ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنێو سەفەربەریدان
خەڵکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تەواوی گوند و شارۆچکە و شارەکانی هەرێمەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەکە، پشتگیری قەسەدە دەکەن. -
گەلی قامیشلۆ بەشداری سەفەربەری بوون
هێزەکانی پاراستنی جڤاکی شاری تەل کۆچەری سەر بە گەرکی لەگی کانتۆنی جەزیرە و ئەنجوومەنی گەلی گەڕەکی عەنتەرییە، بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە بانگەوازەکەی قەسەدە و ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک دووپاتکردەوە. -
قەسەدە ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون. -
لە تەبقە و شەدادی شەهیدان بە مەڕاسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران
شەڕڤانانی قەسەدە کە لە بەرخۆدان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید بوون بە مەڕاسیمێکی جەماوەری لە تەبقە و شەدادی بەرێوەچوو، بە خاک سپێردران. -
وەزیری دادی نوێی دیمەشق بکوژی ژنانە
لە دوای ئەلقاعیدە و داعش، هەتەشە لە دیمەشق هاتە سەر دەسەڵات، شادی ئەلوەیسی کە دەرکەوتووە دوژمن و بکوژی ژنانە، کراوە بە وەزیری داد. -
ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاشکرا کرا
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد. -
دایکانی گوندی خوڕخوڕەی کۆبانێ خواردن بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکەن
دایکانی گوندی خوڕخوڕەی رۆژئاوای کۆبانێ، خواردن بۆ شەڕڤانان و رۆڵەکانی خۆیان ئامادە دەکەن، کە لە بەرەکانی بەرخودان، خاک و گەلەکەیان دەپارێزن. -
چەتەکان مەزارگەی شەهیدانی منبجیان وێران کرد
گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە منبجی داگیرکراو مەزارگەی شەهیدانیان وێران کرد. -
'نابێت تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بێ سزا دەرباز نەبن'
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە نابێت تاوانەکانی دەەوڵەتی تورک بێ سزا و بێ لێپێچینەوە تێپەڕبن. -
هێرشەکانی تێکشکێندران و لە گوندەکانی سەر بە منبج ١٣ چەتە کوژران
قەسەدە رایگەیاند، کە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندەکانی منبج تێکشکێندراون و ١٣ چەتە کوژراون. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەیرەزۆر ٧ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا ٧ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد. -
هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و مەنبەج تێک شکێندران
قەسەدە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین و مەنبەج تێک شکاند. قەسەدە ڕایگەیاند لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وردەکارییەکان بڵاودەکەنەوە. -
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەلی و زاگرۆس بە خاک سپێردران
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەلی قامیشلۆ و زاگرۆس قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپێردران. -
خەڵکی گوندی بلک بەشداری سەفەربەری بوون
خەڵکی گوندی بلک لە شاری کۆبانێ بۆ پشتگیری لە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بەشداری سەفەربەری بوون. -
دەستەی شارەوانییەکان هێرشی سەر بەنداوی تشرینیی شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخۆدان کرد
دەستەی شارەوانییەکانی کانتۆنی فورات ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین مەترسییەکی گەورە دروست دەکات و گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانان دەکەین". -
لە گوندەواری مەنبەج دەیان چەتە کوژران
لە ئەنجامی شەڕەکان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج دەیان چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلی سەربازی تێک شکێندرا. -
لە کانتۆنی فرات تەرمی ٥ شەهید بە خاک سپێردرا
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ٥ شەهیدی ئازادییان بە خاکسپارد و پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشانیان دا. -
لەباکوری تشرین شەڕێکی دژوار لەئارادایە
راگەیەندرا کە لە باکووری ناوچەی تشرینی شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەئارادایە. -
قەسەدە: لە گوندەکانی منبج و دێر حافر چەندین چەتە کوژران
قەسەدە ئاشکرایکرد لە گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج و بەرەی شەڕی دێرحافر ژمارەیەک چەتە کوژران و چەندین چەک و ئۆتۆمبیلی چەتەکان لەناوبران. -
لە دێرەزۆر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە ٣ منداڵ بە سەختی برینداربوون
لە شارۆچکەی خەشامی سەربە دێرەزۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕدا ٣ منداڵ بە سەختی برینداربوون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەنداوی تیشرینی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ شارۆچکەی دێر حافر و بەنداوی تیشرینی بۆردومان کرد. -
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە هۆگر حەسەکە و شیار حەسەکە بە خاک سپێردران
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە هۆگر حەسەکە و شیار حەسەکە کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە کانتۆنی تەبقا شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاک سپێردران. هاوکات غیابی مەراسیمی پرسە بۆ شەهیدان سلاڤا ئۆجالان، کۆڤان حەسەکە و غەریب حەسەکە بەڕێوەچوو. -
هەپەجە و هەپەجە ژن: لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بانگەوازی بەرێکخستن بوون دەکەین
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) و هێزەکانی پاراستنی جڤاکی-ژن (هەپەجە-ژن) بانگەوازیان ئاراستەی گەل کرد؛ لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ژیانی خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بەشداری ناو ڕیزەکانی خۆ پاراستن بن. -
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە چارەسەرێکی سیاسی لەگەڵ کوردان هاوپەیمانانی فەرەنسا دەست پێبکات
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە رایگەیاند، پێویستە لە باکووری سووریا چەکەکان بێدەنگ بکرێن وچارەسەرێکی سیاسی لە گەڵ کوردان هاوپەیمانانی فەرەنسا دەست پێبکات. -
گوندی خربەت خالید لە گوندەکانی منبج تۆپباران دەکرێت
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی خربەت خالید لە گوندەکانی منبج تۆپباران دەکەن.