ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی شەهید ڕێزان سلێمان لە قامیشلۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید ڕێزان بەهجەت سلێمان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ئەنجامی ڕووداوێکدا گیانی لەدەست دا، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاک سپێردرا. -
لە حەسەکە چوار گومانلێکراو دەستگیرکرا
یەپەژە ڕایگەیاند لە لایەن تیمەکانیانەوە لە حەسەکە چوار کەسیان بە چەکەوە دەستگیرکردووە. -
پێشانگای بەرخۆدانی شەهیدانی تشرین کرایەوە
لە بەنداوی تشرین بۆ یادکردنەوەی شەهیدان پێشەنگایەکی وێنەیی کرایەوە. -
هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی قەسەدە لە ڕەقە شانەیەکی داعشیان لە ناوبرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاشکرای کرد تیمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (TOL) لە ڕەقە شانەیەکی چەتەکانی داعشی لە ناوبردووە. -
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕێزان سڵێمانی ئەندامیان لە ئەدیە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو. -
قەسەدە: لە دەوربەری بەنداوی تشرین ٢ درۆن خرایە خوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە لە دەوربەری بەنداوی تشرین ٢ فرۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆنێکی داگیرکەران لە دێر حافر لە لایەن شەڕڤانانەوە خراوەتە خوارەوە. -
بشەنگ چیا: تا دوا هەناسە پارێزەری گەل و خاکەکەمانین
شەڕڤانی یەپەژە بشەنگ چیا، کە لە بەرەی بەرخۆدانی بەنداوی تشریندایە ئاماژەی بەوەدا تا گەل لە پشتییان بێت سەرکەووتن بەشیانە و گوتی: "بەڵێمان داوە بە گەل و خاکەکەمان تا دواهەناسەی ژیانمان بە ئیرادە و باوەڕداری گەلەوە لە بەرخۆداندا بین." -
لە قامیشلۆ بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لە ئێشکگران کرا
ئەو کۆمەڵە ئێشکگرییەیی کە ماوەی پێج ڕۆژ لە ئێشکگری بەنداوی تشرین بوون، گەڕانەوە بۆ شاری قامیشلۆ و لە دەروازەی شارەکە بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازییان لێکرا. -
لە تل حەمیس بۆ شەهیدان مەراسیمی شکۆمەند بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی تل حەمیس، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، خەلید ئەل عومەر، کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج شەهید بوو، بە خاک سپێردرا. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی سنوری سرینی بۆردوومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی خەسەقی باشووری شاری سرینی بۆردوومان کرد. -
بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٤٣هەمین ڕۆژی دایە
بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٤٣ ڕۆژە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوونی ئەندامێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بە ناوی خالد عومەری لە منبج شەهید بووە. -
قەسەدە: هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانانی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەداوە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە دڕندەترین شێوە بەردەوامە. -
فەرماندەیەکی بوێر و بەهێز؛ فەرماندە عەفرین
ڕێبەر عەفرین لە فەرماندەیەک زیاتر بوو بۆ شەڕڤانان. بەرخۆدانی شەڕڤانان بەردەوامە بە باوەڕداری و شکۆوە، وزەپێدەری شەڕڤانان بوو لە هەموو بارودۆخێکی سەختدا. -
دەوڵەتی تورک دوو گوندی تۆپباران کرد
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تۆپبارانی دوو گوندی ڕۆژئاوای تل تەمریان کرد -
دوو چەتەی داعش کە هێرشیان کردە سەر حەسەکە کوژران
چەتەکانی داعش لە باشووری حەسەکە هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر خاڵێکی شەڕڤانانی قەسەدە، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤانان هەر دوو چەتەکە کوژران. -
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەی 'دیالۆگ و ئاگربەست لەگەڵ دیمەشق' بەڕێوە چوو
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەسەدە و قەسەدە لە کۆبوونەوەیەکدا پرۆسەی دیالۆگیان لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق خستە بەر باسەوە. -
کەمئەندامی جەنگ سەردانی پرسەی شەهید عەگید ڕۆژیان کرد
کەمئەندامانی جەنگ چوونە سەردانی پرسەی شەهید عەگید ڕۆژ و ئاماژەیان بەوەکرد کە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن و تۆڵەی شەهیدان دەکەنەوە. -
قەسەدە: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندرا
قەسەدە ڕاگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیش لە ناوبردراوە. -
کاروانێکی دیکەی گەل بەرەو بەندوای تشرین بەڕێکەوتن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی چوار شاری سنووری کانتۆنی جزیرە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ڕوویان لە بەنداوەکە کرد. -
تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین؛ قڕکردنی گەل و سرووشت
تاوان و خراپەکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دانیشتوانی عەفرین بەردەوامە، چەتەکان لەم دوایانەدا ٤٠ داری زەیتونیان بڕیوەتەوە، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە دانیشتوانەکەی بەردەوامە. -
قەسەدە ناسنامەی پێنج شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند
قەسەدە ناسنامەی پێنج شەهیدی شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. -
فرۆکەی بێفرۆکەوان دوو گوندی عەین عیسای بۆردوومان کرد
سوپای دەوڵەت تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفرۆکەوان گوندەکانی سەفەویە و سگێرۆی شاری عەین عیسای کردە ئامانج. -
قەسەدە: دەوڵەتی تورک و چەکانی بۆردوومانی ١٣ گوندییان کرد
ناوەندنی ڕاگەیاندی قەسەدە ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوێنێ یەک شەممە ١٦ی شوبات بۆردوومانی ١٣ گوندی کردووە. -
شەڕڤانی یەپەژە: هیچ کاتێک ملکەچی ئامانجەکانی دووژمن نابین
لە بەرەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ڕۆستەم: تا دوا هەناسەی ژیانمان بە شایستەیی باوەڕی گەل و ڕێبەرێتیمان لە تێکۆشاندا دەبین و هیچ کاتێک ملکەچی ئامانجەکانی دووژمن نابین.