ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئەو کاروانەی بۆ گواستنەوەی گەلی مەنبەج بەڕێ کەوت ڕێگەی لێ گیرا
ئەو ئۆتۆمبیل و ئەمبوڵانسانەی بۆ گواستنەوەی گەلی مەنبەج کەوتنەڕێ، لەلایەن گرووپە چەتەکان و دەوڵەتی تورکەوە ڕێگریان لێ کرا. -
جمووجووڵی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر دەبێت
جمووجووڵی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا لە سنووری کۆبانێ و قەرەقۆزاق زیاتر دەبێت. -
لە حەسەکە تەرمی ٥ شەهید بە خاکسپێردران
خەڵکی حەسەکە تەرمی پێنج شەهیدییان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاکسپارد. -
ناسنامەی ٣ شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاشکرا کرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی هێزەکانیان ئاشکرا کرد کە لە پردی قەرەقۆزاخ شەهیدبوون. -
لە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکاندا کانتۆنی فورات بێ ئاو و بێ کارەبا بووە
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیر بۆ سەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاخ لە کۆبانێ و گوندەکانی دەورەبەری کارەبا و ئاو بڕاون. -
دوایین دۆخی بەرەی بەنداوی تشرین
نوێترین دیمەنەکانی دۆخی بەرەی بەنداوی تشرینیمان تۆمار کرد. بەنداوەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی سەربازی منبج و شەڕڤانانی قەسەدەدایە. بەهۆی هێرشەکانی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا دوور نییە کە بەنداوەکە بتەقێت. -
هێزە تایبەتەکانی هات: پێنج شەڕڤانمان شەهید بووە
هێزە تایبەتەکانی 'هات'ی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەیی پێنج شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە بەرخۆدانەکانی هەرێمەکەدا لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە منبج و گوندەکانییدا شەهید بوون. -
لە حەلەب تەرمی ٥ شەهید بەخاک سپێردرا
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تەرمی ٥ شەهیدیان بە خاک سپارد. هەروەها ناسنامەی ٥ شەهیدی دیکەش ڕاگەیەندرا. -
فەرمان بە سەربازانی ئیسرائیل کراوە لەم زستاندا لە سووریا بن
دوای پێشهاتەکانی سوریا، سەربازانی ئیسرائیل لە چیای حەرمون فەرمانیان پێکرا کە زستان لە سوریا تێپەڕێنن. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ساڵەح ئەل شێخ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ساڵەح عومەر ئەل شێخ لە تەل تەمر بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
دانیشتوانی فرات تەرمی ٧ شەهیدی خۆیان بە خاکسپارد
بە مەراسیمێکی جەماوەری دانیشتوانی فرات تەرمی حەوت شەهیدی خۆیان بە خاکسپارد، کە لە بەرخۆدانەکانی ئەم دواییدا شەهید بوون. -
لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ ٢١٠ چەتە کوژراون
ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند لە ماوەی ٣ ڕۆژی کۆتاییدا لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ ٢١٠ چەتەیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون، ٣٩ ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانک تێکشێندراون، ٥ فڕۆکەیی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە. لەو شەڕانەدا ٨ شەڕڤانیان شەهید بوون. -
'بەرخۆدانمان لە پێناو گەڕانەوەیە بۆ عەفرین'
ڕانیا محمەد ئاشکرایکرد هەموو سەختییەکان تێپەڕ دەکەن و هەموو تێکۆشانێک دەکەن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عەفرین. -
١٢١ هەزار کەس کە بە هۆی مەترسیەوە ئاوارە بوون، لە هەرێمی ئارامدا نیشتەجێ کراون
شێخموس ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٥هەزار خێزان واتە ١٢١هەزار کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین- شەهبا لە هەرێمەکان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نیشتەجێکران و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرد پشتیوانی لە ئیدارەی خۆبەڕێوبەری بکەن. -
'بەرخۆدانمان سەرکەوتن بە دەست دەهێنین'
شیرین ئیبیش ژنە کۆچبەرێکی عەفرینییە و بە هۆیی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دووجارە ناچار بە کۆچکردن دەبێت، بە ئیرادەیەکی زۆرەوە ئاماژەی بەوەکرد هیچ کاتێک هیوا لە دەستنادەن و وتی: "بەرخۆدانمان سەرکەوتنمان بە دەستدەهێنین." -
ناسنامەی دوو شەهید ڕاگەیاندرا کە لە دێرەزۆر شەهید بوون
ئەنجومەنی سەربازی هەجین ڕایگەیاند هەردوو شەڕڤانیان محمەد خێر ساڵح و ئەحمەد مەحمود ئەلمەلا لە دێرەزۆر شەهید بوون. -
هۆزەکان پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دووپاتکردەوە
ڕیشسپیانی هۆزە کورد و عەرەبەکان کە بەشداری دەستەی ڕیشسپیانی کانتۆنی جزیرە بوون، ئاماژەیان بەوەدا چارەسەری تەنها لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدان. -
خەڵکی منبج لە دژیی چەتەکانی ئەردۆغان ڕژانە گۆرەپانەکانەوە
خەڵکی منبج کە شارەکەیان لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. -
لە ڕەقە تەقەکردن بە سەر گەلدا: لانیکەم ٤٣ برینداری لێکەووتەوە
لە کاتی هەڵدانی ئاڵای سووریا لە ڕەقە، گرووپێکی ئاژاوەگێڕ تەقەییان بە ئاڕاستەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و جەماوەردا کرد. فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەو کارە ئاژاوەگێڕییەی شەرمەزار کرد و داوای هۆشیاری لە گەل کرد. -
ناسنامەیی شەهیدێک ئاشکرا کرا
هێزەکانی ژنی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایاگەیاند ئەندامێکییان بە ناویی پەلشین قامیشلۆ شەهید بووە. -
تەرمی شادی عەبدو شەهیدی بەرخۆدانی منبج بە خاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید شادی عەبود، کە لە بەرخۆدانی منبج دژ بە هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک شەهید بوو، بە مەراسیمێک لە کانتۆنی ڕەقە بە خاکسپێردرا. -
ئەنجومەنی گەلان: ئاڵای سوریا لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا هەڵدەدرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕایگەیاند لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاڵای سوریا هەڵدەدرێت. -
لە منبج ٣ چەتەی سوپای نەتەوەیی سوریا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندیی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند لە دوای ئەو ئاڵۆزی و پێکدادانەی لە دوایی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر منبج و بەنداوی تشرین ڕوویدا، سێ چەتەی سوپای نەتەوەیی سوریا کوژراون. -
ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی تەرمی ٤ شەڕڤانی خۆیان بە خاکسپارد
لە حەسەکە تەرمی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید ببوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردران. -
لە کۆبانێ تەرمی ١٢ شەڕڤانی شەهید بە خاکسپێردرا
لە کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەر تەرمی ١٢ شەڕڤان کە لە منبج، قەرەقۆزاخ و تشرین شەهید ببوون، بە خاکسپێردران. لە مەراسیمەکەدا گەل پەیامی "وەک چۆن داعش تێکشێندرا، چارەنووسی داگیرکەریش تێکشکاندنە" دا.