ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە مەنبەج و ڕەقە داوای وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکان کرا
دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج و مەجلیسی ژنانی پارتی سوریای ئایندە و نووسینگەی مناڵانی دەستەی ژنانی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان دژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد. -
دانیشتووانی کۆبانێ: پێویستە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان هەڵوێستمان هەبێت
دانیشتووانی کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "پێویستە گەل بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕابپەڕێت و تێبکۆشێت، وە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاوەن هەڵوێست بن". -
هێرشە داگیرکارییەکان: دەوڵەتی تورک ماڵی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە هێرشەکاندا ماڵی هاوڵاتیان دەکرێتە ئامانج. -
فەرماندەی قەسەدە: وەڵامی بەهێزمان دەبێت
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گوتی: "ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، وەڵامی بەهێزمان دەبێت". -
سوپای داگیرکەری تورک لە عامودا ٣ خاڵی بۆردوومان کرد
ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عامودا ٣ خاڵی بۆردوومان کردووە. -
لە شێراوا ٢ درۆن خرایە خوارەوە
لە شێراوای عەفرین ٢ درۆنی خۆکوژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خرایە خوارەوە. -
کۆنگرەی ستار: دەبێت لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پەرە بە تێکۆشان بدەین
ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار، ڕایگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێگا لە بەردەم قەیرانی مرۆییدا دەکاتەوە، ڕاشیگەیاند، دەبێت دژ بەو هێرشانە پەرە بە تێکۆشان بدەین. -
لە هێرشی ٣ ڕۆژەیدا دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگی ئەنجام داوە
هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک بە بۆردوومانکردنی گۆڕەپانە مەدەنییەکان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. -
چالاکییەکانی قەسەدە بۆ بەرپەرچدانەوە: ٤ سەربازی تورک بە سەختی بریندار بوون_نوێکراوەتەوە
قەسەدە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی وەڵامدانەوەی ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سەختی بریندار بوون، زرێپۆشێکیش لەناوبرا. -
دەوڵەتی تورک تل رەفعەت و تل قرەحی تۆپبارانکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شارۆچکەی تل رەفعەت و گوندی تل قرەح لە کانتۆنی شەهبا بە کاتیۆشا تۆپباران کرد. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماری هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بڵاوکردەوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماری هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بڵاوکردەوە و گوتی: "دەوڵەتی تورک ٦٨٥ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکە و لە ئەنجامدا ١٧ هاوڵاتی شەهیدبوون و ٤٨ برینداربوون". -
ئاماری هێرشی داگیرکاری بۆ سەر مەنبەج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەیان جار ١٣ گوندی کانتۆنی مەنبەجیان بۆردوومان کرد. -
لە شەهبا بۆ ٥ شەهید مەراسیم ئەنجامدرا
تەرمی شەهیدانی تەل ڕەفعەت و شەهیدەکەی هەرەئە لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە شەهبا بەخاک سپێردرا. -
هەرەئە: سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژران
هەرەئە ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین چالاکیان ئەنجامدراوە، گوتی: "لە ئەنجامی چالاکییەکان سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژراون". -
لە تەل تەمر ٢ کەس برینداربوون، یەکێکیان مناڵە
لە گوندی ئوم ئەلکەیفی تەل تەمر، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەمینە حەسنۆ (٨ ساڵ) و محەمەد دەلف (٥٠ ساڵ) بریندار بوون. -
قەسەدە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا
قەسەدە ڕایگەیاند دژی بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەواری شاری سەرێکانی داگیرکراو، ٢ ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و چەندین سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و بریندار بوون. -
تەرمی شەهیدانی سویدیە بەخاک سپێردران
تەرمی ئەو ٧ کرێکارەی لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر وێستگەی سویدیە شەهیدبوون، بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا. -
هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامن: خەڵکی سڤیل دەکرێنە ئامانج
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هێزە داگیرکەرەکان ناوچە سڤیلەکان بۆردوومان دەکەن. -
'هەرچەند هێرش بکەن دەستبەرداری خاکی خۆمان نابین'
دانیشتوانی کۆبانی ناڕەزییان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پیشان دا و دەڵێن: "دەوڵەتی تورک هەرچەند هێرش بکات ئێمە ورەمان دانابەزێت. ئەمە خاکی ئێمەیە. خاکی خۆمان جێناهێڵین و ڕووبەڕووی هەموو هێرشەکان دەبینەوە، بە بەرخۆدان کوردستان ڕزگار دەکەین." -
کۆچەر: یەکگرتوویی تاکە ڕێگای شکاندنی هێرشەکانە
حەسەن کۆچەر یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ تاکە ڕێگە بۆ شکستپێهێنانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک یەکڕیزیی گەلانە. -
گەل لە ڕۆژئاوا دژ بە هێرشەکان ڕژانە مەیدانەکان
کوردستانیان و دۆستانیان لە دژی داگیرکاری و هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە مەیدانەکان و پەیامی بەرخۆدانیان بەرز کردەوە. -
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. -
تەرمی شەهید هانوش بەکی بە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری به خاک سپێردرا
تەرمی هانوش بەکی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا. -
هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال بەردەوامە و لە ئەنجامدا چەندین کەس شەهید بوون. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیش ئاماری هێرشەکانی بڵاوکردەوە. -
دانیشتووانی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رژانە شەقامەکان
بە هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر هەڕێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رژانە شەقامەکان و بە توندی هێرشەکانیان شەرمەزارکرد.