ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئەمریکا سزا بەسەر چەتەکانی داگیرکەری تورکدا دەسەپێنێت
بەهۆی تاوان و پێشێلکارییەکانیان دەرهەق بە خەڵکی سڤیلی هەرێمە داگیرکراوەکانی باکوری سوریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دوو گرووپی چەتەکانی سەر بە داگیرکەری تورک سەپاند. -
لە ڕەقە ئۆپەراسیۆنێک دژی شانەی داعش ئەنجامدرا.. سەرچەتەیەک کوژرا
قەسەدە ڕایگەیاند، لە سەنتەری شاری ڕەقە ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی ئیبراهیم عەلی (ئەبوو موجاهید)، سەرچەتەی داعش ئەنجامداوە و سەرچەتەکە کوژراوە. -
کوردانی دیمەشق ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن
لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بە ئاهەنگێک ساڵیادی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا، دووپاتکرایەوە، ئەم ڕۆژە لەدایکبوونەوەیەکی نوێیە بۆ گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە. -
لە ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستا لە عەفرین زیاتر لە هەزار ژن ڕفێنراون و ٩٩ ژن کوژراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا لە عەفرین ڕایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨ ـەوە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لەوکاتەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٩٩ ژن کوژراون و دەستدرێژی کراوەتە سەر ٧٤ ژن و زیاتر لە هەزار ژن ڕفێنراون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە زۆرەملێ ئاوارەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکان نیشتەجێ دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣٠ پەنابەری سووری ئاوارەی تورکیا بە زۆرەملێ لە گرێسپی نیشتەجێ دەکات. -
مەراسیمێکی سەربازی بۆ شەهید فارس محەمەد ئیبراهیم بەڕێوەچوو
ئەندامەکەی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لەماوەی ئەرکەکەیدا لە تەل کۆچەر شەهید بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا
لە چەند ناوچەیەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا. -
٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شەهبا پیرۆزکرا
لە کەمپی سەردەمی کانتۆنی شەهبا، ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا. -
لە هەرێمی فورات ١٥ ی ئاب بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا
هەزاران خەڵكی هەرێمی فورات بەجۆشوخرۆشێکی مەزنەوە بەشداربوون لە پیرۆزکردنی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب. -
پادک: ١٥ ی ئاب کەسێتی کوردی بەرخۆدەری زیندوو کردەوە
پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردی لە سوریا (پادک) بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب، پیرۆزبایی لە گەلانی هەرێمەکە کرد. -
پەیەدە: ١٥ ی ئاب ڕێگەی ژیانەوەیە
پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکات و دەڵێت: "١٥ ی ئاب، ڕێگەی ژیانەوەیە". -
یەپەگە و یەپەژە بە ئەنجامدانی مەراسیمێک لەحەلەب یادی ١٥ی ئابیان بەرزڕاگرت
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، بە ئەنجامدانی مەراسیمێکی سەربازی لە شاری حەلەب، یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب-یان بەرزڕاگرت. -
دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان لە نێو خۆماندا بێت
دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گۆشەگیری دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن، "ئێمە دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان لە نێو خۆماندا بێت.'' -
شەهیدانی مانگی ئاب یادکرانەوە
دانیشتووانی کۆبانێ، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی مانگی ئاب، چرایان لەسەر گۆڕەکان داگیرساند. -
چەتەکانی سەر بە ڕژێمی شام هێرش دەکەنە سەر هۆزە عەرەبەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری
هۆزی جبوور مۆڵەتێکی دیاریکراوی داوەتە دیفاعی وەتەنیی تا لە هەرێمەکە بکشێنەوە، ڕاوێژکاری هۆزی جبوور ئەکرەم مەحشوش دەڵێت: "سوکایەتی بە شاهۆز و ڕیشسپیانی هۆزەکەمان دەکرێت". -
کۆنگرەی ستار: ١٥ ی ئاب، لەڕێگەی بەرخۆدانەوە ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێت
بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب، کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "١٥ ی ئاب، لەڕێگەی بەرخۆدانەکەیەوە بە پێشەنگایەتی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ژنان، ژیانێکی ئازاد و یەکسان بنیات دەنێت". -
گەلی ڕەقە بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشی شەهید موسا حەماد
گەلی ڕەقە سەرەخۆشی خۆیان گەیاند بنەماڵەی شەڕڤانی هەسەدە (موسا حەماد) کە لە ١٠ ی ئاب لە عەین عیسا شەهید بوو. -
چەتەکانی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەکیان لە عەفرین ڕفاند
چەتەکانی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراوی هاوڵاتییەکیان بەناوی حوسێن خدر ئەلحەمۆ ڕفاند. -
لە شێراوا گوندنشینێکی تر ڕفێندرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی شێراوای عەفرین، هاوڵاتییەکی دیکەی ڕفاند، چارەنووسی هاوڵاتییە ڕفێنراوەکە هێشتا دیار نییە. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: دوو ئەنداممان بریندار بوون
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبێک دوو ئەنداممان برینداربوون. -
دەوڵەتی تورک لە ناوچەی جندرێس ٧ کەسی ڕفاند
دەزگای ھەواڵگری میت-ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی جندرێس ٧ کەسی ڕفاند. -
ئەو شەڕڤانەی یەپەژە کە بریندار ببوو، شەهید بوو
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی ڤەژین ژیان (ھیجران ئەجوز)، کە ڕۆژی ٢٧ی تەمووز لە ڕووداوێکدا بە سەختی بریندار بوو، شەهید بووە. -
داعش هێرشی کردە سەر پاسێکی سەربازانی دیمەشق: لانیکەم ٢٣ سەرباز گیانیان لەدەستدا
چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پاسێک، کە ھەڵگری سەربازانی حکومەتی دیمەشق بوو. بە ھۆی ھێرشەکە لانیکەم ٢٣ سەرباز کوژراون و دەیان سەربازیش بێسەروشوێنن. -
"ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە"
دەیان کەس لە گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە دێرک، ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد. -
دەوڵەتی تورک لە جەندریسە ٢ کەسی ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی ناوچەی جەندریسەی عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند.