ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک ٢ گوندی ڕۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم ساتەدا گوندەکانی ئیلەجاغ و خەرب عەتۆ لە ڕۆژئاوای کۆبانێ بە چەکی قورس تۆپباران دەکات. -
گەل لە بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوی خوێندەوە: تا کۆتایی لەگەڵ هێزەکانمان دەبین
دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا خۆیان گەیاندە بەنداوی تشرین بۆ ئەوەی ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی بگرن. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتیان: "تا کۆتایی لەگەڵ هێزەکانمان دەبین و لە دژی هێرشەکان دەوەستینەوە." -
چالاکوانان لە تشرین: بەنداوەکەمان دەپارێزین
جەماوەری گەل کە لە بەنداوی تشرین لە دژی داگیرکاریی لە نێو بەرخۆداندایە، لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکانیاندا ڕیانگەیاند لە تێکۆشان بەردەوام دەبن. -
لە بەنداوی تشرین هەلهەلەی دایکان و دەنگی دەهۆڵ بەرزدەبێتەوە
بە هەزاران کەس لەپێناو پشتیوانی لە قەسەدە و یەپەژەدا لە بەنداوی تشرین لە دژوارترین هەلومەرجدا و لە ژێر هێرشی قورسدا بەرخودانێکی بێهاوتا دەکەن. -
ناوی ئەو مەدەنیانەی لە تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون ئاشکرا کرا
ناوی پێنج کەسی مەدەنی کە لە تشرین و گوندی گرکێی کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، ئاشکرا کرا. -
چەتەکان لە تشرین گورزی قورسیان بەرکەوت: ٦٣ چەتە کوژران
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە دوێنێ هێرشێکی قورسیان کردە سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەر، گورزێکی قورسیان بەرکەوت. راگەیەندرا کە ٦٣ چەتە کوژران، ٣٧ چەتەش برینداربوون. هەروەها چەندی ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبران. -
داگیرکەران بەنداوی تشرینیان بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو دەوروبەری بەنداوی تشرینی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرەوە بۆردومان کرد. -
قەسەدە: لە بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبج ٣٧ چەتە کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبج زیاتر لە ٣٧ چەتە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندراون. -
لە هێرشی سەر کاروانی گەلدا بەڕێوەبەرێکی کۆمەڵەی زنوبیا شەهیدبوو
ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کاروانی گەل بەڕێوەبەرێکی ئەنجوومەنەکەیان بە ناوی کەرەم ئەحمەد شەهابی ئەل حەمەد شەهید بووە. -
تەرمی ٣ شەهید لە حەلەب بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانانی یەپەگە تۆهەڵدان عەگید، عەلی چیچەک و شەڕڤانی قەسەدە جان عەفرین لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرافییەی حەلەب بە خاک سپێردران. -
چالاکوانانی تشرین لەسەر بەنداوەکە ئێشکگرییان دەست پێ کرد
هەزاران کەس کە سەرەڕای هێرشە ڕاستەوخۆکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین گەیشتنە سەر بەنداوەکە، بە پێداگری و بوێرییەوە لەسەر بەنداوەکە ئێشکگریی شەوانەیان دەست پێ کرد. -
چالاکوانان لە تشرین بانگەوازیان لە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی کرد هێرشەکان بوەستێنرێت
چالاکوانان کە گەیشتنە بەنداوی تشرین، پشتگیریان بۆ قەسەدە دووپات کردەوە و بانگەوازیان لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و هێرشەکان بوەستێنێت. -
دەوڵەتی تورک کارگەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیلی بۆردوومان کرد: کرێکارێک شەهید بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سیرین کارگەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیلی بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا کرێکارێک شەهیدبوو و ٥ کرێکار برینداربوون. -
دیمەنی خستنەخوارەوەی بەیرەقدارەکە لە تشرین، بڵاوکرایەوە
قەسەدە دیمەنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بەیرەقدارەی جۆری (TB2) بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە هەرێمی بەنداوی تشرین خرایە خوارەوە. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر خەڵکی سڤیل شەرمەزار کرد
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دێرک، هاوڵاتییەک شەهید و هاوڵاتیەکی تر بریندار بووە، هەروەها لە بۆردوومانەکەی کۆبانێدا ئەندامێکیان بریندار بووە. -
قەسەدە: هێرشەکانی سەر باکووری تشرین تێک شکێندران
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکووری بەنداوی تشرین تێک شکێندراون. -
گوندێکی باشووری کۆبانێ تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی تۆرامانی باشووری کۆبانێ تۆپباران دەکات. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیانی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەردەم چێشتخانەی دیجلە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیانی بۆردوومان کرد. -
ڕێپێوان بەرەو تشرین دەستی پێ کرد
جەماوەری گەل کە لە هەرێمە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێ کەوتن، لە دوای هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ. -
کاروانی گەل کە بەرەو تشرین دەچوو بۆردوومان کرا
کاروانی گەل کە بەرەو بەنداوی تشرین دەچوو، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کرا. دەگوترێت، شەهید و بریندار هەن. -
قەسەدە هۆشداریدا: بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەوانەیە بەنداوی تشرین بڕووخێت
قەسەدە هۆشداریدا لەوەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین لەزیادبووندایە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هۆشیار کردەوە لەوانەیە کارەساتی مرۆیی ڕووبدات. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پرسی قەرەقۆزاق بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی پردی قەرەقۆزاق بۆردومان دەکەن. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی گرکێی باشووری کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردومان کرد. -
لە تشرین دوو ئۆتۆمبێل کە دۆشکایان لەسەر بوو لەناوبران
بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی شەڕ، درۆنی هێرسبەر و تۆپخانە بۆ سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری بەردەوامە. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ٢ ئۆتۆمبێلیان لەناوبرد کە دۆشکایان لەسەر بوو. -
شەڕێکی سەخت لە تشرین لە ئارادایە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردەوە سەر بەنداوی تشرین، کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات داگیری بکات. دوابەدوای بەرپەرچادانەی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە. داگیرکەران هەروەها چەندین ناوچەش بۆردومان دەکەن.