ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ۹ کەسیان ڕفاند
میت و چەتەکانی لە عەفرین ۹ کەسیان ڕفاند و چەندین داری گەلیان بڕییەوە. -
ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە شەهیدبوو
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهیدبوونی شەرڤانێکی هێزەکانی کۆماندۆیان بە ناوی حیسام هیلال راگەیاند. -
پیاوان لە قامیشلۆ بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕێپێوانیان ئەنجامدا
کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، ڕێپێوانێکی جەماوەری تایبەت بە پیاوانی سازکرد. -
لە کۆبانێ کۆبوونەوەیەک تایبەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم رێکخرا
لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەیەک سزاکرا و بە دەیان ژن و پیاو بەشدارییان تێداکرد. -
هێرشی خۆکوژی لە حەسەکە: ٣ شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون
چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگەی سپی باشووری حەسەکە بە ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراو هێرشێکی خۆکوژییان ئەنجامدا، ماتۆڕسکیلی دووەمی بۆمبڕێژکراو کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵات، بەڵام شۆفێرەکەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا، لە هێرشەکەدا ٣ شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون. -
چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم بێ وەستان بەردەوامە
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چالاکی ئەنجامدرا. -
'دەبێت هەموو وڵاتان هاووڵاتیانیان کە چەتەی داعش بوون، ببەنەوە"
ساڵح نوح ئەندامی دەستەی دیسیپلینی گشتی پەیەدە، سەرنجی خستە سەر ئەنجامە گرنگەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کە لە هەرێمی هۆڵ دژی چەتەکانی داعش بەڕێوە چوو، داواشی کرد سەرجەم وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان ببەنەوە کە چەتەی داعش بوون. -
خەڵکی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
خەڵکی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد. -
لە دێرەزور ٢ چەتەی داعش دەستگیرکرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە دێرەزور شانەیەکی چەتەکانی داعشی هەڵوەشاندووەتەوە و ٢ چەتەش دەستگیرکراوە. -
دانیشتوانی شاری حەڵەب بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بەهەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری حەڵەب لە ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەشداریان کرد و گۆشەگیرییان لە ئیمرالی شەرمەزار کرد. -
تەرمی شەڕڤان خەسان ئەل ئیلاوی بەخاک سپێردرا
تەرمی خەسان جاسم ئەل ئیلاوی، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە ١٠ی تشرینی دووەم شەهید بوو، لە تل حەمیس بەخاک سپێردرا. لە ماڵی بنەماڵەی شەهید مەراسیمی پرسە بەڕێوەچوو. -
دانیشتوانی عەفرین و شەهبا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا
دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە دژی گۆشەگیریی لە ئیمرالی و بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، هەتا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن. -
ناسنامەی شەهیدانی حەسەکە ڕاگەیەندرا
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ١١ی مانگدا بەهۆی تەقینەوەی مین لە حەسەکە، هۆگر ئامەد، سەرکێش ڕحا و حەمزە سەرێکانی شەهید بوون. -
لە هێرشێکی داعشدا شۆفێرێک و شەڕڤانێک شەهیدبوون
لە هێرشی چەتەکانی داعشدا شۆفێری تانکەرێک و ئەندامێکی هێزەکانی خۆپاراستن شەهیدبوون. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
تەرمی شەهید حەسەن ئەل ئەخرەس بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید حەسەن ئەل ئەخرەس لە ڕەقە بەخاک سپێردرا. -
تەرمی غەسان ئەلعەلاوی بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید غەسان ئەلعەلاوی بە خاک سپێردرا. -
تەرمی ٢ شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
خەڵکی حەسەکە تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد ساڵەح ئەلمحەمەد و ئەسعەد ئەحمەد ئەلخزریان بەخاکسپارد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆن هێرشی کردەسەر گوندێکی شەهبا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی درۆنی هێرشبەرەوە هێرشی کردە سەر گوندی ئەلەوشەی ناوچەی ئەحدەسی شەهبا. -
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٩هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی گەلانی هەرێمەکە هەرچی پێویست بکات دەیکەن. -
'بە هونەرەکەمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین'
لەیلا ئەحمەد بەڕێوەبەری شانۆیی چاند و هونەری باقی خدۆ لە شەوچەرەی هونەری قسەیکرد و وتی: "بە چاند و دەنگبێژییمانەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین." -
ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام: ٧٩ چەتە دەستگیرکران
ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکەیان لە کەمپی هۆل و دەوروبەری کۆتایی هات و لە ئەنجامدا ٧٩ چەتە دەستگیرکراون. -
٣ شەڕڤانی قەسەدە لە حەسەکە شەهیدبوون
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی حەسەکە ٣ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون. -
لە هۆل چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا
چەتەیەکی داعش کە ٢ ساڵە بەدوایدا دەگەڕێن، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوامدا دەستگیرکرا. -
یەپەگە یادی پێشەوا سۆرانی بەرزڕاگرت
یەپەگە یادی شەڕڤانی خۆی پێشەوا سۆرانی بەرزڕاگرت کە لە ئەنجامی رووداوێکدا لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا شەهیدببوو.