ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی داگیرکەری تورک خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج
داگیرکەری تورک دەوروبەری ڕێگەی نێوان قامیشلۆ_گرێسپی تۆپباران کرد و بەهۆیەوە چوار کەسی سڤیل بریندار بوون و زیانی گەورە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبیل گەیشت. -
' ٤ شەرڤانمان کە بەهانای منداڵانی بریندار دەچوون شەهید بوون'
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە شەڕڤانانیان کاتێک هەوڵیانداوە ٢ منداڵ کە بە هۆی بۆردومانەوە برینداربوون رزگار بکەن، کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک. ئاشکراشی کردووە لە ئەنجامدا ٤ شەڕڤانیان و گوندنشینێک شەهیدبوون. -
بەهۆی هێرشێکی دەوڵەتی تورکەوە ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندی ئاقیبێی ناوچەی شێراوای عەفرین ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق ژیانیان لەدەستدا. -
لە ئەحداس یادی سێ شەهیدەکەی یەپەگە کرایەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا مەراسیمی سەرەخۆشییان ڕێکخست بۆ سێ شەڕڤان لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٠ ی حوزەیران شەهیدبوون. -
٢٢ سەربازی ئەمریکی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا برینداربوون
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا برینداربوونی ٢٢ سەربازی ووڵاتەکەی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) راگەیاند. -
قەسەدە: لە دەشیش گروپێکی چەتەکانی داعش بێ کاریگەر کران
قەسەدە رایگەیاند کە لە شارۆچکەی دەشیشی باشووری حەسەکە لە ئۆپراسیۆنێکدا هەڵیانکوتاوە سەر گروپێکی داعش و ئاماژەی بوەکردووە، "چەتەیەک کوژراوە و ٢ی دیکەش دەستگیرکراون". -
لە عەفرینی داگیرکراو ژنێک کوژرا
چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو ژنێکی کورد بەناوی "عۆفە شێخ ئەحمەد" دەکوژن. -
یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەوە، ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە گوندەواری حەلەب لە ١٠ ی حوزەیران شەهید بووە. -
پەیەدە: بەم هێرشانە ئیرادەمان ناشکێنن
پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) بەبۆنەی دوایین هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆبانێ، ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. -
لە شەهبا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی رووسیا کرایە ئامانج
لە شەهبا بە بۆمب هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی رووسیا. ئاماژە بەوەدراوە کە هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. -
دەوڵەتی تورک تلرەفعەتی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری تلرەفعەتی تۆپباران کرد. جموجۆڵی ئاسمانیش لە ناوچەکە بەردەوامە. -
داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا و عەفرینی داگیرکراو تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی سەر بە کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرینی داگیرکراوی تۆپباران کرد. -
یەپەگە: لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣ شەڕڤانمان شەهیدبوون
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئەحداس، ٣ شەڕڤان شەهیدبوون و ٢ شەڕڤانیش برینداربوون. -
چالاکییەکان لە کۆبانێ و دەیرەزۆر دژی درێژکردنەوەی گۆشەگیری
دانیشتووانی کۆبانێ و دەیرەزۆر لەڕێگەی دوو چالاکییەوە بڕیارەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزارکرد سەبارەت بە درێژکردنەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوای ئازادیی جەستەییان کرد. -
لە ڕەقە درێژکردنەوەی گۆشەگیری شەرمەزارکرا
هاوڵاتیانی ڕەقە خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست، دووپاتیان کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری هەموو گەلانە، هزری وی ڕێگەی گەلانی ڕووناککردەوە پاش چەندین ساڵ لە ستەم و تاریکی، داوایان کرد گەلان یەکڕیزبن بۆ شکاندنی گۆشەگیری. -
لە عەفرین ٦٥٠ داری هەنار بڕدرانەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای عەفرین بەسەدان داری هەناری بڕییەوە. -
لە شەهبا یادی ٥ گەریلای شەهید بەرزڕاگیرا
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە عەفرین و شەهبا لە مەراسیمێکدا یادی ٥ شەهیدی یەژاستاری بەرزڕاگرت کە لە شوێن و کاتی جیاواز شەهید بوون. -
لە عەفرین چوار کەسی دیکە رفێندران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای هەڵبژاردن لە هەرێمە داگیرکراوەکان تاانەکانی شەڕی زیاتر کردووە. لە عەفرین چوار کەسی دیکە رفێندران. -
لە هەرێمی فرات بەروبوومی ئەمساڵ زۆرە
یەک لە بەڕێوەبەرانی سایلۆی گەنمی گوندی رۆڤی لە باشووری کۆبانێ زیاد عەبدوڵا رایگەیاند، کە ئەمساڵ بەهۆی بارانی باشەوە بەرهەمی گەنم زۆرە. -
داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە جەندریسە هاوڵاتییەک دەڕفێنن
چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی حاجیلار لە شارۆچکەی جەندریسە لە عەفرینی داگیرکراو، هاوڵاتییەک دەڕفێنن. -
مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید فەیسەڵ ئەبو لەیلا لە کۆبانێ
لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانێ مەراسیمێک رێکخرا بۆ یادکردنەوەی شەهیدی فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی. -
هەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێک ڕادەگەیەنێت
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) شەهیدبوونی شەڕڤان ئەسڵان ئەڵکان پاش کاروانێکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان و بنیاتنان ڕادەگەیەنێت، بەڵێن دووپات دەکاتەوە بۆ بەگوڕکردنەوەی تێکۆشان و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بۆ ئازادی و ئارامی. -
چەتەکان باج لەسەر دارەکان دەسەپێنن
لە عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی ناسراو بە "عیمشات" سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ هەر دارێکی ترێ دۆلارێک وەک باج دەسەپێنن. -
یەک لە قارەمانانی شەڕی کۆبانێ: فەیسەڵ ئەبو لەیلا
یەک لە شەڕڤانانی ئەبولەیلا بە ناوی موسا ئەلحەلەبی رایگەیاند، کە تا دوا سات ئەبولەیلا لە خۆڕاگریدا بوو و وتی، "دەبێت ئێمە بە یەکێتی و یەکگرتوویی خۆمان رێباز و ئامانجەکانی شەهیدان بگرینەبەر. -
خەڵکی سرین لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد
دانیشتوانی ناوچەی سرینی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.