ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە دوو منداڵ شەهید و سێ منداڵیش بریندار بوون
بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی عەین عەبد لە گوندەواری شارۆچکەی تەل تەمر، دوو منداڵ شەهیدبوون و سێ منداڵی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون. -
کۆنگرەی ستار یادی شەهیدانی قەرەچۆغ دەکاتەوە
مەجلیسی کۆنگرەی ستار یادی شەهیدانی قەرەچۆغ دەکاتەوە و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەتینکردنەوەی تێکۆشان دەدات. -
لە کۆبانێ تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردران
بەسەدان دانیشتووانی هەرێمی فورات بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئالان بەخدک و فێمێ دۆنخز روویان لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی باشوری شاری کۆبانێ کرد. -
بەخاکسپاردنی تەرمی دوو شەهید لە دەیرەزۆر
دانیشتووانی دەیرەزۆر بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان مەحمود موسا حەمادە و محمد جەمیل جەمیدە لە گۆڕستانی شەهید خزر لە شارۆچکەی ئەبو خەشەب. -
پەیەدە: جینۆساید بەشێکە لە سیاسەتی ڕژێمە فاشیستەکانی تورکیا
پەیەدە، بەبۆنەی ١٠٨ ساڵیادی جینۆسایدی گەلی ئەرمەن لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، وەک یەکێک لەو تاوانی جینۆسایدە گەورانە دەیبینێت لە بەرامبەر گەلی کورد و ئەرمەن و سریانی و ئاشووری و عەرەبی ناوچەکە بەرپاکراوە. -
' شەهید تۆڵهەڵدان بە چەک و کامێرای خۆی لەدژی داگیرکەری شەڕی کرد'
عەگید رۆژ، هاوڕێی تۆڵهەڵدان وەڵات شەهیدی راگەیاندنی یەپەگە رایگەیاند کە شەهید تۆڵهەڵدان بە چەک و کامێراکەی لەدژی داگیرکەری شەڕێ کرد و وتی، " ئێمە لەسەر رێچکەکەی خەبات دەکەین." -
کۆنگرەی ستار پشتیوانی دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات
کۆنگرەی ستار پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ دەسپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، داوا لە حکومەتی دیمەشق دەکات وەڵامی دەسپێشخەرییەکە بداتەوە و کاربکات لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانەکە. -
سوپای داگیرکەری تورکیا دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا دەکەنە ئامانج
سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە چەکی دۆشکا گوندەواری دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا دەکەنە ئامانج. -
خەڵکی هەرێمی فورات سەردانی گۆڕی شەهیدەکانیان کرد
خەڵکی هەرێمی فورات بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی دیجلەیان لە کۆبانێ کرد. -
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گەل بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدەکانی کرد
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بە هەزاران کەس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی گۆڕستانی شەهیدەکانیان کرد. -
لە ڕەقە چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) توانیان چەتەیەکی داعش دەستگیربکەن کە شوێنی پێگەکانی هەسەدەی لە ڕەقە کۆدەکردەوە. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین سێ کەسی دیکەی رفاند
دەوڵەتی تورک لە هەرێمی عەفرینی داگیرکراو لەسەر دەستی چەتەکانی خۆی کە بە 'پۆلیسی سەربازی' ناوسراون لە ناوچەی راجۆ و شەرا سێ کەسی رفاند. -
لە قامیشلۆ گەنجان دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد
لە دژی گۆشەگیری دژوارکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قامیشلۆ رێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا. -
لە حەسەکە دوو دز، کە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێک دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو دز دەستگیر دەکەن، کە بوونە هۆی گیان لە دەستدانی ژنێک لە کردەیەکی دزیکردن لە شاری حەسەکە. -
یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان: پێشوازیکردن لە تاتڵیساس سوکایەتییە بە خوێنی شەهیدان
یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان (HRRK) پێشوازیکردنی «ئیبراهیم تاتڵیساس» لە باشوری کورستان شەرمەزارکرد، ئەم کارە بە سوکایەتی دەزانێت بە خوێنی شەهیدانی کورد لە پارچە دابڕێنراوەکانی کوردستان. -
دانیشتوانی کۆبانێ سەرباری دەرفەت و توانای سنووردار ئامادەکاری بۆ جەژنی رەمەزان دەکەن
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەرباری دەرفەت و توانای سنووردار خۆیان بۆ جەژن ئامادە دەکەن. -
تەرمی شەهید موزەفەر لە تربەسپی بەخاکسپێردرا
سەدان هاوڵاتی ترپەسپی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، موزەفەر عەباس محەمەد، دووپاتیان کردەوە ئامانجی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بەدی دەهێنین. -
ئیدارەی خۆسەر بۆ چارەسەری پرۆژەیەکی راگەیاند
ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پرۆژەیەکی نۆ خاڵی بۆ چارەسەری دۆخی سوریا ڕاگەیاند و تیایدا جەخت لەسەر یەكڕیزی خاكی سوریا دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو كێشانەی كە سوریا تووشی دەبێت تەنها لە چوارچێوەی یەكگرتوویی وڵاتەكەدا چارەسەر دەكرێت. -
ژنانی گەنج هێرشی گازی ژەهراوی بۆ سەر خوێندکارانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکات
یەکێتیی ژنانی گەنج هێرشی ڕژێمی ئێران بە گازی ژەهراوی بۆ سەر قوتابخانەی کچان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار دەکات، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ ڕاپەڕینەکە دووپات دەکاتەوە. -
لە هێرشێکی ئەمریکادا سەرچەتەیەکی داعش و دوو چەتەی سەر بە ئەنقەرە کوژران
هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا سەرچەتەیەکی داعشیان کردەئامانج. لەهێرشەکەدا دوو چەتەی گروپێکی سەر بە ئەنقەرەش کوژران. -
لە سوریا لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ٤١ کەس کوژران
لە سوریا چەتەکانی داعش رۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر ئەو شوانکارانەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون. لە ئەنجامدا ٤١ کەس کوژران کە ٢٤ کەس مەدەنی بوون، هەروەها ٢٥٠ سەر مەڕوماڵاتیش لەناو چوون. -
لە گوندەواری حەما و دەیرەزۆر چەتەکانی داعش زیاتر لە ٣١ کەس دەکوژن
زیاتر لە ٣١ هاوڵاتی گوندەواری دەیرەزۆر و حەما لەکاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵان، بەدەستی چەتەکانی داعش کوژران. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەهبا و شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئاقیب، سۆخاناک، زڕنەعیت، میاسە و بێنێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سوریا ڕادەگەیەنێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەنیازە لە ڕۆژی سێشەممە ١٨ ـی نیسان، ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سوریا پێشنیار بکات. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٢٠٠ جار بە هاوەن هێرشی دژی شێراوا ئەنجامدا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٢٠٠ جار بە هاوەن هێرشی لەدژی هەریمی نێوان گوندەکانی بێنێ و عاقیبی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین کرد.