ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە ڕەقە بە جۆشەوە ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
بە ئاهەنگێکی بەرفراوان ژنان لە ڕەقە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارییان پیرۆز کرد. -
جۆشوخرۆشی ٨ـی ئادار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە جۆش و خرۆشی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاردا، سڵاو لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ٨ی ئادار و بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کرا. -
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕاگەیاند: ١٨ چەتە کوژراون
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی دژی هێرشە داگیرکارییەکاندا، ١٨ چەتە کوژراون و ٢ ئۆتۆمبێل تێک شکێنران. -
سۆهر: لە شەڕەکاندا لانی کەم ٢٣٧ کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە شەڕەکانی سوریادا لانی کەم ٢٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی سڤیلیشیان تێدایە. -
ڤیان عەگید: ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیاوسالاری ژنی ڕزگار کرد
ڤیان عەگید ئاماژەی بەوەدا ژنان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتن و گوتی: "پێویستە ژنان نەک تەنها ٨ی ئادار هەموو ڕۆژێک بۆ ئازادی و مافەکانیان لە گۆڕەپانەکان دەنگی خۆیان بڵند بکەن". -
کاروانی نوێی ئێشکگران: بژی ٨ـی ئادار
کاروانێکی نوێیی ئێشکگران لە شارەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودا، تل حەمیسی کانتۆنی جزیرە گەیشتە گۆڕەپانی ئێشكگری بەنداوی تشرین و ٨ـی ئادارییان پێرۆز کرد. -
بەهۆی گرژییە چەکدارییەکانی سووریاوە ژمارەی قوربانیان زیاتر دەبێت
لە شارەکانی لازقیە، تەرتوس، جەبەل، حومس و حەمای سووریا بە هۆی گرژییە چەکدارییەکانەوە چەندین کۆمەڵکوژی لێکوتووەتەوە. لە ئەنجامی گرژیی و پێکدادانەکاندا زیاتر لە ١٠٠کەس کوژراون. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسا و کۆبانێی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە سەختی گوندەکانی عەین عیسا، کۆبانێ و گرێسپیی تۆپباران کرد. -
داگیرکەران بۆردوومانی سرین و تشرینیان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆردوومانی شاری سرین و بەندوای تشرینیان کرد. -
یەپەژە دیمەنی چالاکییەکی بڵاو کردەوە
شەڕڤانانی یەپەژە دیمەنی چالاکیەکیان دژی چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چەتەکان تێکدەشکێندرێت. -
لە سووریا شەڕی قورس ڕوویدا: لایەنی کەم ٧٠ کەس کوژراون
ڕاگەیاندرا لە شارۆچکەی جەبلەی سووریا و گوندەکانی نزیک کەنارئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، کە عەلەوییەکانی لێیە، لە شەڕەکەدا لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتداری دیمەشق، لایەنی کەم ٧٠ کەس کوژراون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە شەڕی سووریا بڵاوکردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە لازقیە، تەرتوس، ئیدلب، حومس و دەرعا لە نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەتی شام بانگەوازی دیالۆگی کرد. -
دەنگی بەرخۆدانی ئەکین مێردین دۆزا
٧ی ئاداری ٢٠١٨، ڕۆژێک بوو کە گەلان قەد لەبیری ناکەن. ئەو ڕۆژە ئەکین مێردین دۆزا (ئەڤین ئاسڵان) گەیشتە بەرزترین ئاستی ئازادی، بەرخۆدان و فیداکاری و گیانی خۆی بەخت کرد. -
٨ی ئادار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: ئازادی دەگەیەنینە لووتکە
لە میانی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیامی: "بە بەرێوەبردنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و میراتی شەهیدان، هێڵی تێکۆشانی ئازادی دەگەیەنینە لووتکە" بەرز کرایەوە. -
لە بەنداوی تشرین چالاکی " لەپێناو ڕۆژئاوا ڕابپەڕن" ئەنجامدرا
گەل لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە لە بەنداوی تشرین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن، دووپاتیان کردەوە تا هێرشەکان کۆتایی نەیەت، بە پێداگرییەوە درێژە بە بەرخۆدان دەدەن. -
ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) جیهان بیلگین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
بۆ شەڕڤانانی جەبهەت ئەل ئەکراد مەراسیمێکی شایستە ئەنجام درا
بۆ شەهیدانی شەڕڤانانی جەبهەت ئەل ئەکرادی قەسەدە لە شاری تەبقا مەراسیمێکی شایستەی بە خاک سپاردن و یادکردنەوە ئەنجامدرا. -
قەسەدە: ٢ چەتە و سەربازێکی تورک کوژران
شەڕڤانانی قەسەدە لە ئەنجامی بەرپرچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دوێنێی سەر تشرین و قەرەقۆزاقدا ٣ داگیرکەرییان کوشتووە، درۆنێکی خۆکوژیش خراوەتە خوارەوە. -
هاوڵاتیانی قامیشلۆ تەرمی دوو شەهیدیان بە خاک سپارد
هاوڵاتیانی قامیشلۆ بە پرسەیەکی جەماوەری تەرمی دوو شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک؛ شەهید ڕەشۆ قامیشلۆ و کەماڵ قامیشلۆ-یان بەخاک سپارد. -
قەسەدە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی چوار شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند کە لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و ئاداردا شەهید بوون. -
قەسەدە: لە تشرین دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوان خرانە خوارەوە
قەسەدە ڕایگەیاند لە دەوربەری بەنداوی تشرین شەڕڤانان هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان تێک شکاند و٢ فرۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستەخوارەوە. -
ڕەمزیە محەمەد: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری هەموو پرسەکانە
هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ڕەمزییە محەمەد ئاماژەی بە گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی؛ دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی جدی بنێت. -
لە شەدادی مەراسیمێک بۆ شەهیدان ئەنجامدرا
شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد جیشی یاساین بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا، شەڕڤانی قەسەدە عەلی حوسێن ئەل حەمادی و شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن عەبدولمەجید محەمەد ئەل حوسێن یادکرانەوە. -
بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە نەمام چێندرا
دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات و دەیان ژن بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار نەمامیان چاند. -
سۆهر: لە ماوەی٢٤ کاتژمێردا ١١کەس کوژراون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ کەس کوژراون.