ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
چەتەکانی داگیرکەر ئاگر لە زەوی جووتیاران بەردەدەن
چەتەکانی داگیرکەری تورک لە هەردوو گوندی مەرەناز و مالکیە سەر بە شارۆچکەی شەرا لە عەفرینی داگیرکراو. ئاگری لە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن. -
هەسەدە دوو سیخوڕی میت دەستگیر دەکات
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دوو سیخوڕی میت دەستگیردەکات کە شوێنی هێزەکان و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و فەرماندە سەربازییەکانیان دەستنیشان دەکرد. -
بەبۆنەی کۆچی دوایی نورە حەنا، کۆنگرەی ستار پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی وڵاتپارێز، نورە مەلەکی، کۆنگرەی ستار پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێیانی لە مەجلیسی یاسادانانی هەرێمی جەزیرە کرد. -
بڵاوکردنەوەی ٧ هەزار برۆشور بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان
لە کانتۆنی شەهبا، لە چوارچێوەی داواکاریی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، حەوت هەزار برۆشور بڵاوکرایەوە. -
حسێن عوسمان وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەر هەڵبژێردرا
حسێن عوسمان وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵبژێردرا. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنی رفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی هێزە ملیشیاکانیەوە لە عەفرینی داگیرکراو کەسێکی مەدەنی رفاند. -
سەدان کەس لە دانیشتوانی کۆبانی بۆ پشتیوانی لە مەخمور ڕێپێوانیان کرد
دانیشتوانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاریی دانیشتوانی کامپی ڕوستەم جودی (مەخمور) ڕێکخست و سڵاویان لە بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور کرد. -
خەڵکی حەسەکە بۆ پشتگیریی مەخمور ڕێپێوانیان کرد
خەڵکی حەسەکە بە ڕێپێوانێک پشتیوانیان بۆ نیشتەجێیانی کەمپی مەخمور دەربڕی و داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەن نەکەونە شوێن سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی. -
لە دێرک هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر مەخمور شەرمەزارکرا
سەدان کەس لە دانیشتووانی دێرک خۆپیشاندانیان کرد دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردنی کەمپی مەخمور. -
تەرمی شەهید ئەحمەد ساڵەح بەخاکسپێردرا
دانیشتووانی شەدادی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئەحمەد دەحام ساڵەح، دووپاتیان کردەوە، درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن. -
کۆچبەرانی عەفرین: هێرشی سەر مەخمور تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی
کۆچبەرانی عەفرین پشتیوانی خۆیان بۆ تێکۆشان و بەرخۆدانی کەمپی مەخمور دەردەبڕن، دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپەکە. دووپاتیان کردەوە، هێرشکردنە سەر کەمپەکە تاوانە دژی مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: پشتگیری لە بەرخۆدانی مەخمور دەکەین
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتی دەکاتەوە، هەوڵەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆ بە زەبری چەک لەلایەن سوپای عێراقەوە، ڕێکارێکە دژی بەها و ئەخلاقی پاراستنی کەمپ و پەنابەران. -
سێ شەڕڤانی قەسەدە بریندار بوون
قەسەدە رایگەیاند، لە هێرشێکدا لەسەر رێگەی ئەبو خشێبی دێرەزۆر ٣ شەڕڤانیان بریندار بوون. -
لە شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بروشور بڵاوکرایەوە
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و بزوتنەوەی کولتوری هیلالی زێڕینی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بروشور بڵاوکرایەوە. -
هەسەدە بانگەشەکانی داگیرکەری تورک بەدرۆ دەخاتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی ٥ شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشەکاندا بۆ سەر سەرێکانی و گرێسپی. -
لە ترپەسپی ڕۆژی شەهیدان بەرز ڕاگیرا
بەبۆنەی ١٨ ئایار، ڕۆژی شەهیدانەوە، دانیشتووانی ترپەسپی لە کانتۆنی قامیشلۆ مەراسیمێکیان ڕێکخست. -
لە شەهبا چەتەکانی داگیرکەر ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن
چەتەکانی داگیرکەری تورک ئاگر بەردەدەن لە بەروبوومی کشتوکاڵی خەڵکی گوندی شەعالە لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا. -
بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە
بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە، بەهۆی بەردەوامیی تۆپبارانەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بگەنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە. -
داگیرکەران عەین عیسایان بۆردومانکرد؛ ٣ کەس بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی جەدیدیەی لە عەین عیسا لەسەر ڕێگای ئێم ٤ بۆردمانکرد. لەو هێرش و بۆردمانەدا ٣ کەس بریندار بوون. -
لە مەنبەج یادی شەهید حەقی قەرار کرایەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری مەنبەج یادی شەهیدی ئەنتەرناسیۆنال «حەقی قەرار» و شەهیدانی مانگی ئادار و نیسان و ئایاری کردەوە، دووپاتیان کردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام دەبن، لەپێناو ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. -
لە هەرێمی فورات کۆمیتەی ئاگرکوژێنەوە دامەزرا
دەستەی خۆجێی و ئیکۆلۆژی لە هەرێمی فورات، «کۆمیتەی ئاگرکوژێنەوە»ـی دامەزراند، بەمەبەستی ڕێگری لە سوتانی کێڵگەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، داوا لە هەمووان دەکات پارێزگاری لە بەروبوومەکان بکەن. -
قەسەدە: لە رەققە چەتەیەکی داعش کوژرا و ٤ چەتە دەستگیرکران
هێزەکانی قەسەدە رەققە لە دوو ئۆپراسیۆندا چەتەیەکی داعشیان کوشت و ٤ چەتەشیان دەستگیر کرد. -
کۆنفرانسی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵداران لە شەهبا کۆتایی هات
کارەکانی کۆنفرانسی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵدارانی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا بە پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێ کۆتایی هات. -
باوکی شەهیدان لە تێکۆشانی خۆی بەردەوامە
عەلی بەکر زیاتر لە ٣٥ ساڵە لە ناو خەبات و تێکۆشاندایە و دوو کچی لە خەباتدا شەهید بوون. سەرەڕای ئەشکەنجەدانی ڕژێمی بەعس لە ڕێگاکەی نەگەڕایەوە. هەموو ڕۆژێک بە بایەخ و گرنگییەوە لەگەڵ بنەماڵەی شەهیداندایە و لە تێکۆشانی خۆی بەردەوامە. -
گەلی عەرەبیش بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ راستیی خۆیان ناسی
گەلی عەرەب بیری نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتیی گەلانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕووناکییەک بۆ خۆیان دەبینن، ئاماژە بە گرنگیی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بۆ گەل دەکەن.