ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: ٨ چەتەمان کوشتووە و ٤ ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکشکێندران
قەسەدە ڕایگەیاند لە دەورووبەری بەنداوی تشرین و بەرەی دێر حافیر لە بەرخۆدانی دژ بە داگیرکەراندا ٨ چەتەیان کوشتووە و ٤ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش تێکشکێندراون. -
ژنانی کەمئەندام: پێویستە یەکگرتوو و هۆشیاربین
ژنانی کەمئەندامی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سویسرا گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی، شێرەژن و عەگیدەکانمان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و گەلەکەمان لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی لە نێو بەرخۆداندان. بە بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانمان دووژمن بە تەواوی دەڕووخێت". -
گوندەکانی سرین بۆردوومان کراوون
دوێنێ شەو بە بۆردوومانی سەخت لە لایەن دەوڵەتی تورکی دگیرکەر و چەتەکانییەوە گوندەکانی سەربە شاری سرینی باشووری کۆبانێ تۆپباران کراوون. -
دانیشتووانی دەیرەزۆر سڵاویان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە کرد
دانیشتووانی دەیرەزۆر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی و ئێشکگری کرد. -
قەسەدە: ئاسایشی دەیرەزۆر هێڵی سوورە
قەسەدە دەربارەی هێرشی پاشماوەی هێزەکانی ڕژێمی بەعسەوە بۆ سەر ٣ شارۆچکەی زیبان و تەیانی دەیرەزۆر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە پێداگرییەوە دژی هێرشەکان دەوەستنەوە. -
کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا: کاتی ڕزگارکردنی عەفرین نزیکە
لە کانتۆنی ڕەقە و تەبقە ٧ هەمین ساڵیادی هێرشکردنە سەر عەفرین شەرمەزارکرا و سڵاو لە بەرخۆدان کرا. -
هەزاران کەس لە ٧ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین ڕێپێوانیان کرد
لە حەلەب بەبۆنەی ٧ هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر عەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. -
قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٥ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سیرینیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شارۆچکەی سیرینی سەر بە کۆبانێیان بۆردوومان کرد. -
دیسانەوە دەوروبەری بەنداوی تشرین تۆپباران کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە دەوروبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد. -
گەنجان لە کۆبانێ دەربارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج کۆبوونەوەیەکیان بە ناونیشانی "ناسنامە و خاک و وڵاتەکەت بپارێزە و دوژمنی خوێنمژ تێک بشکێنە" ئەنجامدا. -
بنەماڵەی شەهیدان: بە هەموو شێوەک لەگەڵ قەسەدەداین
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فرات بە دامەزراندنی تابوورێک پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕی. -
هێرشەکانی بەرەی باشووری بەنداوی تشرین تێکشکێندران
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەسەر گوندی زبت زەمالای باشووری بەندوای تشرین شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. -
خەڵکی کانتۆنی فرات: هەموو کاتێک لە دژی هێرشەکان دەوەستینەوە
خەڵکی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گردبوونەوە و بە ڕاگەیانداوێک ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد و پەیامی 'هەموو کاتێک لە دژی هێرشەکان ئەبن'یان دا. -
دەوڵەتی تورک تۆپبارانی کۆگایەکی ئاوی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی کۆگایەکی ئاوی نزیک لە قوتابخانەی گوندی حەمارای تربەسپی سەربە کانتۆنی جزیرە کرد. -
ئاماری ٢٤ کاتژمێری شەڕەکانی قەسەدە: ٢٩ چەتە کوژراون
لە بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری شەڕڤانانی قەسەدە لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا ٢٩ چەتە کوژران و ١٥ی دیکەش بریندار بوون، کۆگایەکی چەک تەقێندراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تانک و ئۆتۆمبیل تێکشکێندراون. -
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانەکانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تا کۆتا ئاستی بەرخۆدان جەنگان و شەهید بوون. -
مەزڵوم عەبدی: پێویستمان بە نەخشەڕێگەیەکە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، ئامادەن هێز و دامەزراوەکانیان تێکەڵ بە ئیدارەی دەوڵەتی سوریا بکەن و گوتی: "بۆ بەجێگەیاندنی ئەمە، پێویستمان بەوەیە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق لەسەر نەخشەڕێگەیەک ڕێک بکەوین". -
نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرماندەکانی قەسەدە و یەپەژە کۆبوونەوە
بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تۆبیاس تونکل لەگەڵ فەرماندەیی گشتی قەسەدە کۆبووەوە و ڕایگەیاند لەڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سوریاوە دەتوانرێت بە باشترین شێوە ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد بپارێزرێت. -
"بێگومان عەفرین ڕزگار دەکرێت"
فیدراسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەو هێز و مۆراڵەی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و لە گەلەکەمانەوە وەری دەگرین، تەواوی هەرێمە داگیرکراوەکان ڕزگار دەکەین". -
گەلی جەزیرە گەیشتنە بەنداوی تشرین
سەدان کەس لە هەرێمە جیاوازەکانی کانتۆنی جەزیرەوە بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی تشرین لە بەیانییەوە کەوتنەڕێ و گەیشتنە شوێنی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین. -
هونەرمەندی کورد باوکی تەیار شەهید بوو_نوێکرایەوە
هونەرمەندی کورد باوکی تەیار کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تشرین بریندار بوو، شەهیدبوو. -
عەفرینییەکان بۆ دەوڵەتی تورکی تاڵانکەر: خاکەکەمان جێبهێڵە!
بەبۆنەی ٧ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. ئاماری تاوانەکانی ساڵێک ئاشکرا کرا و داوا لە دەوڵەتی تورک کرا دەستبەجێ عەفرین جێبهێڵێت. -
لە دربێسی هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا
لە شاری دربێسی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین بە چالاکی جەماوەری ئیدانە کرا. -
لە تشرین شەڕ لە ئارادیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی SNA دیسان هێرشیان کردە سەر بەرەی باشووری بەنداوی تشرین. بە وەڵامدانەوەی شەڕڤانان شەڕ دەستی پێکرد.