاربووە لە شەهباوە کۆچ بکات، وتی: "ستەمێکی گەورە لە گەلەکەمان کرا. بەڵام پارێزگاریی لە خاکەکەمان دەکەین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە." -
داگیرکەران گوندەکانی تل تەمریان تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا گوندەکانی تل جومعە و ئومەلکێفی تل تەمریان تۆپباران کرد. -
داگیرکەران ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزارییان کردە ئامانج؛ ٢ کەس شەهیدبوون- نوێکرایەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر رێگەی بەنداوی سرین-تشرین ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شۆفێری ئەمبوڵانسەکە و بریندارێک کە دەگوازرایەوە شەهیدبوون. -
مەزڵوم عەبدی: لە منبج ئاگربەست ئەنجام درا
فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی ئاشکرایکرد لە مەنبج ئاگربەست ئەنجام دراوە. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک: خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن، دەبێت بەپەلە دەستوەردان بکرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مەدەنییەکان بە ئامانج دەگرێت و بانگەوازی لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد کە مەدەنییەکان بپارێزێت. جەختیشی کردەوە: “لە پاراستنی خاک و گەلەکەمان بەردەوامین”. -
لە هێرشێکی دەەوڵەتی تورکی داگیرکەردا منداڵێک شەهید و ٢ منداڵیش برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی جەعدە گەورەی باشوری رۆژئاوای کۆبانێی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا گەنجێک و منداڵێک شەهیدبوون و ٢ منداڵیش برینداربوون. -
تیرە و عەشیرەتەکانی دێرەزۆر پشتوانی خۆیان بۆ قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دووپاتکردەوە
عەشیرەتەکان لە دێرەزۆر بە ڕاگەیەندراوێک پشتگیری خۆیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دووپاتکردەوە. -
بەنداوی تشرین بەهۆی هێرشەکانی چەتەکانەوە لەکارکەوت
دەستەی وزەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەنداوی تشرین لە کار کەوتووە. کارەبا لە کانتۆنی بە تەواوەتی پچڕاوە. -
گەلی کانتۆنی فورات تەرمی شەهیدەکانی خۆیان بە خاک سپارد
گەلی کانتۆنی فورات ١٠ شەڕڤانی شەهیدی لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد. -
لە قەرەقۆزاخ و دێر حافرزیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژران
شەرڤانانی قەسەدە لە قەرەقۆزاخ و دێر حافر هێرشەکانی چەتەکانیان تێکشکاند. لە قەرەقۆزاخ زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژران؛ لە دێر حافر ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان بە چەتەکانی ناویەوە، تێکشکێندرا.