ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
موسلیم: شۆڕشی ١٩ ی تەمموز لەسایەی هەزاران شەهید و تێکەڵبوونی خوێنی پێکهاتەکان بەدیهات
هاوسەرۆکی پەیەدە، ساڵەح موسلیم لە فۆرومی سوری بەبۆنەی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز ڕایگەیاند: "دەبێت بزانین بۆچی ١١ هەزار شەهید گیانی خۆیان کردە قوربانی". -
کۆنگرەی ستار: شۆڕشی ١٩ ی تەمموز، شۆڕشی ژن و ژیانە
مەجلیسی کۆنگرەی ستار بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، بانگەواز لە ژنان دەکات، بڕژێنە گۆڕەپانەکان لەپێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش. -
گەلی عەین عیسا گۆشەگیریان شەرمەزارکرد
گەلی شارۆچکەی عەین عیسا، بە خۆپیشاندانێک گۆشەگیری و نامەهەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد. -
کۆنفڕانسی هەپەجە-ژن: دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی تێبشکێنین
هەپەجە-ژن کۆنفڕانسی دووەمی خۆی لە حەسەکە سازکرد. لە کۆنفڕانسەکەدا راگەیەندرا "دەبێت ئێمە گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیمان تێبشکێنین و هەرێمەکانمان بپارێزین". -
دەوڵەتی تورک گەنجێکی کوردی کوشت
گەنجێک بە ناوی رۆدی سلێمان کە خەڵکی تربەسپی بوو، لە نزیک زاخۆی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کوژرا. -
بارین کۆبانێ بە گیانی ١٩ی تەمووز لەسەرپێیە
"هەڤاڵێک پێی لەسەر تەلەکە دانا و دوای ئەوە یەک لە دوای یەک مینەکان تەقینەوە، چاوەکانم بۆ نەدەکرانەوە. کاتێک دەستم بۆ چاوم برد دەستم خوسان. ئەو کاتەی هاتمەوە هۆش خۆم، لە نەخۆشخانەبووم. ٤٠ رۆژ تێپەڕیبوو، هەردوو چاوم لەدەستدابوون". -
لە هێرشی دەوڵەتی تورک‌دا ٢ سەربازی حکومەتی سوریا برینداربوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا خاڵێکی پشکنینی حکومەتی دیمەشقی کردە ئامانج. لە هێرشەکەدا دوو سەرباز سوریا برینداربوون. -
لە چەندین ناوچەی ڕۆژئاوا گۆشەگیری شەرمەزارکرا
ژنان لە چەندین هەرێمی جیاوازی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دژی ڕێکارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناڕەزایەتییان دەربڕی. -
تەرمی شەهید عەلی حەجی لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا
گەلی کانتۆنی کۆبانێ بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن، عەلی حەجی، کە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکە سەربازییەکانی لە شارۆچکەی سیرین شەهیدبوو. -
دەوڵەتی تورک لە منبج ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج: کەسێک برینداربوو
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە. -
لە چلاغا خولی فێربوونی زمان بۆ مناڵی شەهیدان کرایەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی چلاغا لە کانتۆنی قامیشلۆ خولێکی بەهێزکردنی زمانەکانی بۆ مناڵی شەهیدان کردەوە. -
تەرمی دوو شەهیدی هەسەدە بەخاکسپێردرا
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی دوو شەڕڤانی هەسەدە لە شارۆچکەی شەدادی لە حەسەکە، ئامادەبووان جەختیان کردەوە لەوەی یەکڕیزی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ هێزەکانی، چەکێکی بەهێزە دژی هەر دەستدرێژییەک. -
لە کۆبانێ شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ بە درووشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز سەردەکەوین"، یادی شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی بەرزڕاگرت. -
لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا شەهیدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢. -
په‌یه‌ده: ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ناتۆ له دژی كورد به‌كاربهێنێت
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان، به‌تایبه‌تی ناتۆ له دژی كورد به‌كاربهێنێت. -
شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامه‌نووس.. ئاڤرین مه‌عسوم
ئاڤرین مه‌عسوم (بێریڤان مسته‌فا)، بووه ڕۆژنامه‌نووسی ڕێگای گواستنه‌وه‌ی ڕاستی و ناوی خۆی له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ژناندا نه‌خشاند، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌زاران ژنه ڕۆژنامه‌نووس ڕێچكه‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر. -
تەرمی خدر قادر لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا
گەلی هەرێمی فورات بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید خدر قادر لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشوری کۆبانێ. -
یەپەگە و یەپەژە دوو خوشکی ئێزدی ڕزگار دەکەن
یەپەگە و یەپەژە دوو خوشکی ئێزدی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاردەکەن پاش ٩ ساڵ لە ڕفاندنیان. دوو خوشکەکە گوتیان هەرگیز ئەم چاکەیە لەیاد ناکەن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە جەندریسە کۆڵۆنی بونیاد دەنێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (Daniz Feneri) تورکی، کۆڵۆنی نوێ بونیاد دەنێت لە شارۆچکەی جەندریسە لە عەفرینی داگیرکراو. -
خه‌ڵكی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد لە گۆڕهپانهكانن
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هەواڵی ناردنی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، خه‌ڵكی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رژانە گۆڕەپانەکان، له دوایین نموونه‌شدا له شاره‌كانی حه‌سه‌كه و ته‌بقا و حه‌له‌ب چالاكیی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو. -
گەلی دەیرەزۆر دژی گۆشەگیری ڕژانە گۆڕەپانەکان
سەدان کەس لە دانیشتووانی گوندەواری دەیرزۆری ڕۆژهەڵات خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا دژی نامە هەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە قامیشلۆ تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردرا
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی دوو شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن، گەلی شارۆچکەکانی تەل بەراک و تەل حەمیس، بەڵێنیان دووپاتکردەوە بۆ تێکۆشان و درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن. -
دژی گۆشەگیری خێوەتی ناڕەزایەتی هەڵدرا
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری و یەکێتی ژنانی گەنج لە شارۆچکەی گەرکی لەگی خێوەتی ناڕەزایەتییان هەڵدا، دژی گۆشەگیری و هەڕەشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی فورات له دژی گۆشه‌گیری ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد
هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی فورات، بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد و ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا. -
شاندێكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كرد
شاندێكی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكووری و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد و ڕایانگه‌یاند، پاڵپشتی له پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك ده‌كه‌ن.