ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دایکێک و کچە ١٢ ساڵانەکەی شەهید کرد_نوێکراوەتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی جەعدەی باشووری کۆبانێیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا دایکێک و کچە ١٢ ساڵانەکەی شەهیدبوون. -
ڕێپێوان بۆ پشتگیری لە قەسەدە
خەڵکی شەدادی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی پشتگیری لە قەسەدە ڕێپێوانیان کرد. -
لە حەسەکە و تەبقە شەهیدان بەخاک سپێردران
شەهید ئەحمەد جەبار سوڵتان و عەبدولڕەحمان ئەل ئەسوەد لە حەسەکە، خالد ئەل محەمەد حاج حەمید لە تەبقە بەخاک سپێردران. -
'دەبینە شوێنکەوتووی نازم و جیهان'
ناوەندی راگەیاندنی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە شەهید کردنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ "پێنووس و کامێرای شەهیدان نازم و جیهان لەسەر زەوی بەجێ ناهێڵین." -
گوندەکانی کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سەرکا-فەوار و شەمسینی گرێ سپیی و گوندی کۆپەرلیک و دەوروبەری پردی قەرەقۆزاخیان تۆپباران کرد. -
ژمارەی ئەو چەتانەی لە تشرین کوژران گەیشتە ٥٢ چەتە
مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە تانک و زرێپۆش و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دوو قووڵەوە هێرشیان کرد، گەیشتە ٥٢ چەتە. -
"ئێمە بۆ هاوکاری مرۆیی ڕۆشتین، دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەرمان"
سەرۆکی مەجلیسی ڕیشسپیانی تەل بەراک بونیان حەسنەوی جەدوح کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو ڕایگەیاند بۆ هاوکاری مرۆیی ڕۆشتوون و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج. -
لە عاموودا و کۆبانێ چالاکییەکان بۆ خاوەندارێتیکردن لە قەسەدە
خەڵکی عامودا سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بانگەوازی یەکێتییان کرد. لە کۆبانێش ژنانی گەنج بانگەوازی پشتگیرییان بۆ قەسەدە کرد. -
قەسەدە: لە هێرشی ئاسمانیدا ٥ شەڕڤانمان شەهیدبوون
قەسەدە ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر هەرێمەکە زیاتر کردووە. لەم هێرشانەدا ٥ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون. -
ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهیدکران، ئاشکرا کرا
زانراوە ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکە لەسەر ڕێگەی حەسەکە_تەل بەراک شەهیدبوون، بریتییە لە ئەندامی مەجلیسی شاری تەل بەراک باسم شەدادی، ئەندامی هەپەجە عەبیر ئەل خلێف و ئەندامی مەجلیسی ڕیشسپیان ئەحمەد ئەل تەمە. -
بەرخۆدانی مەزن لە تشرین: ٣٥ چەتە کوژران و ٢ زرێپۆش تێک شکێندران
شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هێرشی سەختی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان لە بەنداوی تشرینی باشووری کۆبانێ تێک شکاند، لە ئەنجامدا ٣٥ چەتە کوژران و ٢ زرێپۆش تێک شکێندران. -
لە بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ٣٠٠ تەن گەنم سووتا_نوێکرایەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سایلۆیەکی شاری سیرینی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ٣٠٠ تۆن گەنم سووتا. -
گوندێکی کۆبانێ بە چەکی قورس تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس گوندی مەتینی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران دەکات. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گوتی، "تاوانێکی تریش چووە سەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە کە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمەکە تێک بدات، شەرمەزار دەکەین". -
بەرخۆدانی تشرین: ڕێگە بە هاتنی داگیرکەران نادەین
شەڕڤانانی قەسەدە قەندیل حەلەب ئاشکریکرد دەوڵەتی تورک بوێری هێرشکردنی نەماوە و وتی: "بە بەرخۆدانی مێژوویمانەوە هەرگیز ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێ بخاتە سەر خاکەکەمان." -
بۆردومانکردنی دوو ئۆتۆمبێل ٣ شەهید و ٥ برینداری لێکەوتەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی جزیرە ٢ ئۆتۆمبێلی بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ٣ هاووڵاتی شەهیدبوون و ٥ هاوڵاتیش برینداربوون. -
واتابەخشین بە پەرەسەندنەکان
دوران کاڵکان: گوشارەکان لەسەر گەلە بندەست و چەوساوەکان بە تایبەتی لەسەر گەلی کورد تادێت زیاتر دەبێت. رەنگە لە قۆناغی داهاتوومان شەڕ زیاتر تەشەنە بستێنێت و قووڵتر ببێت. -
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج تانکێکیان تێکشکاند
شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج تانکێکی داگیرکەرانیان تێکشکاند. لە هەرێمەکەدا پێکدادانی دژوار لەئارادایە. -
قەسەدە دیمەنی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە
قەسەدە دیمەنی چالاکییەکانی کە لە تل تەمر و نزیک بەنداوی تشرین لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا ئەنجامیدابوون، بڵاوکردەوە. -
داگیرکەران لە تل بەراک ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە باشوری تل بەراک ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد. -
هەوڵێکی داگیرکەران تێکشکێندرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا هەوڵیاندا دزەبکەنە ناو گوندێکی عەین عیسای و گوندێکی گرێ سپییەوە. ئەو هەوڵەی داگیرکەران تێکشکێندرا. -
یەپەگە: پارێزگاری لە هێڵی ڕاگەیاندنی ئازاد دەکەین
یەپەگە رایگەیاند، یادی نوێنەرانی بوێری ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین بەزیندوویی ڕادەگرن و هێڵی ڕاگەیاندنی ئازادی دەپارێزن. -
شەرڤان باز عەرەب: لە بەنداوی تشرین گورزی قورس لە چەتەکان دەوەشێنین
شەڕڤان باز کە لە بەنداوی تشرین بەرخودان دەکات، باسی لەوەکرد، بە ئیرادە و تێکۆشانەوە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی چەتەکان و دەووڵەتی تورکی داگیرکەر وەستاونەتەوە و گورزی قورس لە چەتەکان دەوەشێنن. -
دەوروبەری قەرەقۆزاق بە چەکی قورس تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق تۆپباران دەکات. -
شێخ مورشید ئەل خەزنەوی: پێویستە کورد بە یەکدەنگی بچێتە دیمەشق
شێخ مورشید ئەل خەزنەوی لە قامیشلۆ لە وۆرک شۆپدا قسەی کرد و گوتی: "پارت و ڕێکخراوەک کوردییەکان، پێویستە لەسەر چەند خاڵێکی یەکێتیی نەتەوەیی ڕێک بکەون و بە یەکدەنگی بچنە دیمەشق".