ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە حەوت ناوەندەوە راگەیەندراوی رۆژنامەوانی: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!
لە چالاکییەکان کە لە ٧ ناوەند لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدران، داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
بە جۆشەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا لە شێراوا بەردەوامە
بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری گەلان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا ڕاگەیاندرا. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، هەڵمەتەکە لە گوندی زیارەتی ناوچەیی شێراوا بەردەوامە. -
لە حەسەکە ١٦ چەتەی داعش دەستگیرکران
قەسەدە رایگەیاند، کە لە شاری حەسەکە ١٦ چەتەی داعس دەستگیرکراون. -
لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەتەکانی داعش لە سوریا ١٣٣ کەسیان کوشتووە
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەتەكانی داعش ٥٠ هێرشیان لە سووریا ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە ١٣٣ کەس کوژراون، کە بەشێکیان مەدەنی بوون. -
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا دژی گۆشەگیری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا رایگەیاند، نیگەرانیەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و سەلامەتی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان زیادی کردووە و داوای کرد، دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت. -
گەلی تەبقە لە گۆڕەپانەکانە: ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی هێزمانە
گەلی کانتۆنی تەبقە گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "هێزی خۆمان لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەردەگرین. دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێنین". -
کۆمەڵێک گەنجی عەرەب و کورد بەشداری هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بوون
کۆمەڵێک گەنجی عەرەب و کورد بەشداری ڕیزەکانی هەرەئە بوون و ڕایانگەیاند: "ئێمە لە دژی دوژمنێک کە لە هەرێمە داگیرکراوەکان هەموو جۆرە هێرشێک، کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گەل و گۆڕینی دیمۆگرافی دەکات بەشدای ڕیزەکانی هەرەئە بووین." -
پلانی ئاژاوەگێڕی لە سوریا لە ئارادایە
دەسەڵاتدارانی دیمەشق، ئێران و ڕووسیا بە پەلە دانیشتوانی عەرەب چەکدار دەکەن و دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەوڵی ڕێکخستنیان دەدەن. بۆ تورکیا دوورخستنەوەی کورد و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی خۆبەڕێوەبەرییەکان لە هەموو شتێک گرنگترە. -
هەرەئە: سەربازێک و چەتەیەکی تورک کوژران
هەرەئە ڕایگەیاند لە هەرێمی مەری و بابی داگیرکراو، لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانیاندا سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەوتی داگیرکەری تورک کوژراون. -
چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکرا
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە، ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی ٢١ی شوباتدا بۆ سەر شانە شاراوە و خاڵەکانی داعش لە دێرەزۆر، چەتەیەک بە ناوی حسێن نەواف ئەلحسێن دەستگیر و ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دادگایەک بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت
مەجلیسی گەلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، یاسایەکی پەسەند کرد کە لەم دواییانەدا بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پێشنیاری دامەزراندنی دادگایەک کرابوو. -
'هەموو کاتێک ئامادەیین لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک'
عەبدولقادر رەمی ئاماژەی بەوەدا هەموو کاتێک ئامادەن لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و وتی: "دەوڵەتی تورک لە گەل و هێزەی کەمئەندامانی شەڕ دەترسێت، بۆیە هێرش دەکات". -
پەرەوەردەی ئەسپسواری لە ڕەقە
دوای ئازادکردنی ڕەقە لە دەستی چەتەکانی داعش، یانەی ئەسپسواری فیروسیە لە ساڵی ٢٠٢١دا نۆژەنکرایەوە و لە ئێستادا ١٥٠ ئەسپی لەخۆگرتووە. وە پەروەردەی ئەسپسواری بۆ کەسانی تەمەن ١٠ بۆ ٤٥ ساڵی ئەنجام دەدات. -
لە عەفرین لەماوەی دوومانگدا ٤ کەس کوژراون، ٩٤کەسیش رفێندراون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عەفرینی داگیرکراو ٤ کەسیان کوستووە و ٩٤ کەسیشیان رفاندووە. -
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨٩٠ هەزار و ٦٨٠ خوێندکار بە زمانی دایکیی دەخوێنن
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ٤ هەزار و ١٦٠ خوێندنگە ٨٩٠ هەزار و ٦٨٠ خوێندکار بە زمانی دایکیی پەروەردە دەکرێن. ٤١ هەزار و ٨٦٧ مامۆستا بە کوردی، عەرەبی و سوریانی وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە. -
سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستگیرکرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە قامیشلۆ دەستگیر کرد و دانپیانانەکەیان بڵاوکردەوە. -
تەرمی شەهیدانی هەرەئە و یەپەژە لە شەهبا بەخاک سپێردران
تەرمی شۆڕش عەفرین و شیلان عەفرین لە گۆڕستانی بەرخۆدانی سەردەمی ئەحراز بەخاکسپێردران. -
هەرەئە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکراکرد
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕاگەیاند لە کاتی بەجێگەیاندی ئەرکی خۆیدا، شەڕڤانیان شۆڕش عەفرین لە ١٨ی شوباتی ٢٠٤دا بە هۆی نەخۆشی دڵەوە شەهید بووە. -
لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لە تەرمی شیلان عەفرین کرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە، شیلان عەفرین کە لە تەبقە لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا. -
تەرمی شەهیدان لە ٥ شار بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهیدانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە حەسەکەوە تا عامودا لە ٥ شار بە مەراسیمی جەماوەری بەخاک سپێردران. -
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک سەدان ماڵ و قوتابخانەی لە عاموودا بێ ئاو و کارەبا کردووە
بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ئێستادا سەدان ماڵ و قوتابخانە لە گوندەکانی عاموودای ڕۆژئاوای کوردستان بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، کە سەرەکییترینیان ئاو و کارەبایە. -
'لە سەردەستی رێبەر ئاپۆ سەرجەم کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکرێن'
بەکر جەرادە یەک لەو کەسانەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، رایگەیاند، "هەموو کوردێکی ئازادیخواز و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەبێت لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا تێبکۆشێت". -
'شەهید زەلال هەمیشە پێشەنگ بوو'
" جیهان خالد ئێمە گوێمان بە زۆر شتی شەهید زەلال دەدا، ئەو لە تێکۆشانی ئازادی و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو ، لە هێڵی ئازادی ژندا پێشەنگ بوو". -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەسێکی دیکەیان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین گەنجێکیان بە ناوی محەمەد حەمەید گەرگیور رفاند و بۆ ئازادکردنی داوای دوو هەزار دۆلاری ئەمریکییان کردووە. -
محمەد وەیس: بە هۆیی ڕامانەکانی ڕێبەرێتیەوە خۆمان دەناسینەوە
ڕۆشنبیری عەرەب محمەد وەیس ئاماژەی بەوەکرد کاریگەرە بە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لە سایەیی کتێبەکانی ڕێبەرێتیەوە هەستمان بە زۆر شتکرد، کە پێشتر نەمان دەزانی".