ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
وۆرک شۆپ لە قامیشلۆ: دەبێت بەشداربوون لە هەڵمەتەکە بەهێزتر و چالاکتر بێت
لە قامیشلۆ دەربارەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا، تێیدا پەیامدرا: "پێویستە گەلەکەمان بەهێزتر و چالاکتر بەشداری هەڵمەتەکە ببێت". -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە دوو چالاکیدا لە عەزاز و مارع ٢٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون و ١٧ی دیکەش برینداربوون. -
تەرمی شەڕڤانانی هەرەئە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهیدانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بۆتان عەفرین و بەهدینا عەفرین لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەخاکسپێردرا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ پشتگیری شاندێکی ناردە دەیرەزۆر
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ پشتگیری گەلی هەرێمەکە سەردانی کانتۆنی دەیرەزۆریان کرد. -
بە مووشەک هێرشکرایە سەر گوندەواری مەنبەج
سوپای داگیرکەری تورک بە مووشەک هێرشی کردە سەر گوندەواری مەحسنلی مەنبەج. -
مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر: ٢٠ کەس کوژران
مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر ڕایگەیاند دژی کۆمەڵکوژییەکان لە دەحلە و جدید بەگارە چالاکی وەڵامدانەوەیان دژی هێزەکانی حکومەتی شام ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ٢٠ کەس کوژراون. -
عەشیرەتە کورد و عەرەبەکان هێرشەکانی دەیرەزۆریان شەرمەزارکرد: پشتگیری قەسەدە دەکەین
ڕیشسپی عەشیرەتە کورد و عەرەبەکانی شاری حەسەکە، هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی شام و هاوپەیمانەکانیان لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرد و پەیامی پشتیوانی قەسەدەیان دووپاتکردەوە. -
بەهۆی هێرشەکانی سەر دێرەزورەوە ژنێک شەهید بوو
دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشەکانی حکومەتی دیمەش و گروپە چەکدارەکانی دیفاع وەتەنییەوە ژنێک بە سەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو. -
سوپای داگیرکەری تورک منبجی تۆباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٧١ هاوەنیان ئاراستەی گوندەکانی کانتۆنی منبج کردووە. -
دیمەشق و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان لە دێرەزۆر: ١٤ کەس بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و هاوپەیمانەکانی (دیفاع ئەلوەتەنی) لە گوندەکانی دێرەزۆر ١٤ کەس بریندار بوون. هاوەکات مزگەوتێکیش بۆردومان کراوە. -
لە هێرشی سەر گوندێکی دێرەزوردا ٢ کەس برینداربوون
لە هێرشەکانی دیفاع وەتەنی و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر کانتۆنی دێرەزور ٢ گوندنشین برینداربوون. -
هۆزەکان لە دژی هێرشەکانی سەر دێرەزور داوای یەکگرتووییان کرد
کەسایەتی و ریشسپیەکانی هۆزەکان هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی دیفاع وەتنیان بۆ سەر دێرەزور شەرمەزار کرد و لە دژی دەستوەردانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داوای یەکگرتوویان کرد. -
خەڵکی شەدادی: ئێمە لەگەڵ قەسەدەین
خەڵکی شەدادی هێرشەکانی سەر دەیرەزۆریان شەرمەزار کرد و پشتگیریان بۆ قەسەدە دووپات کردەوە. -
خەڵکی دەیرەزۆر ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکان
خەڵکی دەیرەزۆر ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی حکومەتی شام و گوتیان "ئامانجی ئەم تاوانانەی چەکدارانی گرووپی دیفاع وەتەنی و گرووپەکانی تری حکومەتی شام، نانەوەی فیتنە و تێکدانی سەقامگیریی هەرێمەکەیە". -
لەسەر سنووری سوریا-عێراق ٥ چەکداری لایەنگری ئێران کوژران
سۆهر ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشێکدا لە نزیک سنووری عێراق ٥ ئەندامی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کوژراون. -
لە دەیرەزۆر هەوڵێکی نوێی هێرشکردن شکستی پێ هێنرا
مەجلیسی سەربازی هەجین ڕایگەیاند گرووپێکی چەکداری دیفاع وەتەنی سەر بە حکومەتی شام هەوڵیاندا هێرشێکی نوێ بکەنە سەر ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، بەڵام شکستی پێ هێنرا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی لە حکومەتی شام کرد دەست لە دیماگۆگیەت و ئاژاوە هەڵبگرێت
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایەتی بەرامبەر لێدوانەکانی حکومەتی شام دەربڕی کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تاوانبار دەکات و داوای لێ کرد دەست لە دیماگۆگیەت و ئاژاوە هەڵبگرێت. -
دانیشتوانی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشەکانی سەر دێرەزور ڕێپێوانیان ئەنجامدا
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی حکومەتی شامیان بۆ سەر دێرەزور شەرمەزارکرد. -
گوندەکانی مەنبەج بە چەکی قورس تۆپباران کران
داگیرکەران بە چەکی قورس گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجیان تۆپباران کرد. -
عەشیرەتی عگێدات: پشتیوانی قەسەدەین، ئەوانەی بەناوی ئێمەوە دەدوێن نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن
شێخ و ڕیشسپیانی عەشیرەتی عگێدات گوتیان:"ئێمە پشتیوانی قەسەدەین، ئەوانەی بەناوی ئێمەوە دەدوێن، نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن. دژی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک خاکەکەمان دەپارێزین". -
خەڵکی مەنبەج دژی هێرشەکان ڕێپێوانیان کرد: خاکەکەمان دەپارێزین
دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج هێرشەکانی حکومەتی شامیان بۆ سەر دەیرەزۆر شەرمەزار کرد و گوتیان: "هێرشەکان بێ وەڵام ناهێڵین، لە هەموو هەلومەرجێکدا خاکی ئەم وڵاتە دەپارێزین". -
لە دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشی سەر دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانیان شەهیدبوون. -
قەسەدە: ٢ چەتەی داعش کوژران
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی بێکاریگەرکردنی شانەیەکی داعش لە ڕۆژئاوی دەیرەزۆر، ٢ چەتەی داعش کوژران کە یەکێکیان سەرچەتەیە، هەروەها چەتەیەک دەستگیرکرا. -
دانیشتووانی تەبقە: ئامادەین بۆ شەڕ
دانیشتووانی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی دەیرەزۆر و گوتیان: "ئامادەین هاوشانی قەسەدە لە هەمان بەرە شەڕ بکەین". -
هێرشەکان لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرا
کۆمەڵکوژی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرا.