ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
تەڤ-دەم داوای یەکڕیزیی و بەرخۆدانی کرد
لە ڕاگەیەندراێکییدا تەڤ-دەم سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر منبج و لە دژی ئەو هێرشانە بانگەوازی پاڵپشتی و بەرخۆدانی لە گەلان کرد. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی باشوری کۆبانێی تۆپباران کرد
چەتەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی باشوری کۆبانێیان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان: شەهید و بریندار هەیە
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر زرگان مەدەنیەک شەهیدبوو، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون. -
لە منبج شەڕێکی دژوار لەئارادایە
لە منبج شەڕێکی دژوار لەئارادایە. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون، ١٤ چەتەش بە دیلی گیراون. -
وەک هیوایی خۆیان ناوی منداڵە ساواکەیان ناوە 'کۆبانێ'
خێزانێکی کۆچبەریی عەفرین-شەهبا کە لە ئێستادا لە کۆبانێ نیشتەجێن، باسیان لە ستەم و زۆردارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد، ئاماژەی بەوەدا وەک هێمایەک بۆ هیوای ژیان ناوی منداڵە تازەکەیان ناوە کۆبانێ. -
دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا
لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کە شەوی رابردوودا کرایە سەر گوندی ئەل موستەرحای عەین عیسا، ١٢ کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، کۆمەڵکوژ کران. -
ئاڵدار خەلیل: دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورک قەیرانی سوریا قووڵتر دەکاتەوە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند؛ بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد پێویستە سەردەمێکی نوێ لە سوریا دەست پێ بکات و وتی: " دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورک قەیرانەکانی سوریا قووڵتر دەکاتەوە". -
'هیوایی ئازادی بناغەی تێکۆشانمانە و بەرخۆدانم بۆ ئازادییە'
هێڤین جەمیل داود کە کۆچبەرێکی عەفرینیەوە و لە ٢٩ی تشریینی دووەم بە هۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە سەرلەنوێ لە شەهباوە کۆچی قامیشلۆیی کرد، وێڕایی سەختیی ژیانی کۆچبەریی هێشتا بە بڕیارە لەسەر تێکۆشانی ئازادی. -
ئەنجومەنی سەربازی منبج: کارێک دەکەین دوژمن پەشیمانی بۆ بمێنێتەوە
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکاندا، هێزەکانیان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چوونە قۆناغی دووەمەوە. -
فەرهاد شامی: مەنبەج دەبێتە گۆڕستانی چەتەکان
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قەسەدە، فەرهاد شامی دەربارەی هێرشەکانی سەر مەنبەج گوتی: "مەنبەج شارێک نییە چەتەکان بە ئاسانی بەدەستی بهێنن، دەبێتە گۆڕستانی چەتەکان". -
چەتەکان ١٥ کەسیان ڕفاند کە هەوڵیان دەدا لە شەهباوە بگەنە تەبقە
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ عەفرینیان ڕفاند کە هەوڵیان دەدا لە شەهبا دەربچن و بگەنە کانتۆنی تەبقە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. -
لە گوندەکانی مەنبەج شەڕەکە سەختە: چەندین چەتە کوژراون
لە ناوەندی شاری مەنبەج و گوندەکانی دەوروبەری لەنێوان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و باب، شەڕی دژوار هەیە. -
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک دیسان پردی قەرەقۆزاقی بۆردوومان کرد
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بۆ سێیەم جار پردی قەرەقۆزاقی لەسەر ڕووباری فورات بۆردوومان کرد کە کانتۆنی فورات و مەنبەج بەیەکەوە دەبەستێت. -
لە شەدادی تەرمی سێ شەهید بە خاک سپێردرا
تەرمی سەردار (حوسێن حەمەد ئەل عەلی)، ئەحمەد عەلی ئەل عوبێد و عەبدولقادر سوڵتان کە لە ٦ ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور و مەرگەدە و شاری حەسەکە شەهیدبوون لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاک سپێردران. -
لە سەرانسەری ڕۆژئاوا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ تا ٨:٠٠ ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. -
دوایین پێشهاتەکان لە سوریا
پاش دەرچوونی ئەسەد لە سوریا، پێشهاتەکان لە سوریا لەناکاو دەقەومێن. لەوکاتەی هێزەکانی سەر بە هەتەشە بەرەو هەرێمی لازقیە دەچن، لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی لێدوانی یەک لەدوای یەک دەدرێن. -
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک پردی قەرەقۆزاقی بۆردوومان کرد
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پردی قەرەقۆزاقی لەنێوان کانتۆنی فورات و مەنبەج بۆردوومان کرد. -
ئاڵدار خەلیل: پێویستە هەڵوێستێکی مێژوویی نیشان بدەین
ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بەتایبەت مەنبەج، گوتی: "لە ڕۆژانێکی مێژوویی وەهادا، پێویستە هەڵوێستێکی مێژوویی نیشان بدەین. پێویستە بەرخۆدان مەزن بکەین". -
مەجلیسە سەربازییەکانی مەنبەج: دەیان چەتە کوژران
شەڕڤانانی مەجلیسە سەربازییەکانی مەنبەج ڕایگەیاند کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون. -
شەڕڤانانی تابووری شەهید سەرکان لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانن
شەڕڤانانی تابووری شەهید سەرکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شارە سنوورییەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت مەنبەج ڕایانگەیاند، بۆ پاراستنی شۆڕش، لە بەرەکانی بەرخۆدانن. -
لە هۆڵ بۆ کۆچبەران خێمەی هاوکاری دانرا
بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشەکان ناچاربوون لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا کۆچ بکەن، لە هۆڵ خێمەی هاوکاری دانرا. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک مەنبەجیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بینای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان لە ناوەندی شاری مەنبەج بۆردوومان کرد. -
لە کانتۆنی فورات مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی شەهیدان بەڕێوەچوو
لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ، تەرمی ٤ شەهید بە خاک سپێردرا. -
مەسەدە: ئەم ساتە مێژووییە سەرەتای پڕۆسەیەکی نوێیە
مەسەدە سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە گەلی سوریا کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم ساتە مێژووییە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە." -
درۆنێکی هێرشبەر گوندی هەنۆی تلتەمری بۆردومان کرد
درۆنێکی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندی هەنۆی لە رۆژئاوای تلتەمر بۆردومان کرد.