ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەپێناو تشرین بانگەوازی کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین بوەستێنن و ژیانی خەڵکی سڤیل و ناوەندەکانی ژیان بپارێزن. -
قەسەدە دیمەنی تێکشکاندنی ٢ ئۆتۆمبیلی چەتەکانی بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە دیمەنی تێكشکاندنی ٢ ئۆتۆمبیلی چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا SNAی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە. -
داگیرکەران پردی قەرەقۆزاقیان تۆپباران کرد: ٢ منداڵ برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق ماڵێکی هاووڵاتیانیان تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا ٢ منداڵ برینداربوون. -
'سوریایەکی دیموکراتیک بە بێ بوونی ژن درووست نابێت'
ئەو ژنانەی بەشداری وۆرکشۆپی ڕاوێژکاری ژنان بوون ئاماژەیان بەوەدا ژنان بە هۆکاری پاڵپشتیکردنی یەکتر گەیشتوون بەم ئاستە و وتییان: "ژنان لە سوریای نوێدا لە قۆناغی سیاسیی راگوزەردا ڕۆڵێکی کاریگەرییان دەبێت." -
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد
گەلی جزیرە گەیشتە بەنداوی تشرین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی گەل گەیشتە بەنداوەکە، دەوروبەری بەنداوەکەی بۆردومان کرد. -
ئێشکگریی لە بەنداوی تشرین بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی لە بەنداوی تشرین لە چوارەم رۆژیدا بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوانە. گەل پەیامی ئەوەیان راگەیاند، کە دەستبەرداری بەنداوەکە نابن. -
'بە هۆشمەندی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین'
ئەندامی بەڕێوەبەری هەپەجە حسێن ڕەمەزان دەسنیشانیکرد هەپەجە وەک هێزێکی خۆپاراستنی گەل لە نێو کۆمونەکاندا تۆڕێک هاودەنگی و ئاسایشی دامەزراندووە و هێزی مەعنەوی لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا لە ڕێکخستنبوونی گەلەوە وەرگرتووە. -
'ئێمە ژیانێکی بێ تێکۆشان بەبنەما ناگرین'
هاوڵاتیانی قامیشلۆ سڵاویان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ کرد و وتیان: "ئێمە ژیانێکی بێ تێکۆشان بەبنەما ناگرین. هەروەها داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین وەرن پێکەوە تێکۆشان بکەین و سەرکەوین." -
'بە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڕێیانم دڵخۆش دەبم'
شەڕڤانی قەسەدە فەرزاد ستێرک کە لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی سەنگەرەکانی بەرخودان لە تشرین بێ پسانەوە تێدەکۆشێت، وتی: "دابینکردنی پێداویستی هاوڕێیانم، ماندوویم لە لەش دەردەکات. کاتێک هاوڕێیانم گورز لە چەتەکان دەدەن، دەزانم کە ئامانجەکەم پێکاوە". -
لە هێرشەکەی سەر دێریک ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون. -
لە بەنداوی تشرین ئیشکگری گەل بەردەوامە
چالاکی ئیشکگری گەل لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژی ٣ هەمدا بەردەوامە. -
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی تەحریر شام دیداری کرد
ئانتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تەحریرشام(هەتەشە) ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ببنە پردێک لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و دیمەشق. -
لە ژێر چەتری هەپەجەدا ٣ گرووپ دامەزران
ئەنجوومەنی گەلی شارۆچکەی گرباویەی قامیشلۆ ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە ٣ گرووپیان دامەزراندووە. -
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورک لە دێریک ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی خانا سەرێ لە دێریک ئۆتۆمبێلێکی بوردومان کرد. -
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر چیای قەرەچۆخ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر چیای قەرەچۆخ لە دێریکی رۆژئاوای کوردستان. -
کاروانێکی دیکەی گەل ڕوویانکردە بەنداوی تشرین
کاروانێکی دیکە لە دانیشتووانی کانتۆنی جەزیرە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و پشتیوانی قەسەدە و یەپەژە، ڕوویانکردە بەنداوی تشرین. -
ئێشکگری گەل لە تشرین ٣ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی گەل دژی هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین، ٣ ڕۆژە بەردەوامە. ئێشکگران پەیامی بەرخۆدانیان دووپات کردەوە. -
لە باکووری بەنداوی تشرین شەڕ دەقەومێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە باکووری بەنداوی تشرین کە لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە، لەنێوان شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج و چەتەکاندا شەڕ دەقەومێت. -
دەوڵەتی تورک سایلۆی گەنمی سیرین بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە هێرشیان کردە سەر ژێرخان و ناوچە سڤیلەکانی سیرین. -
بەرخۆدانی تشرین: لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمانین
گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە بەنداوەکەدان و لە بەرۆخۆداندایە، ئەمەل حەسەن کە هاوژینەکەی شەهیدە وتی: "لەگەڵ منداڵەکانمدا لە تشرینین و پارێزگاری لە خاکەکەمان دەکەین." -
قەسەدە ناسنامەی ٦ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە شەڕی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەر و چەتەکانی داعش شەهید بوون. -
بەرخۆدانی گەل لە تشرین لە ڕۆژی دووەمییدایە
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوونە بەنداوی تشرین. بەرخۆدانی گەلان لە ڕۆژی دووەمدا بە مۆڕاڵیکی مەزنەوە بەردەوامە. -
گەلی قامیشلۆ ٥ تابووری دیکەیان دامەزراند
ئەنجومەنی گەلی گەڕەکی جودی قامیشلۆ لە چوارچێوەی سەفەربەری بۆ پشتگیریدان بە شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لە ژێر چەتری هەپەجەدا دامەزراندی ٥ تابووریان ڕاگەیاند. -
لە عەین عیسا و تەبقا گۆڕەپانی خزمەتگوزارییەکان تۆپباران کران.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا کۆگایی گەنم، لە تەبقا کۆگای گەنم و وێستگەی کارەبای تۆپباران کرد. -
گوندەکانی کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێی تۆپباران کرد.