ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
مانگی سوور بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوا بانگەوازێکی بەپەلەی راگەیاند
مانگی سووری کوردستان بۆ گەیاندنی هاوکاری بە هەزاران کۆجبەری عەفرین و حەڵەب کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیانەوە ناچاربوون کۆچ بکەن، بانگەوازی بەپەلەی راگەیاند. -
لە هێڵی حەڵەب و عەفرین-شەهباوە بە سەدان کۆچبەر گەیشتنە رەقا
دوای هێرشەکانی سەر رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا، لە هێڵی حەڵەب و عەفرین- شەهباوە بەسەدان کۆچبەر گەیشتنە ئەو ناوەندانەی لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە ئامادەکراون. -
هێرشی چەتەکان بۆ سەر منبج تێکشکێندرا: ١٠ چەتە کوژران
هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر منبج تێکشکێندرا. لە ئەنجامدا ١٠ چەتە کوژران. -
هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەوڵی هێرشێکیان تێکشکاند
شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەوڵێکی چەتەکانیان شکست پێ هێنا بۆ دانانی چەکی قورس لەبەردەم بنکەی گوندی ئەل کرێدییە. -
مەسەدە: با بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت
مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ڕایگەیاند بۆ پاراستنی یەکێتیی خاکی سوریا ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنێک دیالۆگ بکەن و داوای کرد بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت. -
گرووپی یەکەمی کۆچبەران لە شەهباوە گەیشتنە تەبقە
پاش ڕاگەیاندراوی مەجلیسی گەلی عەفرین و شەهبا، یەکەمین گرووپی کۆچبەرانی شەهبا کە گەمارۆدرابوون، پاش هەوڵەکانیان بۆ دەرچوون، گەیشتنە کانتۆنی تەبقە. -
مەجلیسی گەلانی دیموکراتیک کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدا و بڕیاری گرنگی دا
مەجلیسی گەلانی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی دوایین پێشهاتەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی دا. -
شەهیدێکی قەسەدە لە ڕەقە بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە ناسر ڕەشید ئەل فەلاح لە ٣٠ی تشرینی دووەم لە حەلەب شەهیدبوو، فەلاح لە گۆڕستانی گوندی حکومیە بە خاک سپێردرا. -
لە ڕۆژئاوا گەل دژی هێرشەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕژانە گۆڕەپانەکان و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدانیان دا. -
ڕاگەیاندراوی یەپەژە دەربارەی دیلەکان: تۆڵەیان دەکەینەوە
یەپەژە دەربارەی مامەڵەی دڕندانە بەرامبەر هێزەکانی خۆپاراستن کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بەدیلگیراون، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. یەپەژە دووپاتی کردەوە، دەوڵەتی تورک لەم دڕندەییە بەرپرسە، گوتی: "تۆڵە دەکەینەوە". -
'بە دڵنیاییەوە لە رێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە سەردەکەوین'
بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ، رایانگەیاند، کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی گەلی حەڵەب ئەوان بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی وەڵام دەدەنەوە و وتیان، "گەلی کورد بە بەرخودان سەردەکەوێت". -
کۆنگرەی ستار: دژی داگیرکاری تێکۆشان بەرز دەکەینەوە
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دژی داگیرکاری و هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی کرد. -
لە بۆردومانێکی دەوڵەتی تورکدا هاووڵاتییەک شەهید بوو
لە سەر رێگەی قامیشۆ-حەسەکە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی، عەزیز سەلاحەدین شێخۆ شەهیدبوو. -
ئەنجومەنی گەلی عەفرین-شەهبا: بڕیارماندا هەڕێمە گەمارۆدراوەکە چۆڵ بکەین
ئەنجومەنی گەلی عەفرین- شەهبا رایگەیاند، کە بڕیاریان داوە هەرێمەکە کە لەلایەن چەتەکانەوە گەمارۆدراوە چۆڵ بکەن و رایگەیاند، " چوونە دەرەوەمان لە شەهبا بە واتای دەستبەرداربوون نییە لە بەرخودان. تێکۆشان بە شێوەی بەهێزتر بەردەوام دەبێت". -
فەرماندەی گشتیی قەسەدە: ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی گەلە
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، کە بەرخودانی هێزەکانی قەسەدە بەردەوامە و وتی، "ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی گەلە". -
قەسەدە: پێویستە هەمووان بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن
فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند: "بانگەواز لە هەموو گەنجانی هەرێمەکە دەکەین، لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان جێی خۆیان بگرن و بەشداری ڕیزەکانی قەسەدە و یەپەژە_یەپەگە بکەن". -
لە تەل تەمر جموجوڵی فڕۆکەی جەنگی هەیە
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی شاری تەل تەمردا دەسووڕێنەوە. -
لە حەلەب ٤ کەس برینداربوون، دووانیان منداڵن
لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر حەلەب، ٤ کەس برینداربوون، دووانیان منداڵن. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەفەربەریی ڕاگەیاند
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، سەفەربەریی گشتی ڕاگەیاند. -
شەهید عەگید عەفرین لە شاری حەڵەب بەخاک سپێردرا
شەڕڤانی یەپەگە عەگید عەفرین کە لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە شاری حەڵەب شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا. -
دەمهات تۆڵهڵدان: هێرشەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ داڕێژراوە
ڕۆژنامەنووس دەمهات تۆڵهڵدان باسی لە هێرشی چەتەکان بۆ سەر حەڵەب کرد و وتی: "هێرشەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ داڕێژراوە هەروەها بۆ پاراستنی شۆڕش بانگەوازی بەرخۆدانی بە ڕۆحی سەفەر بەریەوە کرد. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک سنوری تل تەمری تۆپبارانکرد
گوندی تەوێلایی ناوچەی تل تەمر لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە تۆبباران دەکرێت. -
قەسەدە: لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەتەکاندا ٣ شەڕڤانمان شەهید بوون
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ڕۆژئاوای ڕوباری فورات سێ شەڕڤانیان شەهید بوون. -
فیدراسیۆنی کەمئەندامەکان: ئێمە بەردەوام گەلەکەمان دەپارێزین
فیدراسیۆنی کەمئەندامەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە ئامادەین لە هەموو شوێنێک بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەمان هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێ بکەین. -
لە گوندەکانی ناوچەی شەرا، لە نێوان هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا
لە گوند و هەرێمەکانی ناوچەی شەڕا شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بەڕێوەدەچێت. هەروەها زۆربەی گوندەکان لەلایەن داگیرکەرانەوە تۆپباران دەکرێن.