ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تەقێنرایەوە
هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی تەقاندەوە. -
قەسەدە: هێزەکانمان دژی داگیرکەران بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن
قەسەدە ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و باب، بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن. -
کۆچبەرانی عەفرین جەخت لە بەرخۆدانیان دەکەنەوە
زینەڵ نازم و لەیلا موحەمەد_ی عەفرینی بە هۆی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچار بە کۆچبەری بوون و جەختییان لە بەرخۆدانیان کردەوە لە دژی پلانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی. -
سەرجەم هێرشەکانی سەر منبج تێکشکێندران
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر شارەکە تێکشکێندراون. -
ساڵح موسلیم: نەک دوژمنایەتی، بەڵکوو خوازیاری چارەسەریین
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە ساڵح موسلیم رایگەیاند، کە کورد بەشێکە لە سوریا و چارەسەرییان دەوێت و وتی: "ئێمە دوژمنایەتیمان بەرامبەر بە کەس نییە. پێویستە تورکیاش بە شێوەی ژیرانە مامەڵە بکات". -
دوایین دۆخی بەرەی منبج
گروپە چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن، بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر منبج. ANF نوێترین دیمەنەکانی بەرەکان لەو شارە بڵاودەکاتەوە. -
هەوڵێکی دزەکردنەناو منبج پوچەڵکرایەوە
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ دزەکردنە ناو گوندی تل ئەسوەد پوچەڵکردووەتەوە. -
لە شەهبا لە پێناو مانەوەدا تێکۆشانی گەورە کرابوو
رۆژنامەنووس، سیدرا مامۆ باسی لەوەکرد لە دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، گەلی عەفرین کۆچبەری شەهبا بوون، گەل لە ٧ ساڵدا لە شەهبا ژیانێکی بە شکۆییان بونیادناوە و وتی: "وێڕای هەموو سەختییەکان تاکە ئامانجمان گەڕانەوەیە بۆ عەفرین." -
فەرماندە ئەل خەشام: بۆ پاراستنی گەلەکەمان لێرەین و دەبینە قەڵغانیان
یەک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر ئەبوو لەیس ئەل خەشام بانگەوازی لە خەڵکی دێرەزۆر کرد و وتی: "خەڵكی ئەم هەرێمەین و بۆ پاراستنی گەلەکەمان لێرەین. لە دژی هێرشەکان دەبینە قەڵغانی پارێزگاری گەلەکەمان." -
تەرمی شەهید کاوە حەبشۆ لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە کاوە حەبشۆلە کۆبانێ بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا شەهیدانی حەلەب مەحمود عەبدۆ و فەرهاد عەبدۆ و بەکری عەبدۆ یادکرانەوە. -
مەجلیسی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: گەڕەکەکانتان چۆڵ مەکەن
مەجلیسی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئاماژەیان بەوەکرد هەندێک لایەنی سەربە دەوڵەتی تورک بە بانگەشەی ناڕاست هەوڵدەدەن گەڕەک بە دانیشتوان چۆڵ بکەن و بێ گەرەنتی نێودەوڵەتی بیانێرن بۆ عەفرین. -
مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر: بۆ پاراستنی گەل چووینە ناوەندی شارەکە
مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر ڕایگەیاند کە گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعش دیسانەوە لە دەوروبەری دەیرەزۆر نیشتەجێبوون، دووپاتی کردەوە چوونەتە ناوەندی شاری دەیرەزۆر و ڕۆژئاوای فورات. -
تەرمی شەهید دیار تەبقە بە خاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە دیار تەبقە (ئیبراهیم ئەل-عەلی) بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ئەندامێکمان شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند لە هێرشی شانەکانی چەتەی داعشدا لە سنوری نێوان شارۆچکەی شەدادێ و مەرکەدەی سەر بە کانتۆنی جزیرە، ئەندامێکییان شەهید بووە و دووی دیکەش بریندار بوونە. -
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی قەسەدە: ئامادەین گەلەکەمان بپارێزین
فەرماندەی گشتی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی وتی: "گەر هێرشەکان ڕوو لە خاک و سنورەکانمان بکەن، ئەوا لە ئامادەیی پاراستنی گەلەکەمانداین." -
سەفەربەربوونی گەل بۆ کۆچبەران
خەڵکی کۆبانێ بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەرانی شەهبا و تل ڕفعەت دەستپێشخەرییەکیان دامەزراند و لە کۆکردنەوەی هەموو جۆرە هاوکارییەکدان. -
لە ڕەقە ٤٠ چەتە دەستگیرکرا
هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە شانە نوستووەکانی چەتی دەوڵەتی تورک و داعشدا ٤٠ چەتەییان بە چەک و تەقەمەنییەکانیانەوە دەستگیرکردووە. -
قەسەدە: ڕێگری لە هەموو هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە دەکەین
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی قەسەدە سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە و پێشهاتەکانی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەموو هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە تێکدەشکێنین." -
تەرمی سێ شەهیدی قەسەدە لە ڕەقە بەخاک سپێردران
تەرمی سێ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە لە حەڵەب شەهید بوون لە مەراسیمێکی بەشکۆدا لەلایەن دانیشتوانی ڕەقەوە بەخاک سپێردران. -
تەرمی شەهیدانی دێریک بەخاک سپێردرا
تەرمی ئەنەس محەممەد و عەبدوڵا ئەحمەد کە دوێنێ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا شەهید بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران. -
٣٤ پارت و ڕێکخستن بانگەوازیان کرد: با بەرەی ناوخۆیی بەهێز بکەین
٣٤ پارت و ڕێکخستنی سیاسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بانگەوازیان لە گەل کرد و ڕایانگەیاند: " لە دژی شەڕی تایبەت، بەشداری هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگا (هەپەجە) ببن، پشتگیری هێزەکانمان بکەن -
لە هێرش بۆ سەر منبج شەهید و بریندار هەیە
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر ناوچە مەدەنییەکانی منبج. ڕاگەیەندراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید و بریندار هەیە. -
چەتەکان شاری حەمایان داگیر کرد
شاری حەما لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا. سوپای سوریا ڕایگەیاند بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەرەو باشووری شارەکە کشاونەتەوە. -
تەرمی شەهید بەرخۆدان لە حەسەکە بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە شەهید بەرخۆدان (محەمەد ئەل سەرحان) لە مەڕاسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاک سپێردرا. -
ڕێپێوانی جەماوەری کانتۆنی فرات: لەگەڵ گەلەکەماندانین و سەردەکەویین
بە هەزاران کەس لە خەڵکی کانتۆنی فرات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەستانەوە و پەیامی بەرخۆدانییان دا.