ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای عەفرین کەسێکیان رفاند، هەروەها ئاگریان لە زەویی و باخەکانی زەیتون بەردا. -
گەلی حەسەکە و شەدادی یادی ٨٤ شەهید بەرزڕادەگرن
گەلی حەسەکە و شەدادی یادی ٨٤ شەهیدیان بەرزڕاگرت کە لە مانگی حوزەیران لە شوێن و ساڵی جیاواز شەهیدبوون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەواری عەین عیسا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی سەیدا و ڕێگەی نێودەوڵەتی M4 و کەمپی کۆنی عەین عیسا تۆپباران دەکات. -
خۆپیشاندان لە دەرباسیە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
دانیشتووانی دەرباسیە لە کانتۆنی حەسەکە، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و جەختیان کردەوە، دەبێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگی بشکێنن سەبارەت بە گۆشەگیری. -
دەرگای خۆبەڕێوەبەری بەڕووی پەنابەرانی سوریا کراوەیە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە نزیکە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار پەنابەری سوریا لە ناوچەکانی ئەواندا دەژین و ئەوەشی خستەڕوو کە دەرگایان بۆ پەنابەرانی دیکەی سوریا کراوەیە. -
"پیلانی وێرانکردن"ـی ئەنقەرە بۆ سەر ڕۆژئاوا_٢
لەمیانی "پیلانی وێرانکردن"، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی سیستەماتتک ئەنجامدراوە لەنێوان پایتەختی شۆڕش قامیشلۆ و شاری بەرخۆدان کۆبانێ، لە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ـەوە، ١٨١ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراون، ١١٢ کەسی پێشەنگ و وڵاتپارێز شەهیدبوون. -
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین شەهیدبوونی شەڕڤان جانشێر شێراوای ڕاگەیاند کە ١٤ ی حوزەیران لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو، لە ٢٠ ی هەمان مانگ شەهیدبوو. -
مەراسیمێکی بەرفراوان بۆ بەخاکسپاردنی شەهیدان یوسرا و لێمان بەڕێوەچوو
هەزاران کەس لە گەلی هەرێمی جەزیرە بەشداربوون لە مەراسیمێکی بەرفراوان بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش، دووپاتیان کردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بەردەوام دەبن. -
تەرمی شەهید فورات توما لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا
پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەندامی مەجلیسی کانتۆنی قامیشلۆ، فورات توما کە دوێنێ بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان لەلایەن داگیرکەری تورکەوە شەهید بوو، لە گۆڕستانی کلدان لە شاری قامیشلۆ بەخاکسپێردرا. -
"پیلانی وێرانکردن"ـی ئەنقەرە بۆ سەر ڕۆژئاوا
ئێستە چەمکی نوێ لە ڕۆژئاوا جێبەجێ دەکرێت، بۆتە شوێنی کۆمەڵکوژییە دڕندەکانی داگیرکەری تورک، بەم دواییانە، چەندین پێشەنگی شۆڕش و وڵاتپارێز لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کوژراون و لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی دەدرێت. -
پەیەدە: تێکۆشانی هەڤاڵ لێمان ناوەستێت
مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕوونی دەکاتەوە شەهیدبوونی لێمان شوێش و یوسرا دەروێش و فورات توما، لەدەستدانێکی مەزنە بۆ گەلانی هەرێمەکە، دەڵێت: "با دوژمن بزانێت تێکۆشانی هەڤاڵ ڕەیحان (لێمان شوێش) ناوەستێت و بە هەموو نرخێک بەردەوام دەبێت. -
هەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕەتدەکاتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری داگیرکەری ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی دوو شەڕڤانی لە هەرێمی سەرێکانی_گرێسپی. -
کۆنگرەی ستار: داگیرکەری تورک لە بیری ژنی ئازاد دەترسێت
مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت، داوا لە ژنان دەکات خاوەندارێتی لە دەسکەوتەکانی شۆڕش بکەن، دووپاتی دەکاتەوە، داگیرکەری تورک لە بیری ژنی ئازاد دەترسێت. -
هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ شەهیدبوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی ترپەسپی_قامیشلۆ ئۆتۆمبیلی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆی کردە ئامانج. لە هێرشەکەدا، یوسرا دەروێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ و جێگر و شۆفێرەکەی شەهیدبوون. -
داگیرکران تربەسپییان بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر رێگەی گوندەکانی تل شەعیر و بەیاندۆری تربەسپی ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە. -
بەهۆی تەقینەوەی مینەوە ٥ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
پێنج سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و ئەفسەرێک برینداربوو، بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکەیان لە نزیکی شارۆچکەی عەیاش لە گوندەواری دەیرەزۆر. -
مەراسیمی سەرەخۆشی ٣ شەهید لە شەهبا
مەراسیمی سەرەخۆشی شەهیدانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، ڕزگار وڵات، ڕۆژهات بێکەس و گەریلا ئاڤرین مەعسوم لە شەهبا بەڕێوەچوو. -
دەوڵەتی تورک زرگانی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گوندەکانی حەسەکە. -
لە دێرک یادی شەهید فەرهاد بەرزڕاگیرا
گەلی قامیشلۆ بەشداربوون لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی جێگری هاوسەرۆکی مەجلیسی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، فەرهاد دێرک، بنەماڵەی شەهید و خەڵکی کانتۆنەکە و ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری مەراسیمەکە بوون. -
هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی دەوروبەری هەردوو شارۆچکەی شەرا و شێراوای بۆمباران کرد. -
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی دوو شەهید ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند کە بەشداربوون لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم، بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکەوە. -
موسلیم: پشت بە بەرخودانی گەل و هێزەکانمان دەبەستین
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەیەشتنە ئەنجامی پلانی لەناوبردنە و کایەی ئاسمانیش بەڕووی فڕۆکەکانیدا کراونەتەوە و وتی، "تاکۆتایی خۆڕاگری دەکەین و پشت بە بەرخودانی گەلەکەمان دەبەستین. -
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر تەل ڕەفعەت
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شارۆچکەی تەل ڕەفعەتیان لە هەرێمی شەهبا تۆپباران کرد. -
خەڵکی کۆبانێ: بە بەردیش بێت دژی داگیرکەر ڕادەپەڕين
خەڵکی هەرێمی فورات کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاپەڕین، سوربوونی خۆیان ڕادەگەیەنن سەبارەت بەم بەرخۆدانە و دەڵێن: "ئەگەر بە بەردیش بێت دژی داگیرکەر ڕادەپەڕین". -
قەسەدە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێ وەڵام نابن
فەرماندەیی گشتیی قەسەدە رایگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێ وەڵام نابن و رایگەیاند، "هێزەکانمان باشتر لە هەموو کات پارێزگاری لە هەرێمەکە و پێکهاتەکانی دەکەن".