ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
'گەریلا ژنەکانمان لە کەسایەتی سەکینە جانسزدا ناسی'
سالم عومەر کە لە رێگەی وێنەیەک لەناو گۆڤارێکدا ئاشنا بووە بە ناوی سەنینە جانسز، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو لە کەسایەتی سەکینە جانسزدا گەریلا ژنەکانی ناسیوە. -
لە دەیرەزۆر سەرچەتەیەکی داعش کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندی جەرزی دەیرەزۆر، سەرچەتەیەکی داعش کوژراوە. -
لە کۆبانێ بە ڕێپێوانێک شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس یادکرانەوە
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ساکینە جانسیز، دیپلۆماتکاری کورد و نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆگان، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران، لە کۆبانێ بە ڕێپێوانێک یادکرانەوە. -
پارێزەر مستەفا داوای لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی گۆشەگیری هەڵوێستی جدیان هەبێت
ئەندامی دەسپێشخەریی سوریا بۆ پاراستنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەر جوبرایل مستەفا بانگەوازی لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵوێستی جدی وەربگرن. -
بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشان کرا
ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا خالید ئەلحەسەن، ڕایگەیاند پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانێکی کاریگەر بکرێت. -
کۆنگرەی ستار: ساڵی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵی دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار شەهیدانی پاریسی یادکردەوە و وتی:"دەبێت دەستکەوتی گەورە بەدەست بێنین. ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان". -
'ئێمە لە هەڤاڵ ساکینە بوێریمان وەرگرت'
مەحمود حاجی، لە قۆریەکانی پێشووی پەکەکە، کە بۆ یەکەمجار ساکینە جانسزی لە ساڵی 1993 لە ڕۆژئاوا بینیوە، ڕایگەیاندووە، ساکینە جانسز ورە و ئازایەتی بە هەموو لایەک بەخشی. -
یاسای بنەماڵە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێت -٢
یاسای بنەماڵە کە لە ٤١ خاڵ خۆی دەگرێتەوە، کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێت، بە بەهێزکردنی یاسای ژنان کە پێوانەکانی ژنانە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئامادەکراوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کانتۆنی جزیر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. -
لە تەل بەراک و قامیشلۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس یادکرانەوە
شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە تەل بەراک و شەدادی یادکرانەوە، داوا لە حکومەتی فەرەنسا کرا کۆمەڵکوژییەکان ڕوون بکاتەوە و تاوانباران سزا بدات. -
بۆ پێکهێنانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی بڕیاری گرنگ درا
مەجلیسی دیموکراتیکی گەلانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی پێکهێنانی خاڵەکانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە یەکەمین دانیشتندا ٧ بڕیاری گرنگی دا. -
'ئەردۆغان وەک تاوانباری جەنگ دەبێت دادگایی بکرێت و سزابدرێت'
ئیبراهیم شێخۆ و د. موختار خەباشی سەرنجیان بۆ سەر تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک راکێشا لە ژێرخانی باکوور-رۆژهەڵاتی سوریاوە ئەنجامیان دەدات و ئەوەیان خستەڕوو، کە دەبێت لەپێناو دادگاییکردنی ئەردۆغان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەوڵەکان چڕبکرێنەوە. -
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندێکی قامیشلۆیان بۆردومان کرد
فڕۆکەی بێفرۆکەوانی سوپای تورک گوندی گرسۆری رۆژئاوای قامیشلۆیان بۆردومان کرد. -
شەهیدانی پاریس لە حەسەکە و حەلەب یادکرانەوە
ئەو ژنانەی لە پاریس لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە حەسەکە و حەلەب یادکرانەوە. -
لە کانتۆنی فورات شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس یادکرانەوە
لە کانتۆنی فورات بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژن و بنەماڵەی شەهیدان و یەکێتی ژانانی جوان بە چالاکیەکیان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدا. -
تەرمی شەهید جومعە حەسۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوی جومعە حەسۆ لە شاری عامودا بەخاک سپێردرا. -
لە شێراوا بەهۆی تۆپبارانەوە کەسێک برینداربوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی سۆخانەکێی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: هەڤاڵمان جومعە حسۆ شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی جومعە حسۆ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. -
لە باکور و ڕژهەڵاتی سوریا هێرشکرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا
گروپی ناسراو بە خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. -
تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیانێکی ماددی و مرۆیی گەورەی لێکەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون. -
پانۆرامای ڕووداوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
سەرەڕای هێرش و پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکانی دەسکەوتەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی تا دێت گەشە دەکەن. -
یەپەژە، هەنگاونان بۆ ئاسۆی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی-٢
ئەمەی خوارەوە درێژەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد (KCS )یە لەگەڵ بێریڤان عامودا، ئەندامی فەرمانگەی زانیاری و بەڵگەنامەسازی یەپەژە (یەکەکانی پاراستنی ژنان)، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدراوە. -
سوپای داگیرکەری تورک تەل ڕەفعەت و شەهبا و شەرا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی تەل ڕەفعەت و شەهبا و شەرا تۆپباران دەکات -
ئەحمەد جەدوع ئەلعوسمان لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، کە یەکێک لە بەڕێوەبەرانیان بەناوی ئەحمەد جەدوع ئەلعوسمان لە هێرشی چەتەکاندا لە دێرەزۆر شەهید بووە. -
لە شەداد بارەگای هێزەکانی ئەمریکا بۆردومان کرا
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو بارەگای هێزەکانی ئەمریکایان لە شەدادی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کردووە. -
یەپەژە، هەنگاونان بۆ ئاسۆی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی-١
ئەمەی خوارەوە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد (KCS )یە لەگەڵ بێریڤان عامودا، ئەندامی فەرمانگەی زانیاری و بەڵگەنامەسازی یەپەژە (یەکەکانی پاراستنی ژنان)، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدراوە.