ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی ستار، بە ڕێزدارییەوە قوربانیانی هەڵەبجەی بە بیر هێنایەوە
ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەین ئەرکێکە لەسەر شانمانە جێبەجێ بکەین و بەرەنگاریی دوژمنە مرۆڤکوژەکان دەبینەوە. -
ڕووکەن ئەحمەد: نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ
ڕووکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ڕایگەیاند: نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەینەوە." -
کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان هێندەی نەماوە بگاتە ٣ ملیۆن واژۆ
دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا ڕایگەیاند هێندەی نەماوە بگەنە ئامانجەکەیان بۆ کۆکردنەوەی واژۆکان لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
هەڵکردنی ئاگری نەورۆز لە ڕۆژئاوا
لە شارەکانی قامیشلۆ و چلاخا بە بەشداری سەدان کەس ئاگری نەورۆز هەڵکرا. ڕەمزیە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، نەورۆزی ٢٠٢٤ دەکەنە ساڵی پووچەڵکردنەوەی پیلانەکان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە جەزیرە پەیکەری پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان دانرا
پەیکەری پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی چلاغای کانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان دانرا. -
بە مەراسیمێکی جەماوەری شێرۆ کۆبانێ بەخاکسپێردرا
لە کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شێرۆ کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپێردرا. -
لە گرکێ لەگێ و تەبقا ئاگری نەورۆز کرایەوە
دانیشتوانی گرکێ لەگێ و تەبقا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بەدەوری ئاگرەکەوە و ئاهەنگیان گێڕا. -
لە عەفرین مناڵێکی کورد کوژرا و تەرمەکەی فڕێدرایە بیرەوە
کەسێکی خەڵکی ئەدلب کە لە جەندریسە نیشتەجێیە، مناڵێکی کوردی ١٥ ساڵی کوشت و تەرمەکەی فڕیدایە بیرێکەوە. بنەماڵەی ئەحمەد خالد ڕایانگەیاند تا بکوژ دەستگیر نەکرێت تەرمی مناڵەکە بەخاک ناسپێرن. -
تەرمی شەهید ڕۆهات حەسەکە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ڕۆهات حەسەکە کە دوێنێ لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە عامودا بەخاکسپێردرا. -
15 کەس لە عەفرین ڕفێنران و خرانە زیندانەکانی تورکیا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ کەسی لە عەفرین ڕفاند کە ٦ کەسیان ژنن، هەروەها ئەم کەسانە براون بۆ زیندانەکانی تورکیا. -
لە حەسەکە ١٤ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر ئەنجمامدا و ١٤ کەسیان لە فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد. -
شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار لە قامیشلۆ یادکرانەوە
لە قامیشلۆ مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار بەڕێوەچوو، لە یادەکەدا پەیامدرا "بەرخۆدان بەرامبەر گۆشەگیری و قڕکردن و داگیرکاری بۆ پاراستنی شۆڕشی گەلان بەردەوام دەکەین". -
لە مەنبەج شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار یادکرانەوە
پەیەدە لە کانتۆنی مەنبەج و دەوروبەری بە مەراسیمێک شەهیدانی سەرهەڵدانی ٢٠٠٤ ی قامیشلۆی بیرهێنایەوە، درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان دووپاتکرایەوە. -
'هێرشەکانی سەر ئیرادەی گەلمان تێک دەشكێنین'
بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ی ئاداری یادکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد سەرهەڵدان لە یاریگای قامیشلۆ دەستیپێکرد و گوشار و ترسی ڕەواندەوە. -
ڕۆحی ١٢ی ئادار بە مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری زیندوو بووەوە
کەنعان بەرەکات، هاوسەرۆکی کۆمیتەی هەرێمی جزیرێ: حکومەت ویستی لە 12ی ئاداردا گەل دژی یەکتر بەکار بهێنێ، بەڵام گەل پیلانەکەیان لەناو برد. -
مەسەدە: شۆڕش لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ پڕ مانابوو
مەسەدە پەیوەست بە ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی قامیشلۆ، ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا جێبەجێکردنی هیوا و خواستە گۆڕاوەکانی گەلانی سوریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت. -
بنەماڵەی شەهیدان: گەریلا هێز و هەبوونی گەلی کوردە
بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین لە قسەکانیاندا بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات ڕایانگەیاند بەرخۆدان و قارەمانێتی گەریلا لە چیا ئازادەکانی کوردەستان هێز و ورەی بە گەلی کورد داوە. هەروەها هێنایانە زمان کە بەردەوام پاڵپشتی گەریلا دەکەن، چونکە گەریلا هەبوونی گەلی کوردە. -
چەتەکان لە عەفرین ٥ کەسیان رفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە لە داعش پێکهاتوون، پێنج کەسی دیکەیان رفاند، کە چواریان خەڵکی جندرێس و یەکێکیشیان خەڵکی حەڵەبە. -
گەنجانی هەرێمی فورات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری-لقی کانتۆنی فورات، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
ڕاپۆرتی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی سوریا: هێرشەکانی تورکیا لە چوارچێوەی تاوانی شەڕدان
کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە سوریا ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە و هێرشی سەر مەدەنییەکان و ژێرخانی مەدەنی لە چوارچێوەی تاوانی شەڕدایە. -
تەڤ-دەم لەیادی راپەڕینی ١٢ی ئادار: بەرخۆدانمان گەورە بکەین
تەڤ-دەم بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار بەیاننامەیەکی دا و داوای گەورەکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانی کرد. -
پەیەدە : سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار بناغەی شۆڕشی رۆژئاوایە
پەیەدە لە ٢٠ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و سەرهەڵدانی قامیشلۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، " هەم یەک لە فاکتەرە بنچینەییەکانی شۆڕشی سوریایە، هەمیش کۆڵەکەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢یە". -
بۆ گەریلای هەپەگە شاهۆ داڵاهۆ مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو
بۆ گەریلای هەپەگە شاهۆ داڵاهۆ کە ١٤ ی تەمموزی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو. -
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی داعشەوە مناڵێک گیانی لەدەستدا
لە ڕۆژئاوای دەیرەزۆر بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چەتەکانی داعشەوە مناڵێک گیانی لەدەستدا و ٤ مناڵ بریندار بوون. -
داگیرکەران لە عەفرین دوو کەسی تریان ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند.