ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بە دەیان هەزار کەس لە هەرێمی فورات دژی هێرش و داگیرکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بەدەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕژانە گۆڕەپانەکان و پەیامی، "ئێمە بەشێکی سەرەکی سوریاین. دەبێت لە پێناو ئاشتی و دیموکراسی وڵاتدا، هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئەرکەکانی خۆیان هەستن." -
شەڕڤانان لە بەرەی قەرەقۆزاق: لێرەین و بەرگری دەکەین
ئەو شەڕڤانانەی قەسەدە کە لە سەر پردی قەرەقۆزاق دەجەنگن، وتییان: "ئامانجی دەوڵەتی تورک لە ناوبردنی گەلەکەمانە. ئێمە لێرەین و لە تونێلەکانەوە لە بەرگرییداین، لە گوند و شارەکانداین و لە هەموو جێگەیەک لە بەرگریداین." -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بانگەوازی بۆ دیالۆگ راگەیاند
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە پێناو بونیادنانی ئایندەی سووریا بەیاننامەیەکی ١٠ خاڵی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکان کراوە. -
کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا: بە سەرکەوتن دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین
کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا رایانگەیاند: "دوژمن بەرامبەر ئێمەی کورد چی دەکات با بێکات، ژیانمان بە کوردایەتیەوە دەستی پێکردووە و بە کوردایەتیەوە سەردەکەوێت و بە ڕۆحی سەرکەوتنەوە دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین." -
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە منبج تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات
لە دوایی هاتنە ناوەوەی چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی تورک بۆ منبج، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک پەرە بە تاوانە جەنگییەکان دەدات لە ڕێگەی چەتەکانییەوە لە دژی دانیشتوانی شارەکە. -
زەکی ئاکل: حکومەتی تورک دەیەوێت پاکتاویی نەتەوەیی ئەنجام بدات
سیاسەتمەدار زەکی ئاکل باسی لەوەکرد دەسەڵاتداری تورک دەیەوێت بەتەواوەتی ڕۆژئاوا و ئیدارەکەی لەناوبەرێت، وەک چۆن ئەوەی لە دژی عەفرین ئەنجمامدا. زەکی گوتی بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک دەبێتە لەمپەر لەبەردەم سوریای نوێدا. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک پلانێکی قێزەون لە تلرەفعەت جێبەجێ دەکەن
ژنانی تل رەفعەت سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی لەو شارە رایانگەیاند، کە ژیانیان لە مەترسیدایە. -
وێستگەی کارەبای تەل تەمر کرایە ئامانج
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سوپایی نەتەوەیی سوریا وێستگەی کارەبای شاری تەل تەمر لەکارکەوت. -
پەیەدە: پێویستە چارەنووسی زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی ڕژێم ئاشکرا بکرێت
پەیەدە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو داوای کرد چارەنووسی ئەو هەزاران کوردەی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس شەهیدکراون یان پاش زیندانیکردن بێسەروشوێن بوون، ئاشکرا بکرێت. -
'با یەکێتیمان بە هێز بکەین و پشتگیری قەسەدە بکەین'
خەڵکی گەرکی لەگی بانگەوازیان لە هەمووان کرد کە لە دژی هێرشی داگیرکاری یەکێتی بەهێزتر بکەن و پشتگیری قەسەدە بکەن. -
شەهیدانی مەنبەج و قەرەقۆزاق لە ڕەقە بەخاک سپێردران
شەهیدانی مەنبەج و قەرەقۆزاق لە ڕەقە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران. -
پەیەدە: کاتی ئەوەیە کوردان ببنە هاوبەش لە بنیاتنانی سوریا
هاوسەرۆکایەتی پەیەدە گوتی: "بۆ ئافراندنی سوریایەکی نوێ گرنگی دەدەین بە بەشداری کورد لەم قۆناغە ڕاگوزەرەدا، پێویستە دیالۆگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردان بکرێت و پلانی هاوبەش دابنرێت". -
لە کۆبانێ تەرمی ٩ شەهید بە خاک سپێردرا
لە گۆڕستانی شەهید دیجلە تەرمی ٩ شەهید بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردران. -
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دەوری قەسەدە یەکدەگرن
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە تەل حەمیس و تربەسپی بە ڕێپێوانی جەماوەری سڵاو لە تێکۆشانی قەسەدە کرا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند: گوێ لە هەواڵی ساختە نەگرن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریدا و داوای لە گەلانی هەرێمەکە کرد ئاگاداری هەواڵی ناڕاست و ئاژاوەگێرانە بن و ڕایگەیاند؛ هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی شەڕی ئایینی لە هەرێمەکە دەدرێت. -
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی دیمەشقی کرد
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا هەفتەیەک دوای رووخانی رژێمی ئەسەد سەردانی دیمەشقی کرد. سەبارەت بە وردەکاری سەردانەکە زانیاری رانەگەیەندراوە. -
بانگەوازێک لە کۆبانێەوە: وەرن با لە کۆبانێ شکۆی مرۆڤایەتی بپارێزین
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی بانگەوازی خاوەنداری بڵاوکردەوە. -
ژنانی کۆبانێ: تۆڵەی رۆڵەکانمان دەکەینەوە
ژنانی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ناڕەزایەتییان نیشاندا و جەختیان کردەوە، "تۆڵەی رۆڵەکانمان دەکەینەوە و ئاڵای کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشەکێنینەوە". -
ئەو چەتە و داگیرکەرانەی لە سوریا تیرۆر ئەنجام دەدەن
لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا چەتەیەکی زۆر بە ناو و ناسنامە، ئایدۆلۆژیا و شێوازی جیاوازەوە لە سوریا سەریان هەڵداوە. بەڵام هەموو ئەم چەتانە بە پێی پلانەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کۆکراونەتەوە. -
'درێژە بە بەرخودان دەدەین'
عەلی حەنان کە خەڵکی عەفرینە وتی، هەوڵ دەدرێت کە ژیان لەوان حەرام بکرێت و ئەوەی خستەڕوو کە درێژە بە بەرخودان دەدەن. -
خەڵکی شەدادی تەرمی ٢ شەهیدیان بەخاک سپارد
خەڵکی شەدادی کانتۆنی جەزیرە، تەرمی ٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهید محەمەد نور ئەل ئەحمەد و ئەیمەن ئەل سەرحانیان بەخاک سپارد. -
ئاگربەست لەگەڵ دەوڵەتی تورک نەگەیشتە ئەنجام
بەهۆی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکەوە، ئاگربەستی نێوان تورکیا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەگەیشتە ئەنجام. -
تەرمی ٦ شەهید لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا
لە کۆبانی بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی ٦ شەهید بەخاک سپێردرا، بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و تۆڵەسەندنەوە دووپاتکرایەوە. -
لە قامیشلۆ بە بەشداری هەزاران کەس تەرمی شەهیدان بە خاک سپێردرا
لە قامیشلۆ هەزاران کەس بەشداری بە خاک سپاردنی تەرمی ٥ شەهید بوون. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە مەنبەج هاوڵاتییەکی سڤیلیان کوشت
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری مەنبەجی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خاوەنی چێشتخانەی شابەندەر، عەلی جەمال شێخانی ئەلنیفییان کوشت.