ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
شەڕڤانێکی قەسەدە شەهیدبوو
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی حوسێن عەبدی عەواد بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە لە دەشتاییەکانی تەروازیە برینداربوو، شەهیدبوو. -
داگیرکەران تۆپبارانی دەوورووبەری بەنداوی تشرین دەکەن
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە سەختی تۆپبارانی دەوورووبەری بەنداوی تشرین دەکەن. -
کۆنگرە ستار بێدەنگی بەرامبەر کۆمەڵکوژی بەرخ بۆتانی شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار، کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێ و بێدەنگیی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەم دڕندەییەدا شەرمەزار کرد. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: دەبێت کۆچبەرانی عەفرین بە شێوەیەکی سەلامەت بگەڕێنەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەبۆنەی ٧ـەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد دەرفەتی سەلامەت بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی عەفرین بڕەخسێنێت. -
قەسەدە: وەک وەڵامێک بۆ کۆمەڵکووژیەکە گورزمان لە بنکەیەکی سەربازی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی وەشاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشێکی ئاسمانی قێزەووندا شەوی ١٧ ئاداری لەسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ کۆمەڵکووژی ئەنجام دا، هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند لە دژی ئەم کۆمەڵکووژیە چالاکییەکی وەڵامدانەوەی کاریگەرییان ئەنجام داوە لە دژی بنکەیەکی سەربازی داگیرکەران. -
تێکۆشانی ئازادی عەفرین بە بەرخۆدانی گەل بەردەوامە
حەووت ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفرین تێپەڕی. لەم بەرخۆدانەدا کە وەک بەرخۆدانی سەردەم پێناسە کراوە، ١٥٠ شەڕڤانی یەپەژە گیانی خۆیان فیدا کرد و بوون بە مەشخەڵی ئازادی. تێکۆشان بۆ ئازادی عەفرین بە بەرخۆدانی گەل بەردەوامە. -
کۆمەڵکوژییەکەی بەرخبۆتان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا
کۆمەڵکوژی بەرخبۆتان لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا و داوای لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی کرا. -
دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شەرمەزارکرا
خەڵکی کانتۆنی فورات بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ ئەنجامیدا ڕێپێوانیان کرد. -
داگیرکەران بە قورسی تل تەمر تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نیوەرۆوە بە سەختی لە تۆپبارانکردنی شاری تل تەمری سەر بە کانتۆنی جزیرە و دەورووبەریدایە. -
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری کانتۆنی فورات: ڕۆژانە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات کە بەهۆی کۆمەڵکوژیی لە کۆبانی، زۆربەی مەراسیمەکانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە، ڕایگەیاند؛ هەموو ڕۆژ دەوڵەتی تورک دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: بە توندی کۆمەڵکوژی کۆبانێی شەرمەزار کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە کۆبانێ ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، "بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشەکاندا زیادبوونی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی لێدەکەوێتەوە." -
'دەبێت بەرپرسیارانی کۆمەڵکووژییەکە دادگای بکرێن'
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین بە ڕاگەیاندراوێک کۆمەڵکووژییەکەی کۆبانێیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد بکووژان دادگایی بکرێن. -
نەورۆز لە ٧ ناوەندی کانتۆنی جزیرە پیرۆز دەکرێت
بە ڕاگەیاندراوێک زانیاری درا نەورۆزی ئەمساڵ لە ٧ ناوەندی کانتۆنی جزیرە بە درووشمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" پیرۆز دەکرێت. -
قەسەدە: داگیرکەران لە کۆبانێ کۆمەڵکووژییان ئەنجام دا
قەسەدە ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە هۆکاری ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا گورزی کوشندەیان خواردووە، بۆیە لە دژی کەسانی سڤیل لە کۆبانێ کۆمەڵکووژی ئەنجام داوە. -
دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کۆمەڵکووژی ئەنجام دا
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشێکدا بۆسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ، بەسەر بنەماڵەیەکدا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا دایک، باوک و حەوت منداڵی شەهید کرد. -
گەلی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر ئێشکگری تشرینیان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرد
گەلی کانتۆنی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر ئێشکگری پاراستنی بەنداوەکەیان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی فورات کرد. -
دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەوربەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکەن. -
قەسەدە: هێرشە داگیرکەرییەکان زیادیان کردووە
قەسەدە ڕایگەیاند هێزی ئاسمانی و زەوینی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی زیادی کردووە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەوروبەری تشرینیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کرد. -
"لە ٧ تا ٧٠ ساڵی بەنداوەکەمان دەپارێزین"
گەل لە بەنداوی بەرخۆدان ڕایانگەیاند هەتا بەنداوەکە لەژێر هێرشدا بێت، بەرخۆدان دەکەن و گوتیان: "لە ٧ تا ٧٠ ساڵی لێرەین. پێویستە ئیتر ڕاپەڕین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین". -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاگری نەورۆزی کردەوە و پەیامی یەکێتی دا
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەردەم بینای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕەقە ئاگری نەورۆزی کردەوە و پەیامی یەکێتی دا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: ئێمە بۆ سوریایەکی دیموکراتیک خەبات دەکەین
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک سڵاوی لە تێکۆشانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا کرد و دژی جیاکاری بانگەوازی کرد بۆ سوریایەکی یەکگرتوو و دیموکراتیک. -
دەوروبەری بەنداوی تشرین تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس دەوروبەری بەنداوی تشرینیان تۆپباران کرد. -
بەرخۆدەرانی کۆبانێ گەیشتنە تشرین
ئەو کاروانەی لە کۆبانێ کەوتەڕێ، گەیشتە بەنداوی تشرین. -
کاروانی بەرخۆدانی کۆبانێ لەسەر ڕێگەی تشرین
خەڵکی کۆبانێ بۆ بەشداری لە بەرخۆدانی تشرین، بە کاروانێک کەوتنەڕێ.