ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
خەڵکی کۆبانێ بە رێپێوانێک پشتگیریان لە پارتی چەپی سەوز کرد
لە کۆبانێ بۆ پشتگیریرکردن لە پارتی چەپی سەوز لە تورکیا و باکوری کوردستان رێپێوانێک ئەنجامدرا. -
هەسەدە بانگەشەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری داگیرکەری تورکی ڕەتدەکاتەوە، سەبارەت بە شەهیدکردنی هەشت لە شەڕڤانەکانی. -
تەرمی شەهید مەلکە ئەلعاید لە حەسەکە بەخاکسپێردرا
سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری حەسەکە و دەوروبەری بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مەلکە عابد لە گۆڕستانی شەهید دژوار. -
مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی دوو شەهید لە حەسەکە
سەدان دانیشتووی حەسەکە بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان ئەحمەد موتڵەق و سابر ئەحمەد لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە. -
هەسەدە شانەیەکی داعش هەڵدەوەشێنێتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان توانیان شانەیەکی چەتەکانی داعش لە گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات هەڵوەشێنێتەوە. -
خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە منبج
دانیشتووانی منبج خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ڕێکخست، بۆ سەرکۆنەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتیان کردەوە خەبات بەتینتر دەکەنەوە تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی. -
مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی شەهید عەبدولحەمید لە دەرباسیە بەڕێوەچوو
سەدان دانیشتووی کانتۆنی حەسەکە بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید عەبدولحەمید جەمیل دەروێش، جەختیان کردەوە لە درێژەدان بە خەباتی شەهیدان. -
خەڵکی کۆبانێ: دەنگتان بە پارتی چەپی سەوز بدەن
دانیشتووانی هەرێمی فورات رایانگەیاند کە بۆ ئازادی و یەکسانی، پێویستە گەلی کورد دەنگ بە پارتەکەیان پارتی چەپی سەوز بدات و بانگەوازیان لە گەنجانی باکوری کوردستان و تورکیا کرد کە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەتی دیموکرات دەست بە خەبات بکەن. -
مونزور: سی پی تی بە ئەرکەکانی خۆی هەڵناسێت
فەرزەندە مونزور ئەندامی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا ڕاگەیاند، سی پی تی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات و خزمەت بە سیاسەتی دەوڵەتی تورک دەکات. -
ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بێ کارەبان
دانیشتووانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، پەنایان بردە بەر کەرەستە سەرەتاییەکان بۆ ڕووناککردنەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێری مۆلیدەکان لە بەرئەنجامی گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر هەردوو گەڕەک. -
یەپەژە یادی شەهید گوڵچیا دەکاتەوە
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، یادی فەرماندە گوڵچیا دەکاتەوە و ستایشی هەوڵ و بەشدارییەکانی دەکات لە ڕزگارکردنی هەرێمەکانی باکور و ڕژهەڵاتی سوریا لەدەستی داعش، بەڵێن دەدات بە بەدیهێنانی ئامانجەکانی و درێژەدان بە دۆزەکەی تا کۆتایی. -
بەهۆی تەقینەوەیەک لە گرێسپی چوار چەتە کوژران
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئۆتۆمبیلێک کە کۆمەڵێک چەتەی هەڵدەگرت دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆی کوژرانی چوار چەتە و برینداربوونی سێ چەتەی تر. -
هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات شەهید بووە، تۆڵەکردنەوەی هەموو شەهیدانی دووپات کردەوە. -
بەخاکسپاردنی تەرمی دوو شەهید لە حەسەکە
دانیشتووانی حەسەکە تەرمی شەهیدان مەحمود موسڵح و بەدران عەبدوڵایان بەخاکسپارد، بەڵێنیاندا بە درێژەدان بە کاروانی شەهیدان تا بەدیهاتنی سەرکەوتن و ئازادی. -
لە کۆبانێ پێشانگایەکی کاری دەستی کرایەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەسپێشخەریی وەقفی ژنی ئازاد، پێشانگای کاری دەستی بۆ کۆمەڵێک ژنی کۆبانێ کرایەوە. -
پەیەدە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆزدەکات
پەیەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران هاوپشتی و یەکێتیی چینە چەوساوەکان بەرجەستەدەکات لەپێناو بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان، بە ڕۆڵ و هەوڵە دڵسۆزانەکەیان وڵاتان بنیات دەنرێن و کۆمەڵگەکان دەگەشێنەوە. -
لە عەفرینی داگیرکراو چەتەکانی داگیرکەر باجی زیاتر دەسەپێن
چەتەکانی داگیرکەری تورک باجی زیاتر دەسەپێنن بەسەر موڵک و زەوییەکانی کۆچبەرانی عەفرین. -
«بەهۆی گەمارۆی حکومەتی دیمەشقەوە هەرێمەکە ڕووبەڕووی کارەساتی مرۆیی دەبێتەوە»
دەستەی ئابووری و کشتوکاڵی کانتۆنی عەفرین و شەهبا رایگەیاند، هەرێمەکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە بەهۆی گەمارۆکانی حکومەتی دیمەشقەوە. -
چەتەکان بەنیازن بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بۆ تورکیا بدزن
شاندێکی چەتەکانی داگیرکەری تورک لەژێر ناوی «الائتلاف الوطنی» لەگەڵ هاوتاکانیان لە کانتۆنی گرێسپی کۆبوونەوە، بەمەبەستی باسکردن لە چۆنێتی دزینی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی ئەم وەرزە و ناردنی بۆ تورکیا. -
«با ١ ی ئایار بکەینە ڕۆژی پشتگیریی لە ڕەنجدەری مەزن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان»
بەبۆنەی ١ ی ئایار، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، داوا لە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات، بەشداری یادی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بکەن، گوتی: «با ١ ی ئایار بکەینە ڕۆژی پشتگیریی لە ڕەنجدەری مەزن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان». -
گەنجانی کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری دەستیان بە رێپێوانی درێژمەودا کرد
گەنجان لە هەرێمی فورات لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە رێپێوانێکی درێژ مەودا کرد کە بەدرێژایی ئەمرۆ بەردەوام دەبێت. -
چەتەکانی داگیرکەر هاوڵاتییەکی عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن
چەتەکانی داگیرکەری تورک لە خاڵی پشکنینی ئەعزاز هاووڵاتییەکی خەڵکی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراویان رفاند. -
تەقینەوە ئۆتۆمبیلێک لە مەنبەج
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبیلێک لە نزیک گۆڕستانی شەهید عەقیل لە شاری مەنبەج تەقییەوە، هێشتا زانیاریی پشتڕاستکراو سەبارەت بە هۆکارەکەی ئاشکرا نەبووە. -
قەسەدە یادی شەهیدانی قەرەچۆخی کردەوە: خاکە داگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) یادی ئەو شەڕڤانانەی کردەوە کە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە چیای قەرەچۆخی دێرک لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرابوون. -
لە کۆبانێ هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک: شەڕڤانێکی قەسەدە شەهیدبوو
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باشوری کۆبانێ هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. راگەیەندرا کە شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بووە.