ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی ستار نامەی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆدەکاتەوە
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند نامەی ژنان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەکاتەوە، داوای لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد بەرپرسیاربن بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە عەفرین کەسێکی دیکە رفێندرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی شەرای عەفرین کەسێکیان بە ناوی سەیدۆ عومەر تەمەن ٤٢ ساڵ رفاند. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران. -
تەرمی شەهیدانی سۆتۆرۆ بە بەشداری جەماوەر بەخاک سپێردران
تەرمی ٣ شەهیدی هێزەکانی سۆتۆرۆ کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، لەلایەن هاووڵاتیانی دێرک و گرکێ لێگێ بە خاک سپێردران. -
ژنان لە چلاخا بە بۆنەی ٨ی مارس ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بە بانگەوازی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە ناوجەی چلاخای کانتۆنی جزیر ڕێپێوان بەڕێوەچوو. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شێراوای عەفرین: سەربازێکی دیمەشق ژیانی لەدەستدا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ گوندی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرینی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا سەربازێکی دیمەشق ژیانی لەدەستدا. -
هیومان رایتس وۆچ: تورکیا بەرپرسیارە لە پێشێلکاری و تاوانەکانی شەڕ لە باکوری سوریا
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا "بەرپرسیارە لە پێشێلکاری و تاوانی شەڕ". -
لە شەهبا دەوڵەتی تورک گوندنشینێکی کوشت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی تل تەحانی ناوچەی شەهبای بۆردومان کرد.لە ئەنجامدا گوندنشینێکی کوشت و منداڵێکیشی بریندارکرد. -
داوا دەکرێت سی پی تی دەستبەجێ سەردانی ئیمراڵی بکات
دەستپێشخەریی نون بۆ ئازادیی ئۆجالان، هەڵوێستی سی پی تی و نەچوونی بۆ ئیمرالی شەرمەزار کرد و داوای لە دامودەزگا یاساییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکەن و بارودۆخی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوون بکەنەوە. -
لە مەنبەج هەزاران کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
لە کانتۆنی مەنبەج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران کەس بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. -
خەڵکی کۆبانێ دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان
سەدان دانیشتووی کۆبانێ دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
'لە سەر ڕێبازی شەهیدانمان بەرخۆدان دەکەین'
دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ یادی شەهیدان سارا و بیشەنگ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە قەد تەسلیمی دوژمن نابن و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن. -
'شەهید بشەنگ بروسک و سارا هۆگر سەرچاوەیی هێزی ئێمەیە'
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە قامیشلۆ، گەریلایی شەهید بشەنگ برسک و سارا هۆگریان یادکردەوە. -
لە هێرشەکەی دێرکدا ٣ شەڕڤان شەهید بوون
راگەیەندرا کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دێرک کە لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دژی ٤ ئۆتۆمبێل ئەنجامدرا، سێ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی شەهیدبوون. -
لە جزیرە شێخ موڕشید سەردانی ماڵی ئێزدییەکانی کرد
شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک سەردانی ماڵی ئێزدییەکانی لە جزیرە کرد و لە سەردانەکەدا راگەیەندرا، شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا متمانە و بڕوابەخۆبوونی لەناو پێکهاتەکاندا پەرەپێداوە. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دێرک ٤ ئۆتۆمبێلی بۆردومانکرد - نوێکرایەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی دێرکی کانتۆنی جزیرە ٤ ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج و بۆردوومانی کردووە. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چەتەیەکی مەترسیداری دەستگیرکرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند دەزگای ئاسایشی گشتی سەر بە هێزەکانیان ئەمڕۆ سێشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی تۆکمەدا چەتەیەکی مەترسیداری لە ڕۆژئاوای دەیرەزۆر دەستگیر کردووە. -
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان بەست
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان لە ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ بەست. -
لە مەنبەج هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە
لە مەنبەج هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، دووپاتکرایەوە پێویستە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بەرخۆدان و تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت. -
مەسەدە هێرشی سەر ناوەندەکەی شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هێرشی سەر ناوەندەکەی لە قامیشلۆ شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "تا چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لە سوریا، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین". -
'زمان کۆڵەکەی سەرەکی شۆڕشە'
بۆ فێربوونی زمانی دایک، بەشداریی لە پەرەوەردەی زمانی کوردی دەبن و بە ئاسودەیی فێریی زمانی خۆیان دەبن. -
کۆنفرانسی گەنجان لە دەیرەزۆر: ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری و یەکێتی ژنانی گەنج لە کانتۆنی دەیرەزۆر دووەم کۆنفرانسی خۆیان ڕێکخست بە درووشمی "بە ژیانەوەی گەنجان خۆمان ڕێک دەخەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین. -
ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاشکرا کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی شاهیر ئەلسوڵتان لە دەیرەزۆر شەهید بووە. -
بنەماڵەی شەهیدانی گەرکی لەگی داوای ئاشکراکردنی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی گەرکی لەگی ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و داوای کرد دەستوبرد ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت پاش ئەو بومەلەرزەیەی لە نزیکی ئیمراڵی ڕوویدا. -
تەرمی شەهید قوسەی ساڵەح بە خاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ساڵەح کوردی لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە مەراسیمێکی شایستە بە خاکسپێردرا.