ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک بەنداوی تشرین و دەوروبەری سلوک تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد کە زیاتر لە مانگێکە هەوڵ دەدات داگیری بکات. هاوکات چەند گوندێکی دەوروبەری ناوچەی سلوکیشیان تۆپباران کرد. -
بەهەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داوای کرد بۆ بەنداوی تشرین چالاکی ئەنجام بدرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گوتی: "ئەگەر بەنداوی تشرین لەکار بکەوێت، کارەساتێکی مەزن ڕوودەدات"، بانگەوازی چالاکی لە گەل کرد. -
لە بەنداوی تشرین بەیرەقدارێک خرایە خوارەوە
لە هەرێمی بەنداوی تشرینی باشووری کۆبانێ هێزەکانی قەسەدە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقداری جۆری (TB2)ـیان خستەخوارەوە. -
ئۆتۆمبیل و تانکێکی داگیرکەران تێک شکێندرا
یەکینەکانی شەهید هارون تایبەت بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە گوندەواری تەل تەمر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و تانکێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان تێک شکاند. -
تەرمی فەرماندەیەکی یەپەژە بە مەراسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردرا
تەرمی یەکێک لە فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدانی قەرەقۆزاق بێریتان شۆڕش کە لە ٣ی کانوونی دووەمدا شەهید بوو، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە درباسییە بە خاک سپێردرا. -
دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ بورجێکی ئەنتەرنێکی بۆردوومان کرد
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی قەرەکۆی کۆبانێ بورجی ئەنتەرنێتی بۆردوومان کرد. -
قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئازادی ڕاگەیاند کە لە سیرین و مەنبەج لە بەرخۆدان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوون. -
سبەی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو تشرین ڕێپێوان دەکەن
بڕیار وایە، خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو بەنداوی تشرین ڕێپێوان بکەن، کە لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایە. -
خەڵکی تربەسپی بە ڕێپێوانێک پشتگیرییان لە قەسەدە کرد
لە شاری تربەسپیی کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەدان کەس بۆ پشتگیردان بە قەسەدە ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
قەسەدە: هێرشەکان تێکشکێندران، بە دەیان چەتە کوژران
شەڕڤانانی قەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان بۆ سەر تشرین تێکشکاند. لە شەڕەکەدا بەدەیان چەتە کوژران، ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبران. -
قەسەدە: سەرکەوتنی ئەمڕۆمان دەکەینە دیاری بۆ گەلەکەمان
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین دەیان چەتە کوژراون، دەیان زرێپۆش تێک شکێندراون، گوتی: " سەرکەوتنی ئەمڕۆمان دەکەینە دیاری بۆ گەلەکەمان". -
وۆرک شۆپی دیالۆگ: پێویستە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە تەواوی سوریا جێبەجێ بکرێت
کۆردیناسیۆنی ئەنجوومەنی ئایین و باوەڕەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامنامەی وۆرک شۆپی دیالۆگی ئاشکرا کرد کە ٥ ی کانوونی دووەم ئەنجامدرا. -
تەرمی بەرخۆدەرانی تشرین بەخاکسپێردان
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەدنان یەحیا و حەمزە ئەل حەبیب کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوون، بەخاکسپێردران. -
شەهیدی قەسەدە ئەحمەد محەمەد بەخاکسپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد محەمەد، لە تەبقە بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک دوو گوندی کۆبانێ تۆپباران دەکات_نوێکرایەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی جەعدە و سێڤێ لە کۆبانێ تۆپباران دەکات. -
تەرمی ٥ شەهید لە کۆبانێ بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شایستەی شکۆدار تەرمی ٥ شەهیدیان بە خاکسپارد. -
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی بەرخۆدانەکانی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە بەرخۆدانەکانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکنیدا شەهید بوون. -
یەپەژە فەرماندە بێریتان و ئەڤزەمی بە بیر هێنایەوە
یەپەژە لە بەیاننامەیەکدا فەرماندە بێریتان شۆرش و ئەڤزەم چیای بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە کەسایەتی قارەمانەکانی تشرین و بەرخۆدانی قەرەقۆزاقدا ئەم بەرخۆدانە سەردەکەوێت. -
مەراسیمێک بۆ شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و ٣ شەڕڤان بەڕێوەچوو
خەڵکی قامیشلۆ بۆ هەردوو ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم داشتان و ٣ شەڕڤان کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، مەراسیمی یادکردنەوەیان بەڕێوە برد. -
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تشرین کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس دادەنێت
بەنداوی تشرین کە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ هەرێمەکە، ماوەی چەند هەفتەیەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هێرشێکی قورسی لەسەرە و ئاستی بەرهەم هێنانی کارەبای زۆر دابەزیوە. -
'ئەگەر یەک کەسیشمان بمێنتەوە، داگیرکاری تێکدەشکێنین'
دایکانی کۆبانێ کە بۆ شەڕڤانانی بەرەکانی بەرخۆدان، خواردن ئامادە دەکەن و بەشداری سەفەربەری بوون، ڕایانگەیاند؛ "هەتا یەکێکیشمان لێ بمێنێ، بەرامبەر دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە." -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندێکی سلوک
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی تراوازیەی سلوکیان تۆپباران کرد. -
ڕۆژنامەوان تۆڵهەڵدان: ئامانجی هێرشەکان داگیرکردنی تەواویی سووریایە
رۆژنامەوان دەمهات تۆڵهەڵدان باسی لەوەکرد داگیرکردنی تەواوی سووریا پلانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانێتی. -
یەکینەکانی شەهید هارون چالاکی نوێیان ئەنجامدا
یەکینە ئاسمانییەکانی قەسەدە ٢ پانزەر و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە گوندەواری مەنبەج و بەنداوی تشرین تێک شکاند.