ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: ٣ چەتە کوژران، ئۆمبیلێکی سەربازیش تێکشکێندرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕ و بەرخۆدانیان لە دژی سوپاتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، ٣ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانیش تێکشکێندراوە. -
منداڵێکی بۆردوومانەکەی گوندی ئاشمە شەهید بوو
لە هێرشی دوێنێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆسەر گوندی ئاشمەی گوندەواری کۆبانێ منداڵیکی تەمەن دووساڵە بە ناوی جەیلان حەمۆ برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو. -
داگیرکەران تۆپبارانی گوندەکانی کۆبانێ دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپهاوێژ گوندەکانی کۆبانێ تۆپباران دەکات. -
لە کۆبانێ تەرمی شەهید خەلیل سپاردەی خاک کرا، یادی ٢ شەهید کرایەوە
خەڵکی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی شەهید خەلیل خۆزییان بە خاکسپارد و مەراسیمێکی بیرهێنانەوەی غیابی بۆ هەردوو شەهید فەیسەڵ و دڵشێر ئەنجامدرا. -
تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەیە بۆ عەفرین
کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا ئاماژەیان بەوەکرد کە گەلی عەفرین ئەمە ٨ ساڵە کۆچبەرن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە بەرخۆدان وەڵامی دوژمن دەدەنەوە و گوتیان: "بەردەوامی تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەیە بۆ عەفرین." -
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند
قەسەدە ئاماری شەڕی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا (SNA) ڕاگەیاند. بەو پێیە ٥ سەربازی داگیرکەری تورک بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێندرا. -
چاوەڕوانم جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ ببینم
مەریەم حەنان کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین بریندار بوو، ئاماژەی بەوەکرد کە یەکەمجار لە ١٥ی ئابی ١٩٩١دا ڕێبەر ئاپۆی لە لوبنان بینیووە و گوتی: "بە هیوای ئەوەی جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ ببینم، دەژیم." -
ستێرک گولۆ: ژیانی عەزیز کۆیلوئۆغلۆ بە لێگەڕین بەدوای ئازادیدا دەستی پێکرد
ڕۆژنامەنووس ستێرک گولۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ژیانی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلۆئۆغلۆ بە لێگەڕین بەدوای ئازادیدا دەستیپێکرد و وتی: "هاوڕێ عەزیز بە سەدان ڕۆژنامەنووسی پێگەیاند و ناسنامەیەکی ئافراند کە چۆن دەتوانرێت مێشکێکی ئازاد و دیموکراتیک بەرهەم بهێندرێت." -
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی ڕاگەیاند
هێزەکانی قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. -
لە تۆپبارانی گوندەواری تەبقەدا هاوڵاتییەک شەهیدبوو
لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا دژی گوندەواری کانتۆنی تەبقە هاوڵاتیەک برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو. -
داگیرکەران تانکەرێکی ئاویان بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی عەبۆشی نێوان تەل تەمر و زرگان، تانکەرێکیان ئاویان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە زیانی ماددی هەبوو. -
شەهید بەشار بەخاکسپێردرا، شەهید حوسێن یادکرایەوە
شەهیدی قەسەدە بەشار (محەمەد سەلال) لە گۆڕستانی شەدادی بەخاکسپێردرا، شەهید حوسێن (محەمەد عگلە ئەل ئیبراهیم) یادکرایەوە. -
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندێکی کۆبانێ: ٨ هاوڵاتی بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی ئاشمە لە باکووری کۆبانی و لەئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بریندار بوون کە زۆرینەیان منداڵن. -
'هەڵگری ئاڵا و پێنووسی هەڤاڵ عەزیز دەبین'
ناوەندی ڕاگەیاندنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید کردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغڵوی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، "لەو باوەڕەداین کە تەنها بە درێژەدان و بەرفراوانکردنی خەبات و بەرخۆدان دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدانمان." -
یەرەئا: شەهید کۆیلوئۆغلو بووە قوتابخانەیەکی ڕاگەیاندنی ئازاد
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) یادی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلوی بەرزڕاگرت و گوتی: "مامۆستا و هاوڕێمان عەزیز کۆیلوئۆغلو بە خەباتە ڕۆژنامەوانییەکانی بووە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی ڕاگەیاندی ئازاد لە هەرێمەکەدا." -
چەتەکان لە حومس و تەرتوس ٣ کەسیان کوشت
لە حومس و تەرتوس و دوو کەس بە گولـلەی گرووپە چەکدارەکان کوژران. هەروەها زیندانییەک بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە حومس گیانی لەدەستدا. -
قەسەدە: ١٤ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشێندرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری کۆتایی بەرخۆدانی هێزەکانییاندا، ١٤ چەتە کوژراون، ٣ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ١٦ چەتەی دیکەش بریندار بوون، هەروەها تۆتۆمبیلێکی داگیرکەرانیش تێکشکێندرا. -
هێڤی موستەفا: گەر کوردان یەکگرتوونەبێت، لۆزانێکی دیکە بەسەر کورددا دێت
هێڤی موستەفا دەسنیشانیکرد بۆ یەکڕیزی کورد کۆنفرانسێکی بەرفروان ساز دەکرێت و گوتی: "گەر هەڵوێستی کوردان یەکگرتوو نەبێت، ئەوا لۆزانێکی دیکە بەسەر کورداندا دێت." -
ترس لە قەسەدە؛ چەتە و بنەماڵەکانیان لە عەفرین هەڵدێن
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ترسی ئەوەی دەوڵەتی تورک دژی هێزەکانی قەسەدە بەکاریان بهێنێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە عەفرینی داگیرکراو هەڵدێن. -
دەوڵەتی تورک چەند گوندێکی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە هەموو بەرماوەی داعشن، دوێنێ شەو گوندەکانی تل تەمر، سلوکێ و عەین عیسایان بە چڕی تۆپباران کردووە. -
٩ گوندی کانتۆنی فرات و دەوروبەری تشرین بۆردوومان کران
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٩ گوندی کانتۆنی فرات و دەوروبەری تشرینی بۆردوومان کرد. -
فەرهاد شامی: تیمێکی میتی تورک لە دەستی هێزەکانی ئێمەدان
وتەبێژی ڕاگەیاندنی قەسەدە فەرهاد شامی ڕایگەیاند لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاقدا تیمێکی میتی تورک هەیە، گوتی: "ئەم تیمەی میتی تورک ئێستە لەژێر دەستی هێزەکانی ئێمەدان، لە ڕۆژانی ئایندەدا بەڵگەکان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین". -
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون. -
سۆهر: ٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەستدا
لە حومس و دێرەزۆر لەبەر تەقینەوەی مینی پاشماوەی جەنگ، ٤ کەس گیانیان لە دەستدا. -
قەسەدە: لە شەو و ڕۆژێکدا ٩ چەتە کوژراون و درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە
ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ چەتە کوژراون.