ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبنەوە
دەم پارتی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد لە لایەن هاوسەرۆکانی فراکسیۆن سەزای تەمەلی و گوڵستان کلیچ کۆچیگیتەوە ئەنجام دەدرێت." -
گوشارەکانی ئاکەپە گەنجانی هانداوە بۆ تێکۆشانی هاوبەش
شەڤاڵ ئوزون ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەکە ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی تێکۆشانی هاوبەشی گەنجان، سیاسەتە چەوساندنەوەکانی ئاکەپەیە. -
هێرش کرایەسەر بارەگای دەم پارتی
لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی. لە ئەنجامدا تابلۆی بارەگاکە شکێندرا. -
بافڵ تاڵەبانی: لە دۆخی شەڕدا ئیمکانی بەستنی کۆنگرەی پەکەکە نییە
بافڵ تاڵەبانی لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنییدا سەرنجی خستەسەر پرۆسەی ئاشتی و گوتی: "پرۆسەی ئاشتی کە بە پەیامی سەرۆک ئاپۆ دەستیپێکردووە، یارمەتیدەری هێنانە ئارای ئاشتییە لەسەر تەواوی ناوچەکە. بەڵام لەگەڵ بەردەوامی شەڕدا بەستنی کۆنگرەی پەکەکە ئەستەمە." -
لەگەڵ جەڵتە لێدانیشدا زیندانییەکی نەخۆش بە کەلەپچەکراوی چارەسەری بۆ دەکرێت
محمەد ئەمین چامی تەمەن ٧٣ ساڵ کە لە زیندانی قوبینێی ئێلح جەڵتە لێیدا، بە کەلەپچەکراوییەوە چارەسەری بۆ دەکرێت. -
دەم پارتی: دۆخی تەندرووستی ئۆندەر جێگیرە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی کۆتا زانیاری لەسەر دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند دۆخی تەندرووستی ئۆندەر جێگیرە و سەردانیکردنەکانی نەخۆشخانە بەردەوامە. -
لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ لە چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانیان پرسی
لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ بۆ بێسەروشوێنکراون بە دروشمی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" چالاکی ئەنجام درا. -
دایکانی شەممە لە چارەنووسی نورەدین یەدیگوڵیان پرسی
دایکانی شەممە لە چارەنووسی نورەدین یەدیگوڵیان پرسی کە ٤٤ ساڵ لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێن کرا. -
پارێزەرانی ئاشتی: بەهیواین ئۆندەر درێژە بە تێکۆشانەکەی بدات
پلاتفۆرمەکانی ئاشتی، دەربارەی ڕەوشی ئۆندەر کە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و گوتیان: "بەهیواین ئۆندەر باش بێت و درێژە بە تێکۆشانەکەی بدات". -
دەربارەی تاوانەکانی هەتەشە داواکاری پێشکەش بە دادگای سزای نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا
ناوەندی مافەکانی مرۆڤی نووسینگەی یاسایی ئامەد بۆ سزادانی هەتەشە بەهۆی تاوانەکانی لە ڕۆژئاوا سوریا، داواکاری پێشکەش بە دادگای سزای نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. -
پرۆفیسۆر سپێنا: بە ئازادیی ئۆجالان، ئاشنای ئاشتی دەبین
پرۆفیسۆر جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا ڕایگەیاند فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەڵتەرناتیڤێکە بۆ جیهان و گوتی: "بە ئازادیی ئۆجالان، ئاشنای ئاشتی دەبین". -
لەیلا گوڤەن: هەوڵە ئاشتیخوازەکانی ئۆندەر شایەنی ڕێزە
هاوسەرۆکی دەتەکە، لەیلا گوڤەن لە پەیامێکدا کە بۆ سری سورەیا ئۆندەری ناردووە دەڵێت: "لە قوڵایی دڵەوە نزا دەکەم کە کەسێکی بەنرخی وەک ئەو لەگەڵمان بەردەوام بێت." -
لە کەرکوک هەڵمەتێک بۆ چاندنی هەزار نەمام دەستیپێکرد
لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان لەژێر درووشمی "ماڵەکەت سەوزبکە" لە چوارچێوەیی هەڵمەتێکی ژینگەییدا بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شارەکە هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە هەزار نەمام دەستیپێکرد. -
