ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
'ئازادی رێبەرایەتی ئاوات و ئازادی گەلە'
پارێزەر عومەر بارکال رایگەیاند، کە هەموو گەلان هێز و هیوا لە ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئۆجالان وەردەگرن، هەربۆیە دەبێت لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر ئۆجالان هەڵوێستی بەهێز نیشان بدەن. -
تەرمی شەهید کارکەر عەفرین لە شەهبا بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، شەهید کارکەر عەفرین لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا بەخاک سپێردرا. -
مانگرتن لە خواردن لە عامودا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
لە عامودا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد. -
تەرمی شەهید عەگید سەرێکانی بەخاکسپێردرا، مەراسیمی غیابی بۆ شەهید جودی بەڕێوەچوو
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی دەرباسیە فۆزە یوسف، گوتی: "لەسایەی فیداکاری گەنجانی هەرێمەکەوە، پلانەکانی دژی یەکێتی گەلان هەڵوەشایەوە". -
لە حەسەکە مەراسیمی جەماوەری بۆ دوو شەهید بەڕێوەچوو
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە (ئەحمەد شەهاب) قەندیل شەدادێ لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە شاری حەسەکە بەخاک سپێردرا. هەروەها شەهید خەلیل حەمید ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی بە مەراسیمێک بە بیر هێنرایەوە. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی راگەیاند
بە راگەیەندراوێک هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی کارکەر عەفرین ئاشکرا کرد، کە لە قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەم لە ١٦ی کانوونی یەکەمدا شەهیدبووە. -
'هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکەین'
ژنانی تل ڕەفعەت ئاماژەیان بەوە کرد کە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلە و داوایان لە پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان تێبکۆشن. -
لە بیر و ئەندێشەی عەبدوڵا ئۆجالاندا هیوای بە ئازادی بینی
محەمەد جەمیل لە ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادی ئاشنا دەبێت، بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک لەدایکبوونێک بۆ خۆی پێناسە دەکات و دەڵێت:"هیوام بۆ ئازادی شین بوو." -
خەڵکی تەل حەمیس: بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی ئەرکی ئێمەیە
دانیشتووانی ناوچەی تەل حەمیسی کانتۆنی جەزیرە، لە دووەمین ڕۆژی چالاکی مانگرتن لە خواردن بەڵێنی بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانیان دووپاتکردەوە تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
'هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، بەرخۆدانی ئێمەش بەردەوام دەبێت'
دایکانی خۆڕاگری بەشدار لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە قامیشلۆ ڕایانگەیاند، هەتا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت، بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و تێکۆشانیان. -
لە کۆبانێ بە رێپێوانێک یادی شەش شەهید کرایەوە
بە بۆنەی دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی شەش ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج رێپێوانێک لە کۆبانێ سازکرا. -
"نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووە"
دوکتۆرای زانستی سیاسی فەرناز عەتیە ڕایگەیاند، نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش کراوە. -
ژیان و تێکۆشانی حەزنا
لەبەر ئەوەی لە رۆژێکی غەمگیندا لەدایکبوو نایان لێنا حەزنا. باوەگەورەی شەهیدبوو، باوکی زیندانی سیاسی بوو، لە شۆڕشی رۆژئاوادا پور، برا و هاوسەرەکەی شەهیدبوون، بەڵام بێ پسانەوە بەردەوامە لە تێکۆشان. -
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە تەل حەمیس
لە تەل حەمیس لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجامدرا. -
قەسەدە ناسنامەی ٤ شەهیدی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی قەسەدە، ناسنامەی ٤ شەهیدی ڕاگەیاند. -
تەرمی شەهید سلێمان ئەلساڵەح بەخاکسپێردرا
لە ناوچەی تربەسپی کانتۆنی جەزیرە، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، سلێمان ئەلساڵەح کە بەهۆی نەخۆشییەکی قورسەوە شەهید بوو، بەخاک سپێردرا. -
قەسەدە لە رەقا سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد
قەسەدە لە رەقا ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد. -
یەپەگە: شەڕڤان دڵپاک عەفرین شەهید بوو
یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی بەناو دڵپاک عەفرین ئاشکرا کرد، کە لە ١٤ی کانوونی یەکەم بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بوو. -
'پەیماننامەی کۆمەڵایەتی مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات'
جێگری هاوسەرۆکایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا گابریێل شەمعون رایگەیاند، کە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات و وتی، "خواست و خەونی گەلانی سوریان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد وێنا دەکات". -
مانگرتن لە خواردن لە قامیشلۆ کۆتایی هات
مانگرتن لە خواردنی قامیشلۆ بە پەیامی مەزنکردنی تێکۆشان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات. -
پەیماننامەی کۆمەڵایەتی لەدایکبوونێکی نوێیە
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە، فۆزا یوسف، ڕایگەیاند، پەیماننامەی کۆمەڵایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ سوریا و هەموو هەرێمەکە مۆدێلێکی ئەڵتەرناتیڤە و بۆ هەموو گەلان و ژنان دەبێتە لەدایکبوونێکی نوێ. -
ساڵی ٢٠٢٣ لە عەفرین ٤٣٥ کەس ڕفیندراون
بە گوێرەی ناوەندی تۆماری تاوانەکان، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەرتای ساڵەوە تا ئێستا ٤٣٥ کەسیان ڕفاندووە. -
تەرمی شەرڤانی قەسەدە زیاد ئەلحوسەین بەخاک سپێردرا
خەڵکی ناوچەی شەداد تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە زیاد فەوازی ئەلحوسەینیان بەخاک سپارد. -
لە شاری عامود چادرێکی سەرەخۆشی بۆ شەهید عمار هەمۆ کرایەوە
لە شاری عامود بۆ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، عەمار هەمۆ، چادرێکی سەرەخۆشی کرایەوە. -
گەلی کۆبانێ سەردانی پرسەی بنەماڵەی شەهید باران مەزڵومیان کرد
سەدان کەس لە گوندەکانی کۆبانێ و بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید باران مەزڵوم چوونە گوندی خانکێ.