ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
تای خوێن بەربوون؛ لە عیراق ٢٢ کەسی کوشتووە
بە گوێرەی ئامارە تەندرووستییەکانی عێراق، گیانلەدەستان بەهۆی نەخۆشی تای خوین بەربوونەوە لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا ٢٢ کەس گیانی لە دەستداوە. -
ئیدارەی زیندان لە بەرامبەر وەرگێڕانی نامە کوردییەکان داوای پارە دەکات
ئیدارەی زیندانی جۆری F ی بۆلو بۆ وەڕگێڕانی ئەو نامەیەی بە کوردی نووسیوویەتی، داوای پارەی وەرگێڕانی لە زیندانیکراو ئیحسان بالکاش کرد. -
وادەی کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و وەزیری داد دەستنیشان کرا
ڕاگەیاندرا کە شاندی دەم پارتی لە ٢٤ ی نیسان لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆدەبێتەوە. -
شیمەل چام: نیگەرانین سەبارەت بە تەندرووستی باوکم
زیندانیکراوی نەخۆش محەمەد ئەمین چام بۆ چارەسەر برایە نەخۆشخانە و دواتر گوازرایەوە بۆ زیندان. کچەکەی، شیمەل چام ڕایگەیاند نیگەرانن سەبارەت بە تەندرووستی باوکی. -
دەستپێکردنی کۆبوونەوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک
پەیوەست بە بانگەوازە مێژووییەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، وە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕێکخستنی دەم پارتی لە ناوچەکانی ئامەد، مێرسین و ئەنقەرە کۆبوونەوەی دەستپێکرد. -
باقرخان: کاتی هەنگاونانە و پرۆسەکە پێویستی بە پراکتیکە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوەدا بەڕێوەچوون و پێشکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاونانە نەک تەنها لە قسەکردندا سنورداربێت. -
کۆلێکتیڤی میدیاکارانی کوردستان ڕۆژی ڕۆنامەگەری کوردییان پیرۆز کرد
کۆلێکتیڤی میدیاکارانی کوردستان لە ئەورووپا کە لەم هەفتەیەدا لە بەلجیکا دامەزرێندرا، بە پەیامێک ٢٢ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیی پیرۆز کرد. -
لە کەرکوک لە یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا پانێڵێک سازکرا
لە کەرکوک بەناونیشانی "رۆژانی دامەزارندن و یادەوەرییەکان" سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پانێڵێکی بۆ دەستەیەک لە رۆژنامەنووسانی دێرینی شارەکە سازکرد. -
پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
دەم پارتی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیی پیرۆز کرد
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕۆژی ڕۆژنامەوانی کوردی پیرۆز کرد گوتی: "ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمبوڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی حەقیقەتە." -
د. عەزەدین ئۆندەر: دەوڵەت نەتەوە پێکەوەژیانی گەلانی لە باربردووە
پرۆفیسۆر د. عەزەدین ئۆندەر باسی لەوەکرد بۆئەوەی پرۆسەی نوێ بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچیت پێویستە هەندێک هەنگاوی کارا بنرێت و گوتی: "پەڕینەوە بۆ نێو سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەندگەرای دەوڵەت نەتەوە، دۆستایەتی نێوان گەلانی تواندەوە و پێکەوەژیانی لە باربرد." -
عومەر چەلیک: ڕەنگە لەم مانگەدا پێشهاتی نوێ ڕووبدەن
جێگری سەرۆکی گشتیی و وتەبێژی ئاکەپە، عومەر چەلیک دەربارەی پرۆسەکە گوتی: "ڕەنگە لەم مانگەدا پێشهاتی نوێ ڕووبدەن". -
ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی بۆ سری سورەیا ئۆندەر نارد
ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەیدا بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی سری سورەیا ئۆندەر، ڕایگەیاند کە ئۆندەر نوێنەرایەتی نەریتی بابا ئیسحاق دەکات و گوتی: "بەهیوام بەزووترین کات تەندرووستی باشتر ببێت و بە جۆش و هێزەوە بگەڕێتەوە نێومان". -
دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد
دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارەی کە بەهۆی نەخۆشییەکەی سری سورەیا ئۆندەرەوە دواخرا، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد. -
شاندی ئیمراڵی لە نەخۆشخانە ڕاگەیاندراویان دەبێت
پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، لەو نەخۆشخانەی کە ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەری لێ چارەسەر دەکرێت، ڕاگەیاندراویان دەبێت. -
نووسەر محەمەد سەرحەد پۆڵادسۆی خرایە زیندان
نووسەر محەمەد سەرحەد پۆڵادسۆی بەهۆی ئەوەی بڕیاری سزادانی بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا، خرایە زیندان. -
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ئیمراڵی گەڕانەوە
ئەو شاندەی دەم پارتی کە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چونە ئیمراڵی، دوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ گەڕانەوە. -
ڕۆژنامەنووس دیلان کارتاڵ داواکاری پێشکەش بە ئیهەدە کرد: ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە
ڕۆژنامەنووس دیلان کارتاڵ کە لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگری لێکراوە، داواکاری پێشکەش بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئیهەدە کرد. -
لە خواکوڕک سێ جەردەوان بریندار بوون
بەهۆیی تەقینەوەوە لە خواکوڕکی باشووری کوردستان سێ جەردەوان بریندار دەبن. -
نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ: مەترسییەکان لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە
لە ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ پەیوەیست بە دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر دەڵێت: "مەترسییەکانی سەر ژیانی نەخۆشەکەمان زۆرە و هیشتاش لەژێر چاودێری چڕی تەندرووستیدایە." -
مەترسی لەسێدارەدان لەسەر ژیانی حەیدەرانلوو بەردەوامە
مەترسی لەسێدارەدان لەسەر ژیانی زیندانی سیاسی کورد حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو لە ورمێ بەردەوامە، لەو بارەیەوە بنەماڵەی حەیدەرانلوو پەیامێکیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نارد. -
شاندی ئیمراڵیی بەرەوو ئیمراڵی بەرێکەوت
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێکەوتن بەرە ئیمراڵی. -
عەلی ئۆندەر: بەشی ڕاستی دڵی ئۆندەر لێ دەدات
برای سری سورەیا ئۆندەر، عەلی ئۆندەر دەربارەی دوایین ڕەوشی براکەی گوتی: "بەشی ڕاستی دڵی سری کاردەکات. ئەمە پێشهاتێکی باشە". -
زیندانیکراوی نەخۆش چام ئازاد نەکرا
پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئێلح داوایان کرد بۆ ئازادکردنی زیندانیکراوی نەخشۆ ئەمین چام. -
هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبنەوە
دەم پارتی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد لە لایەن هاوسەرۆکانی فراکسیۆن سەزای تەمەلی و گوڵستان کلیچ کۆچیگیتەوە ئەنجام دەدرێت."