لە لێکۆڵینەوە لە شارەوانی بێشکتاشدا ٥ کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دژی شارەوانی بێشكتاشدا پێنج کەس دەستگیرکران کە لە نێویاندا سەرۆک شارەوانی هەیە. -
فواد ئۆکتایی ئاکەپەیی سەردانی ئۆندەری کرد
فواد ئۆکتای پەڕلەمانتاری ئاکەپە لە سەردانەکەیدا بۆلای ئۆندەر گوتی: "قۆناغی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆییە. پێویستە وەک یەک و پێکەوە هەنگاوبنێین." -
ئایشەگوڵ دۆغان: بە ئێستاشەوە ئۆندەر کۆمان دەکاتەوە
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەدا مەترسییەکان لەسەر ژیانی سری سورەیا ئۆندەر بەردەوامە و گوتی: "بە تێکۆشانی مانەوە لە پێناو ژیاندایە، بە ئێستاشەوە کۆمان دەکاتەوە." -
پەیامی زیندانیان: دڵمان لای ئۆندەرە
زیندانیانی دۆزی کۆبانێ بە پەیامێک غەمیگینی خۆییان بۆ دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر دەربڕی و گوتیان: "لەو باوەڕەداین وەک هەموو جارێک بە بەرخۆدان سەردەکەوێت، دڵمان لای ئۆندەرە." -
یەکێتی پزیشکانی تورکیا: دۆخی تەندرووستی زیندانیان خراپە
یەکێتی پزیشکانی تورکیا (TTB) ڕایگەیاند کە زیندانیانی نەخۆش لە ژێر هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و داواکارییەکی نووسراوی لەوبارەوە پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی، داد و کاروباری ناوخۆ کرد. -
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ : ١ی گولان لە کادکۆی پیرۆز دەکەین
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ DISK، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای ڕەنجدەرانی کاموی KESK ویەکێتی بیناسازی و ئەندازیارانی تورک TMMOB و یەکێتی پزیشکانی تورک TBB ڕایانگەیاند ئەمساڵ ١ی گوڵان لە کادکۆی پیرۆز دەکەین. -
بنەماڵەکان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریدایە و زیندانییەکانی دیکەی ئەوێ، بەمەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاری نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد. -
بەیاننامەیەکی نوێ لە نەخۆشخانەوە: مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە
نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگێل کە ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر تێدا لە ژێر چاودێری تایبەتی پزیشکی دایە، ڕایگەیاند کە هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکەیان بەردەوامە. -
دژی شارەوانییەکی تری جەهەپە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و ٥ کەس دەستبەسەرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک دژی شارەوانی کەمال پاشای ئەزمیر لە پشکی جەهەپە، ٥ کەس دەستبەسەرکران. -
سەلجووق کۆزاگاچلی دیسان خرایە زیندان
سەرۆکی فەخریی چەهەدە، سەلجووق کۆزاگاچلی لەسەر تانەی داواکاری گشتی، دیسان خرایە زیندان. -
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لەبەردەم نەخۆشخانە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان بەست
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر، گوتی: "تێدەکۆشێت و بەرخۆدان دەکات. بەهیواین ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە ببێتە مایەی ئەوەی بەتەندرووستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە ناومان". -
دایکانی ئاشتی چوونە ئەو نەخۆشخانەیەی کە ئۆندەری لێ چارەسەر دەکرێت
دایکانی ئاشتی چوونە ئەو نەخۆشخانەیەی کە ئۆندەری لێ چارەسەر دەکرێت، دایکان زانیاریان وەرگرت دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی ئۆندەر.