ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
گروپی ئۆرکیدە بە وێنەکانیان دیوارەکانی ڕۆژئاوا دەنەخشێنن
ئامانجی گروپی ئۆرکیدە بە وێنانە کێشانەکانیان لەسەر دیوارەکانی ڕۆژئاوا، پێشخستنی کاری هونەری سەر شەقامەکانە. ئەندامانی گروپەکە بە خێراییەوە کار بۆ نەخشاندنی شەقامەکان دەکەن. -
میت ١٢ هاوڵاتی دەستگیرکراوی کورد دەگوازێتەوە بۆ تورکیا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٢ هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوا، دەگوازێتەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا، سێ کچیان تێدایە. -
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا دژی گەمارۆی حکومەتی شام ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا، دژی گەمارۆی حکومەتی شام کە ٦ ساڵە لەسەر هەرێمی شەهبا دەیسەپێنێت، ڕێپێوانیان کرد و گوتیان "گەمارۆ ناتوانێت ئیرادە و بەرخۆدانی ئێمە لاواز بکات". -
لە حەلەب ٧ سەربازی شام کوژران
لە حەلەب لە ئەنجامی هێرشی درۆنی چەتەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام، ٧ سەربازی حکومەتی شام کوژران. -
لە دێرەزۆر بۆ شەهید ڕونی وڵات مەراسیمێکی سەربازی سازکرا
بۆ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ڕونی وڵات کە لە ٥ی کانوونی یکەمدا شەهید بوو بوو،مەراسیمێکی سەربازی سازکرا. -
لە تەبقا ڕێپێوانێک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە تەبقا بە ڕێپێوانێک گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان شەرمەزار کرا. -
قەسەدە: شەڕڤانمان عاکیف دربێسی شەهید بوو
قەسەدە رایگەیاند، "عاکیف دربێسی کە تا دوا ساتی ژیانی بە قارەمانێتیەوە شەڕی کردووە، شەهید بووە". -
'گەلانی دیکە لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە بەدوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕێن'
لە دانیشتوانی منبج دادوەر ئیبراهیم ئەلئیبراهیم و عیماد ئەحمەد ڕایانگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێگای ئازادی رۆشن کردووتەوە و پێویستە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی ئۆجالان و ڕزگارکردنی هەموو کۆمەڵگا بندەستەکان، درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن. -
رێکخراوی نودەم و زانکۆی کۆبانێ دەستیان بە پەروەردەیەکی واتادار کردووە
رێکخراوی نودەم بە پاڵپشتی زانکۆی کۆبانێ دەستی بە پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد. -
خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ڕێبەری گەلی کورد هاتنە مەیدانەکان
خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان. -
قەسەدە: فەرماندە رۆنی وڵات شەهیدبوو
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، فەرماندە رۆنی وڵات لە رۆژهەڵاتی دێرەزور لە ئەنجامی هێرشێکی 'تیرۆریستی'دا شەهید بووە. -
قەسەدە لە زرگان چالاکی بەرپەرچدانەوەی ئەنجامدا: ٤ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
قەسەدە رایگەیاند، کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندەکانی دەوروبەری زرگان ٤ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
دەیان هەزار کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە شارەکانی حەلەب و ڕەقە و حەسەکە و تەل بەراک و شەدادی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەزاران کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
قەسەدە دەستگیرکردنی چەتەیەکی داعشی ڕاگەیاند
قەسەدە ڕایگەیاند، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانیان لە ڕەقە چەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە. -
گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە چەندین شاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەل دژی گۆشەگیری ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
بنەماڵەی شەهیدان: بۆ ڕێبەر ئاپۆ وەرنە مەیدانەکان
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ داوای لە کورد و کوردستانییەکان کرد کە بێنە مەیدانەکان و فشار بخەنە سەر ڕێکخراوە یاساییەکان و ئەوانەی کە پێوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە، بۆ ئەوەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان دوای بوومەلەرزەکەی بورسای تورکیا ئاشکرا بکڕێت. -
دانیشتوانی هەرێمی فورات لە پێناو دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد
دوای بوومەلەرزەی گەملیک و نیگەرانییەکان لە رەوشی زیندانی دوورگەی ئیمراڵی، دانیشتوانی هەرێمی فورات -کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد و داوایان کرد دەستبەجێ زانیاری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بدرێت. -
مامۆستایانی عامودێ سیستەمی وانەوتنەوە هەڵدەسەنگێنن
مامۆستایانی شاری عامودێ سیستەمی وانەوتنەوە و خوێندنیان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند، ئامانجی سەرەکیمان بنیاتنانی خوێندکار و نەوەیەکی نوێیە لەسەر بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک. -
دەولەتی تورک هێرشی کردە سەر شەهبا: کەسێک برینداربوو
دەولەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی کردە سەر گۆندێکی شەهبا. بەهۆی ئەو هێڕشەوە کەسێک بریندار بوو. -
لە شەهبا کارەساتی مرۆیی: لە سەدا ٨٠ی نەخۆشخانەی ئاڤرین ناتوانێت کار بکات
بەهۆی گەمارۆی قورسی سەر ناوچەی شەهبا، کە ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەبەردەوامی دەسەپێندرێت، دۆخی تەندروستی لە شەهبا لە مەترسیدایە. لەسەدا ٨٠ی نەخۆشخانەی ئاڤرین ناتوانێت خزمەتی گەل بکات. -
ڕەوشی ئەو هاووڵاتییە سڤیلەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە شێراوا بریندار کرا، سەختە
زانراوە ڕەوشی ئەو هاووڵاتییە سڤیلەی لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی بێنەی شێراوای عەفرین بریندار کراوە، سەختە. -
لە گرێ سپی چەتەکان تێکبەربوون؛ ٣ چەتە کوژران و ١٠ی کەسیش برینداربوون
لە کانتۆنی گرێ سپی داگیرکراو شەڕی خۆبەخۆ لەنێوان چەتەکان کە دوێنێ دەستی پێکرد، بەردەوامە. لە شەڕەکەدا ٣ چەتە کوژران و شەش مەدەنی و ٤ چەتەش برینداربوون. -
لە گرێسپی شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکان ڕوویدا: ٢ چەتە کوژران
لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ڕوویدا، ٢ چەتە کوژران و ٥ چەتە بریندار بوون. -
لە حەلەب بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان کرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێک لە حەلەب ئەنجامدرا. -
گوندێکی عەفرین لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بێنەی سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی بۆ دووەم جار بۆردومان کرد و بەهۆیەوە گوندنشینێک برینداربوو.