ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
چەتەکانی دەوڵەتی تورک زۆرکەسیان ڕفاند
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە ڕایگەیاند، لە هەرێمی شەهبا نزیک ناوچەی شێخ نەجاڕ، ١٢٠ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کە هەوڵی گەیشتنیان بە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون. -
هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە: ژنێک شەهید بوو
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشێکدا ژنێک شەهید بوو، ژنێکی دیکەش بریندار بوو. -
لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس گەیشتوونە هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەریی
سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری کۆچبەران شێخموس ئەحمەد رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی. -
لە منبج ژیان بە شێوەیەکی ئاسایی و زیندوو بەردەوامە
دانیشتوانی منبج کە بە شێوەیەکی ئاسایی درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن، وێڕایی هەموو پروپاگەندەکان و بەفراوانبوونی هەڕەشەی هێرشەکان، ژیانی ئاسایی خۆیان دەپارێزن. -
هەڵوێستی ژنان لە دۆخی کۆچبەرییدا: بەرخۆدانمان لە دژی ستەمە!
بەشێک لەو ژنانەی بە هۆیی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریاوە لە کۆچکردندان سەرنجییان خستەسەر دژوارییەکانی کۆچبەری و وتییان: "بەرخۆدانمان لە دژی ستەمی دەوڵەتی تورکە." -
گرووپە چەتەکان ڕێگری لە چونەناوی ئۆتۆمبیلە گوێزەرەوەکان دەکەن بۆ کانتۆنی شەهبا-عەفرین
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک داگیرکەری ڕێگەیان بە پاسەکان نەدا بۆ گواستنەوەی ئەوکەسانەی کە هێشتا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبادا مانەتەوە. -
گوندەکانی منبج بۆردوومان کران
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چوار گوندی کانتۆنی منبجیان بۆردوومان کرد. -
زیاتر لە ٥٤ خێزانی کۆچبەر گەشتنە عامودا و حەسەکە
ماڵی ئێزیدییانی کانتۆنی جەزیرە پێشوازیان لە ١٤ ماڵە کۆچبەری شەهبا و تەل ڕەفعەت کرد. زیاتر لە ٤٠ خێزانی کۆچبەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا گەشتنە شاری حەسەکە. -
بۆردوومانەکەی سەر دێرک: دوو لە برینداران شەهید بوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکهەڵگر هێرشی کردە سەر شاری دێرک و لە ئەنجامدا شەهید و برینداری لێکەوتەوە. -
قەسەدە لە منبج هێرشێکی چەتەکانی پوچەڵکردەوە
قەسەدە ڕایگەیاند کە لە باشووری منبج و دێر حافرێ هەوڵێکی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شکست پێ هێناوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران و بریندارکران. -
کاروانی ئۆتۆمبیلەکان گەیشتنە ئەحداس
ڕاگەیاندرا کە ٥٠ پاس کە لە لایەن چەتەکانەوە ئاستەنگیان بۆ دروستکرا بوو، گەشتنە ئەحداس. -
هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی لە دێرک: ٤ کەس بە سەختی بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕکەوانی چەکهەڵگر هێرشی سەر شاری دێرک کرد و لە ئەنجامدا چوار کەس بە سەختی بریندار بوون. -
'پاراستنی خاکەکەمان پاراستنی شەرەفمانە'
یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا لە ڕاگەیاندراوێکدا سڵاوییان لە بەرخۆدانی گەلی عەفرین کرد و دووپاتیان کردەوە کە پاراستنی خاکەکەیان پاراستنی شەرەفیانە. -
چەتەکان رێگری لە پاسەکانی گواستنەوەی کۆچبەران دەکەن
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە مەبەستی گواستنەوەی مەدەنییەکان ٥٠ پاس بۆ شێراوا و شەهبا رەوانە کران، بەڵام ئەو پاسانە لەلایەن چەتەکانەوە راگیران. -
روانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ: تەحریری شام ١٠ کیلۆمەتر لە حەما و دەوروبەری دوورخرایەوە
روانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سوریا رایگەیاند، چەتەکانی دەستەی تەحریری شام ١٠ کیلۆمەتر لە حەما و دەوروبەری دوورخراونەتەوە. -
منداڵێکی عەفرینی لە کاتی کۆجبەریدا رەقبووەوە و گیانی لەدەستدا
منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵەی عەفرینی کە بە هۆی هێرشە داگیرکەرییەکانەوە کۆچبەربوو، لە رێگەی کۆچبەریدا بەهۆی سەرماوە رەقبووەوە و ژیانی لەدەستدا. -
عەفرینییەکان کە بۆ جاری دووەم کۆچبەر بوون: هەرگیز بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چۆکدانادەین
گەلی عەفرین کە جارێکی تر بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە ناچار بوون کۆچبەر بن ڕایانگەیاند؛ ئێمە بە هیواین و هەرگیز تەسلیمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نابین. -
لە مەڕاسیمێکدا تەرمی شەهید دلۆڤان بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی کۆماندۆ، شەهید دلۆڤان شێران لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردرا. -
چەتەکان گوندێکی کۆبانێیان تۆپباران کرد
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خراب عەتۆی کۆبانێیان تۆپباران کرد. -
تەرمی شەهید عەزیز سەڵاحەدین لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا
تەرمی شەهید عەزیز سەڵاحەدین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، بە خاک سپێردرا. -
تەڤ-چاند: بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان بەرپرسیارین
تەڤ-چاندی کانتۆنی فورات دژی هێرشەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "پێشەنگایەتی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی دەکەین. چۆن بە قەڵەم و هونەرەکەمان خزمەتی کۆمەڵگەی خۆمانمان کرد، ئەمڕۆش بە هەموو هێز و ڕێبازی خۆمان بەرخۆدان دەکەین". -
یەکێتیی خوێندکاران و گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات بانگەوازی سەفەربەرییان کرد
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێندکارانی وڵاتپارێز و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بانگەوازی سەفەربەرییان کرد. -
هێرشی داگیرکاری: گوندەکان تۆپباران دەکرێن
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، چەندین گوند تۆپباران کران. -
لە تەبقە و ڕەقە سەفەربەری پشتیوانی ڕاگەیاندرا
لە کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە بۆ پێشوازی لە بنەماڵە کۆچبەرەکان و پەیداکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، گەل خۆبەخشانە دەستیان بە سەفەربەری پشتیوانی کرد. -
تەڤ-دەم: دەوڵەتی تورک پلانی جینۆساید بەڕێوە دەبات
تەڤ-دەم لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلانی ناوچەکە کۆمەڵکوژ بکات. بۆ خاوەنداری لە کۆچبەران بانگەوازی کرا.