ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
خەڵکی کانتۆنی فورات بە دروشمی 'هەموومان قەسەدەین' رێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کانتۆنی فورات بە شێوەیەکی جەماوەری لە کۆبانێ رێپێوانیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دوپاتکردەوە. لە رێپێوانەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە هەموو کات دەبنە بازنەیەک بە دەوری قەسەدەوە. -
لە هێرشەکان بۆ سەر عەین عیسا ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٤ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون
لە ساڵی ٢٠٢٤ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی گرێ سپی وعەین عیسا بەردەوام بوو و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی، لەوانە دوو بنەماڵە کۆمەڵکوژ کران کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون. -
دڵسۆزی شۆڕش: شەهید خەبات حیمۆ
خەبات حیمۆ گەریلایەک لە ڕۆژئاواوە، کە لە چەندین هەرێمی وڵاتتدا شەڕی کرد و ژیانی خۆی بەخشییە تێکۆشانی ئازادی، هاوشێوەی هەزاران قارەمانی کوردستان ناوی خۆی بە بە پیتی زێڕ لە مێژوودا نووسییەوە. -
قەسەدە: لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ١٧ چەتە کوژران و ٤٠ چەتەش برینداربوون
لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، گورزی گەورە بەر چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەوت. قەسەدە رایگەیاند، کە ١٧ چەتە کوژران، ٤٠ چەتەش برینداربوون. -
لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ، ژمارەیەک سڤیل برینداربوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەسڵانکێی باشووری کۆبانێی تۆپباران کرد. -
شێخ مورشید خەزنەوی: پێویستە هەمووان پشتگیری قەسەدە بکەن
شێخ مورشید خەزنەوی لە کۆبوونەوەیەک لە حەسەکە بانگەوازی لە پارتە کوردییەکان کرد، دەست لە بەرژەوەندیی حزبی هەڵبگرن و یەکێتی بنیات بنێنن و پشتیوانی قەسەدە بکەن. -
لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێک تەقییەوە
لە شاری مەنبەج کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایە، ئۆتۆمبیلێک تەقییەوە. -
بۆ شەهید هەبوون کۆبانێ مەڕاسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو
دانیشتوانی کانتۆنی فورات تەرمی شەهید هەبوون کۆبانێیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە مەراسیمێکی شکۆدار خاک سپارد. -
تەرمی شەهیدانی زرگان بە خاک سپێردران
لە تەل تەمر تەرمی لەوەند هێرش و ئیبراهیم محەمەد ئەل ناسر کە لە هێرشی سەر زرگاندا شەهیدبوون، بە خاک سپێردران. -
لە تشرین ١٤ چەتە کوژران
ڕاگەیاندرا لە شەڕی هەرێمی تشریندا ١٤ چەتە کوژراون. -
لە تشرین پێکدادانێکی قورس لە ئارادایە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سۆپای نەتەوەیی سوریا هێرشیان کردە سەر گوندی تشرین و گوندەکانی دەوروبەری. شەڕ و پێکدادانی قورس لە کاتێکدا ڕوودەدات کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەستبەجێ وەڵامیان دەدەنەوە. -
فەرماندەی قەسەدە لە حومسەوە لە بەنداوی تشرین بانگەوازی ئاراستەی گەنجان کرد
نیدال عەگید، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، "ئێمە وەک شەڕڤانانی عەرەب، کورد، سوریانی و هەموو گەلانی دیکە، وەک رۆڵەکانی ئەم خاکە، دژی داگیرکەران دەبینەوە. داوا لە گەنجان دەکەم لە پێناو پاراستنی وڵاتەکەیان بەشداری ڕیزەکانی قەسەدە بن." -
قەسەدە: لە هێرشی چەتەکانی داعشدا ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش لە دێرەزۆر ٢ شەڕڤانیان شەهید بووە. -
قەسەدە: لە گوندەکانی منبج دا ٢٢ چەتە کوژران
لە بەرخۆدانەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە گوندەکانی منبج دا ٢٢ چەتە کوژران و ٢٥ـی دیکەشییان بریندار بوون، بەرخۆدان بەردەوامە. -
لە گوندەکانی منبج چەتەکان گورزی قورسیان بەرکەوت، ١٢ چەتە کوژران
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە نێوان هێزەکانیان و چەتەکان لە گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجدا شەڕ و پێکدادانێکی سەخت ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ١٢ چەتە کوژراون و گەلێک لە کەرەستە سەربازییەکانیان تێک شکێندران. -
یەپەژە شەهید بوونی فەرماندە ڕوناهی یەکتای ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند؛ ڕوناهی یەکتا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بووە و ڕایگەیاند: "بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە." -
وتەبێژی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە بەنداوی تشرین قسەی کرد
فەرهاد شامی، وتەبێژی ڕاگەیاندنی قەسەدە، لێدوانەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیای بەدرۆ خستەوە کە وتبووی "بەنداوی تشرین بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریادایە" و ڕایگەیاند؛ "ئێمە لێرەین و لێرە دەبین." -
لە تشرین دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکانی (NSA) تێکشکێندرا
بەرخۆدانی مەجلیسی سەربازی مەنبج لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان بەردەوامە. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری (BMB) و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەهەڵگریان تێکشکاند. -
چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری قامیشلۆ، هەتا هێرشەکان بەردەوام بن، درێژە بە چالاکەکانمان دەدەین
لە چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری قامیشلۆ، ڕاگەیەندرا؛ هەتا هێرشە داگیرکەرییەکان بەردەوام بن، گەلی کورد درێژە بە چالاکییەکانی دەدات، "خاوەنداری کردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی مرۆڤیە." -
پەیەدە: پێویستە هێرش بۆ سەر عەلەوییەکان ڕابگرن، مەترسی شەڕی ناوخۆی لێدەکەوێتەوە
پەیەدە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر عەلەوییەکان کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند؛ "پێویستە هێرشەکان ڕابگرن، چونکو لێکەوتەکانی بۆ هەموو سوریا قورس دەبێت و ڕەنگە شەڕی ناوخۆی لێبکەوێتەوە." -
دیمەنی شەڕ و بەرخۆدانەکانی بەرەی تشرین بڵاوکرایەوە
دوای ئەوەی شەڕڤانان دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی SMO یان بۆ سەر هەرێمی تشرین دایەوە، شەڕێکی قورس ڕوویدا. -
لە قامیشلۆ شەش شەڕڤانی قەسەدە بە خاک سپێردران
دانیشتوانی شاری قامیشلۆ بە مەڕاسیمیێکی شکۆدار تەرمی ٦ شەڕڤانی قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بەخاک سپارد. -
قەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
قەسەدە ئاشکرایکرد شەڕڤانیان هاروون قامیشلۆ لە بەرخۆدانی منبجدا شەهید بووە. وە دامەزراندنی یەکینەیەکی بەناوی شەهید هاروونەوە ڕاگەیاند. -
داگیرکەران هێرشییان کردە سەر تشرین و شەڕێکی سەخت لە ئارادایە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشییان کردە سەر هەرێمی تشرین. لە بەرانبەردا شەڕڤانان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکاندان و شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. -
بەنداوی تشرین لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤاناندایە
دەرکەوت هەموو پروپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک و میدیای شەڕیی تایبەتی درۆیە کە دەگوترا بەنداوی تشرین لە ژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی NSAـی سەر بە دەوڵەتی تورکدایە.