ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
شێخ مورشید ئەل خەزنەوی: پێویستە کورد بە یەکدەنگی بچێتە دیمەشق
شێخ مورشید ئەل خەزنەوی لە قامیشلۆ لە وۆرک شۆپدا قسەی کرد و گوتی: "پارت و ڕێکخراوەک کوردییەکان، پێویستە لەسەر چەند خاڵێکی یەکێتیی نەتەوەیی ڕێک بکەون و بە یەکدەنگی بچنە دیمەشق". -
ئەو شەهیدانەی کۆبانێیان کردە قەڵای بەرخۆدان
ڕۆح و میراتی ئەو تێکۆشانەی کە کۆبانێ کردە قەڵای بەرخۆدان، ئەمڕۆ لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە ئەوکات پشتیوانی داعشی دەکرد، زیندوو دەبێتەوە. -
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک: گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی سووریایە
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا، ئاماژەیی بەوەدا پێویستە هەموو پێکهاتەکان بە مافە کولتووریەکانیانەوە بژین و وتی: " گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی سووریایە." -
لالەش ئێزدی: ئایینی ئێزدی قەناعەت و ڕاستییە
لالەش ئیزیدی، ئەندامی فیدراسیۆنی کەمئەندامەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەژنی ئێزی لە هەموو گەلان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند؛ "ئێمە لەو باوەڕەداین، ئێستا کاتی ئەوەیە بە زمان، نەتەوە، باوەڕ و ئایینی خۆمانەوە گەشە بکەین و خۆمان پەروەردە بکەین." -
دەوڵەتی تورک دوو ڕۆژنامەوانی شەهید کرد
لە دەرنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد، جیهان بیلگین و نازم داشتان شەهید بوون. -
قەسەدە: ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شاری مەیدان کۆتایی هات
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شاری مەیدان و دەوروبەری شارەکەیان تەواو کردووە. -
هێرشی چەتەکان لە تل تەمر تێکشکێندرا: ٤ چەتە بریندار بوون
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاند و بە درۆنی تەقەمەنی خۆکوژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی چەتەکان بریندار بوون. -
لە حەسەکە تەرمی دوو شەهید بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە ڕۆژبین حەسەکە و لە فەرماندارانی هێزەکانی جەبهەت ئەل ئەکراد شێرۆ عەلی لە حەسەکە بە خاک سپێردران. -
لە دربێسی دژی داگیرکاری و هێرشە کۆمەڵکوژییەکان ڕێپێوان بەڕێوە چوو
لە شاری دربێسی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ڕێپێوان بەڕێوەچوو و بانگەوازی یەکگرتوویی کرا. -
گەلی کۆبانێ تەرمی شەهید هەبوون بۆخازیان بە خاک سپارد
ھەبوون بۆخاز، شەڕڤانی قەسەدە کە لە شەڕی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە قەرەقۆزاق شەھید بوو، لە کۆبانێ بە خاک سپێردرا. -
فەرماندەیی قەسەدە: شەڕی کۆبانێ دەبێتە شەڕی گەورەی سەرکەوتن
فەرماندەیی قەسەدە ڕایگەیاند وێڕایی چاوپێکەوتنەکانیان بۆ دیالۆگ و ڕاوەستاندنی شەڕ هێشتا دەوڵەتی تورک جەخت لەسەر هێرشەکان دەکاتەوە، تانک و ئۆتۆمبیلی زریپۆش لەسەر سنورەکانی ڕۆژئاوا کۆ دەکاتەوە و دەڵێت: "شەڕی کۆبانێ دەبێتە شەڕی سەرکەوتنی گەورە." -
ناسنامەی سێ شەهیدەکەی رەقا راگەیەندرا
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ئاشکرا کرد، کە لە رەقا شەهیدبوون. -
دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی داگیرکەری رژانە شەقامەکان
لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بە دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی قامیشلۆ رێپێوانیان کرد. -
گوندێکی کۆبانێ بە درۆنی هێرشبەر بۆردومان کرا
گوندی کۆشکاری کۆبانێ بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومان کرا. -
هۆزە عەرەبەییەکان: کورد و عەرەب لە پێکەوە ژیانی مێژوویدان
شێخ و ڕیشسپییانی هۆزە عەرەبییەکان جەختییان لەوەکردەوە کە گەلی کورد و عەرەب لە قوڵایی مێژوویەوە تۆڕێکی پێکەوە ژیانیان بونیاد ناوە و هیچ کەسێک ناتوانێت بە هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی پێکەوەژیانی کورد و عەرەب لە باربەرێت. -
شەرڤانانی یەپەژە لە بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق خۆڕاگری دەکەن
شەڕڤانانی یەپەژە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق خۆڕاگری دەکەن، کەوتنە بەر زوومی کامێراکەمان. -
قەسەدە دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنێکی تورکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنێکی هێرشبەری سوپای تورکیان لە جۆری بەیرەقدار TB2 بڵاوکردەوە. -
شەڕڤانان لە بەرەی قەرەقۆزاقەوە: داعشمان شکاند، ئەمانیش دەشکێنین!
شەڕڤانان کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە بەرخۆداندان وتییان: "لە کاتێکدا توانیمان داعش تێبشکێنین، ئەوا تێکشکاندنی ئەوانی دیکەش ئاسانە! کۆبانێ نابێت بکەوێتە دەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە." -
دیمەنی چالاکییەکان لە تشرین و قەرەقۆزاق بڵاوکرایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی مەجلیسی سەربازی مەنبەج دیمەنی چالاکییەکانی لە تشرین و قەرەقۆزاق بڵاوکردەوە. -
فەرماندەیەکی قەسەدە بە ناوی عەزیز عەرەب شەهید بوو
قەسەدە ڕایگەیاند کە فەرماندە عەزیز عەرەب لە بەرخۆدانی قەرەقۆزاق شەهید بووە. -
هێرشەکانی سەر تشرین تێک شکێندران و ٣٧ چەتە کوژران
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە سێ قۆڵەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین، تێک شکێندرا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣٧ چەتە کوژران و مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و یەپەژە ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنیان دژی چەتەکان دەست پێ کرد. -
گوندێکی تەل تەمر بە چەکی قورس تۆپباران دەکرێت
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندێکی ڕۆژئاوا تەل تەمر تۆپباران دەکەن. -
دەوڵەتی تورک ٢ جار ڕادیۆی کۆبانێ ئێف ئێمی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ٢ جار ڕادیۆی کۆبانێ ئێف ئێمی لە گردی بەرکەل بۆردوومان کرد. -
هێرشی چەتەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامە
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ بەردەوامە، شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. -
قەسەدە دەربارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر کۆبانێ و گرێسپی و عەین عیسا و بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەردەوامە و دووپاتی کردەوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.