ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: ١٧ چەتە و ٢ سەربازی تورک کوژران
قەسەدە رایگەیاند، لە ناوچەی عەین عیسا، گرێ سپی و منبج لە دژی چەتە و سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند چالاکییەکیان ئەنجامدااوە. راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر و ١٧ چەتە کوژراون. -
خالد جەبار: دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەکانی کورد دەکات بە ئامانج
پارێزەر خالد جەبار، ئاماژەیی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکانی پاراستنی منداڵان پێشێل دەکات و وتی: " دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەکانی کورد دەکات بە ئامانج". -
گوڵبەهار کۆبانێ: هەموو هێرشەکان تێکدەشکێنین
گوڵبەهار کۆبانێ رایگەیاند کە هەروەک هێرشەکەی داعش و دەوڵەتی تورک بۆ سەر زیندانی سەناعە، ئەوان هەموو هێرشەکانی دیکەی سەر هەرێمەکەش تێکدەشکێنن و وتی، "لە دژی پلانە چەپەڵەکان دەوەستینەوە و لە هەموو کات بەهێزترین". -
شەڕڤانی قەسەدە زیاد ئەلشێخ بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە زیاد ئەحمەد ئەلشێخ بە مەراسیمێک لە ڕەقە بەخاک سپێردرا. -
گەلی ڕۆژئاوا دژی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان
گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوری بەبۆنەی ٦ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان، هاوڵاتیان تاوانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ ڕزگارکردنی عەفرین. -
گەلی تەل تەمر و زرگان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە تەل تەمر و زرگان سەدان کەس دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەرا و شێراوا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەکانی شەرا و گوندەکانی تۆپباران دەکات. -
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا لە ٦ هەمین ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ڕێپێوانیان کرد. -
دەوڵەتی تورک هێرشی ئەنجامدا، ١٥٠ تۆن گەنم لەناوچوو
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند کە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکدا ١٥٠ تۆن گەنم لەناوچووە. -
خەڵکی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رژانە شەقامەکان
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، رژانە شەقامەکان. -
مەسەدە: لە دژی داگیرکەری یەکدەگرین
مەسەدە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک داوای لە هەموو لایەنە سورییەکان کرد 'دیالۆگی نیشتمانی' ئەنجام بدەن. -
داگیرکەران بەرامبەر هێزی گەلان تووشی شکان بوون
هێرشی چەتەکانی داعش کە ئێوارەی ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە دەستیپێکرد، لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری تێکشکێنرا. بەم جۆرە داگیرکەر لەبەرامبەر هێزی گەلاندا شکان. -
لە منبج ئەندامانی شانەیەکی داعش دەستگیرکران
هێزە کانی ئاسایشی ناوخۆی چوونە سەر شونەکانی چەتەکان لە منبج و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش کوژرا و ٣ چەتەی دیکەش برینداربوون. -
تەڤ دەم، داوای بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەی لە دژی هێرشەکان کرد
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ دەم) لە ساڵیادی هێرشە داگیرکەرەکانی سەر عەفرین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەی لە دژی تاوانەکانی حکوومەتی تورک کرد. -
هێڤی موستەفا: بەرخۆدانێکی 'بێهاوتا' بۆ ڕزگارکردنی عەفرینی داگیرکراو دەکرێت
هاوسەرۆکی پێشویی کانتۆنی عەفرین هێڤی موستەفا، سەرنجی خستە سەر بەرخۆدانە بێهاوتاکان بۆ ڕزگارکردنی عەفرینی داگیرکراو و ئاماژەی بەوەدا؛ هیچ کاتێک هیوای خۆیان لە دەست نادەن. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ هەزار و ٨٩٠ گوند بێ ئاو وکارەبا بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ١٣ی ژانویە دەستی پێکرد،٢ هەزار و ٨٩٠ گوند لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێ ئاو وکارەبا کراون. -
لە ئەڵمانیا سکاڵایەک بۆ دادگاییکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تۆمارکرا
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ECCHR و STJ لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ــەوە سکاڵایان تۆمارکردووە. -
ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین: بە هەزاران کەس داگیرکارییان شەرمەزار کرد
بە بۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، خۆپیشاندانێکی شەرمەزاری بە بەشداری هەزاران کەس لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، شەدادێ، تل براک، هۆڵ، دربەسیە، قامیشلۆ، گرکێ لگێ، چلاخا و تربەسپیێ ، بەڕێوەچوو. -
'وێڕایی هێرشەکان خزمەتەگوزارییەکانمان لە ڕۆژئاوا بەردەوامە'
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێی کانتۆنی جزیرە سلێمان عەرەب، ئاماژەی بەوەکرد "سەڕەڕای شەڕ و ئەو گەمارۆیەی لە سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا هەیە، بۆ ژیانێکی دیموکراتیک، بەردەوام خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین". -
ئیبراهیم شێخۆ: لە عەفرین شتێک بە ناوی کوردبوون نەهێڵراوەتەوە، بە زۆرەملێ تورکبوون دەسەپێندرێت
چالاکوان و یاساناس ئیبراهیم شێخۆ، ئاشکرایکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە زۆرە ملێ، تورکاندن بەسەر عەفرین دەسەپێنێت و لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە زیاتر لە ٩٠٠٠ کەس ڕفێندراون. -
لە منبج داگیرکەران ٨ گوندیان تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ٨ گوندی باکوری رۆژئاوای منبجیان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا و عەفرین تۆپباران دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە گوندی شەعالەی شەهبا بنەماڵەیەکی سێ کەسی برینداربوون. -
خەڵکی عەفرین و شەهبا دژی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان
خەڵکی عەفرین و شەهبا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
بەهۆکاری هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هەزاران کەس بێ ئاوبوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر قامیشلۆ، زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس ئاویان لێبڕاوە. -
لە تربەسپی ١٢٠ هەزار کەس بێ ئاو و بێ کارەبا بوون
یاریدەدەری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی ناوچەی تربەسپی مزگین لەزگین رایگەیاند کە ١٢٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچەکەیان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بێ ئاو و بێ کارەبا بوون.