ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
' لە سایەی قەسەدەوە لە ستەمی چەتەکان ڕزگارمان بوو'
ژنانی عەفرین کە بەهۆی هێرش و گوشاری چەتەکانەوە ناچاربوون جارێکی دیکە لە شەهبا-عەفرین و حەڵەبەوە کۆچبەر بن، باسیان لە سەختی ژیانی کۆچبەری کرد و وتیان: "بەسایەی هێزەکانی قەسەدەوە لە ستەم و گوشارەکانی چەتەکان ڕزگاریان بوو." -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: ئامادەین بۆ دیالۆگ
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دوای رووخانی رژێمی دیمەشق لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە گەڵ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ راگەیاند. -
ئەنجومەنی سەربازی منبج: لە دەروازەی شارەکە شەڕێکی قورس لە ئارادایە
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە لە ٣ بەرەی شارەکەوە شەڕێکی دژوار لە ئارادایە. ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "شان بە شانی گەلەکەمان هێرشەکان تێکدەشکێنین". -
لە ناوچەکانی شەڕەوە ٤٠٠ بنەماڵەی دیکە گەیشتنە تەبقا
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە هێڵی عەفرین- شەهبا نزیکەوەی ٤٠٠ بنەماڵەی دیکە بەرەو تەبقا کۆچبەر بوون. -
لە منبج لە سێ بەرەوە شەڕێکی دژوار لەئارادایە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سێ بەرەوە هێرش دەکەنە سەر منبج. ئەنجومەنی سەربازی منبجیش لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆڕاگری دەکات. لە هەرێمەکەدا شەڕێکی دژوار لە ئارادایە. -
رووداوەکانی پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد
لە سوریا، پاش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، پێشهاتە گەرمەکان بەردەوامن. -
لە دێرەزۆر ١١ چەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە ئۆپراسیۆنێکدا ١١ چەتەی داعشیان دەستبەسەرکرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی منبج تۆپباران دەکەن
سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئەل جات، ئەل درج و ئەل تۆخاری باکوری منبج تۆپباران دەکەن. -
'بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەین'
بەڕێوەبەری هێزی پاراستنی جڤاکی عەدلێ بەکر ڕایگەیاند، کە ئەوان دان بە سنوورەکاندا و ڕایگەیاند: "رێبازمان ڕوونە؛ سەرکەوتن و بەرخۆدانە. ئێمە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەین." -
لە حەسەکە سەرجەم بینا حکومییەکان لەژێر کۆنترۆڵ وپاراستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بیناکانی کەرتی گشتی کە پێشتر لەدەست رژێمدابوون، دەپارێزن. -
ئیلهام ئەحمەد: سەرەتایەکی نوێیە
هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕوەبەری ئیلهام ئەحمەد وتی، "ئەمرۆ رایدەگەیەنین کە دیکتاتۆریەک کۆتایی هاتووە. بۆ داهاتوویەکی دیموکراتیک و دادپەروەران بۆ گەلانی سوریا، دەست بە هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ دەکەین". -
مەزڵوم عەبدی: شایەتی ساتەوەختێکی مێژوویین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی باسی لەوەکرد کە ئەوان شایەتی رووخانی رژێمێکی دیکتاتۆرن لە دیمەشق. -
بەڕێوەبەرانی کانتۆنی منبج: گوێ لە راگەیەندراوەکانی شەڕی تایبەت مەگرن
بەڕێوەبەرانی کانتۆنی منبج راگەیەندراوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە بارەی ئەوەی گوایە 'شارەکە چۆڵ کراوە' بە درۆ خستەوە و رایانگەیاند، تاکۆتایی پارێزگاری لە منبج دەکەن. -
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر: دەنگۆی کشانەوەمان راست نییە
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ئەو دەنگۆیانەی باس لە کشانەوەیان لە دێرەزۆر دەکات بە درۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، "هێزەکانمان بەردەوامن لەسەر ئەرکی پاراستنی گەل". -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باری نائاسایی راگەیاند
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا باری نائاسایی و ئاورتەی راگەیاند. -
حکومەتی دیمەشق رووخا
راگەیەندرا کە سوپای سوریا لە پایتەختی ئەو وڵاتە تێکشکاوە و بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا، وڵاتەکەی جێهێشتووە. -
لە تەبقا ٢٧ داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا هەوڵێکی داگیرکاری لە دژی گوندی ئەبو هەنایا سەر بە مەسکەنیان تێکشکاند و لە ئەنجامدا ٢٧ چەتە کوژران. -
مەزڵوم عەبدی لە دەیرەزۆر لێبووردنی گشتی ڕاگەیاند
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە تەواوی هەرێمی دەیرەزۆر لێبووردنی گشتی ڕاگەیاند و بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی هێرشەکان بوەستنەوە. -
مەجلیسی سەربازیی تەبقە هێرشی چەتەکانی تێکشکاند
شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی تەبقە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمی مەسکەنە تێکشکاند. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوونی ئەندامێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ئەندامێکی کە لە شاری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرە شەهید بووە، ڕاگەیاند. -
هەشت خێزانی تر گەشتنە تەل بەراک
مەجلیسی شاری تەل بەراک پێشوازییان لە خێزانی تر کرد کە لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا و حەلەبەوە ئاوارەبوون. مەجلیسەکە پێداویستیی سەرەکییەکانی بۆ ئاوارەکان پەیدا کرد. -
لە شەدادی ٤ شەڕڤان شەهیدبوون، لە مەنبەجیش ٢ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون_نوێکرایەوە
چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگەی گوندی خوەیبرە لەسەر سنووری ئەل دەشیشە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلی هێزەکانی خۆپاراستن و ٤ شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن شەهیدبوون. لە مەنبەجیش لە ئەنجامی هێرشێکدا ٢ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن لەپێناو مەنبەج
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەنبەج بانگەوازی یەکگرتنی کرد. -
کۆچکردن لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە بەردەوامە
کۆچکردن لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بەردەوامە. -
لە حەسەکە تەرمی سێ شەهید بە خاک سپێردرا
لە حەسەکە تەرمی شەهیدان دژوار عەفرین، عەبدولرەحمان مورشید و عەبدولعەزیز ئیبراهیم بە خاک سپێردران.